تاڵه‌بانیی و ڕسوابوونێکی تر....
05/05/2009, 12:00 (GMT+1)

وه‌کو هه‌واڵێکی ئاساییی سه‌یرم کرد و به ڕاستیش ئاساییه... به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یر و سه‌رنجڕاکێش بوو ، پێشوازیی تاڵه‌بانی و مه‌لا به‌ختیار بوو له‌و گروپه 17 که‌سییه .
ئه‌مه باشترین به‌ڵگه‌ی ڕسوابوونی تاڵه‌بانی و مه‌لا به‌ختیار و هاوچه‌شنه‌کانیانه ، چونکه که‌سیان به ده‌سته‌وه نه‌ماوه‌و تڕ‌ۆ بوونه، ئه‌گینا سکرتێری گشتیی و وته‌بێژ و کارگێڕی م.س پێشوازییه‌کی گه‌رم له 17 که‌س بکه‌ن که ته‌نها یه‌کێکیان ئه‌ندامی پێشووی کۆمیته‌ی به‌ریتانیایه به ناوی (سامان باقی) .
ئه‌گه‌ر شکست و پاشه‌کشه‌ی یه‌کێتیی نه‌بێ، چ پێویست به‌وه ده‌کا ته‌له‌ڤزیۆنی به ناو (گه‌لی کوردستان) ئاوا هه‌واڵه‌که زل بکا و چه‌ندین جار دووباره‌ی بکاته‌وه ؟؟!!
خۆ سامان ئه‌ندامی م.س یا سه‌رکردایه‌تیی نه‌بووه ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا بگه‌ڕێته‌وه چی بۆ ده‌که‌ن ؟ ڕه‌نگه مه‌راسیمی پێشوازیی کردنه‌که ببه‌نه ناو ئۆفیسی ڕێکخراوی (نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان) له نیویۆرك ....عه‌ره‌ب ڕاستی وتووه:
الغریق یتشبپ بالقشە = خنکاو په‌نا بۆ پووشکه‌یش ده‌با ، ئێوه‌یش ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵیی تا سه‌ر ئێسقانتان نه‌چووه و ڕیسوا نه‌بوونه ئه‌م سیناریۆ بێ مه‌عنایه چییه؟
سامان باقی له لایه‌ن شاناز و هاوار حاجی-یه‌وه له لێپرسراوێتیی که‌رتی (لییدز) ده‌رکراوه‌و که‌سێکی ماستاوچییان به ناوی (نۆژه‌ن ئازاد) به بێ هه‌ڵبژاردن خستۆته جێگاکه‌ی، ئه‌وه له‌و لاوه تاڵه‌بانیی پێشوازیی لێ ده‌کا .
دیاره تازه به تازه تاڵه‌بانیی ده‌یه‌وێ سیاسه‌ته چه‌وته‌که‌ی شاخ (تڕ‌ۆ و ته‌رفیع) زیندوو بکاته‌وه.
خاڵێکی تری سه‌یرو سه‌مه‌ره له کاتی پێشوازییه‌که‌ی تاڵه‌بانیی وه‌ستا حه‌سه‌نی مودیر ئه‌منی سلێمانی-ش ئاماده بوو ، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م گروپه‌ی ڕه‌گ (وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن) بۆ ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتیی چ په‌یوه‌ندییه‌کی به وه‌ستا حه‌سه‌ن-ه‌وه هه‌یه که ئه‌مه کارێکی سیاسیی-ڕێکخراوه‌یییه نه‌ك ئه‌منیی.
خیانه‌ت کردن له ناو کورددا دیارده‌یێکی نوێ نییه ، پاش تێکچوونی گفتوگۆی شۆڕش و به‌عس له 1985 چه‌ندین سه‌رتیپ و مه‌عاون تیپ و ئامر که‌رت ته‌سلیمی به‌عس بوونه‌وه‌و هیچ شتێکیان له هاوکێشه سه‌ره‌کییه‌که نه‌گۆڕی که ململانێی سه‌ره‌کیی نێوان گه‌لێکی چه‌وساوه‌و ڕژێمێکی فاشیی بوو. ئێستایش ململانێ له نێوان دوو به‌ره‌ی جیاواز دان: به‌ره‌یه‌کی بێ‌ویژدان به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی کورد داویه‌تی و خه‌ریکی خزمخزمانێ و دزیی و جه‌رده‌ییه و به‌ره‌که‌ی تر پێی چاکه ئه‌و هه‌موو خوێن و ڕه‌نج و فرمێسکه به خۆڕاییی نه‌ڕوا و گه‌له‌که‌مان وه‌کو گه‌لانی تر به ئازادیی وسه‌ربه‌رزیی بژیی وکوردستان بۆ هه‌موو کوردستانییه‌ك بێ نه‌ك ته‌نها بۆ دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا که له هه‌موو لایێك که‌متر قوربانییان داوه.
له‌نده‌ن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

