شارەوانى سلێمانى و PRADO و LAND CRUISER TOYOTA
11/01/2011, 12:00 (GMT+1)

ناوچەى پیشەسازى سلێمانى !!!!
بەڵام لە راستیدا باسى كۆمەڵێك لە بەرپرسە گەندەڵكانى ناو شارەوانى سلێمانى دەكەین كە تاكو سەر ئێسقان چاویان سورە بە ماڵ و سامانى گەلى كورد ,
سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان باس لە خزمەت كردنى شارى هەڵمەت و قوربانى دەكات و ئەو پڕۆژانەى كە دەكرێت بۆ ئەم شارە بەڵام كڕینى ئەم سەیارانەش بۆ بەرپرسانى شارەوانى دیارە یەكێكە لەم پرۆژانە !!!!!!! كە تە نها لە 3 مانگى كۆتایى ساڵى 2010 دا بە بڕى نزیكەى 200,000,000 دووسەد ملیۆن دینار ئوتۆمبێلى جۆرى (پرادۆ و تیوتا (وەنەوشە) كڕاوە !! لە گەڵ ئەوەى كە دەتوانرا بەو بڕە پارەیە كۆ مەڵیِك منداڵ قوتابخانەیەكیان بۆ دروست بكرێت و خوێندنیا تیادا بخوێندایە!! لە گەڵ ئەوەى لە ئێستادا لە چەندین ناوچەى ناو سلێمانى دا لە ئێستاشدا لە خانوى كرێدا دەوام دەكرێ!!!
هۆ سكرتێرى یەكێتى ! هۆ سەرۆكى حكومەت كە جێگرى سكرتێرى یەكێتیت ! بە هیچ جۆرێك دڵتان خۆش نەكەن هەموو ئەو بەرپرسانەى كە لە ناو شارەوانى سلێمانى دان نە (یەكێتین) و نە (گۆڕانیشن) بەڵكو كۆمەڵێك كەسى هەل پەرستن
كەئەگەر تەنانەت ڕۆژێك بێت(كە انشا الله نایەتەوە) و ڕژێمى بەعسیش بێتەوە دەبنەوە بە بەعسى !!!
هۆ یەكێتى .......داماو ........ئەوا شارەوانى سلێمانیشت بە بێ تە قە لە دەستدا !!!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

