كوردستان تونس و میسر نییه!
27/04/2011, 12:00 (GMT+1)

هه‌موو ئه‌مانه وتیان ئێمه جیاواز نین و ده‌بێت ڕاپه‌رین. لێره بارزانی باوك سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی پارتیه‌و نێچیری كوڕه‌زا جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكرات و پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیران بوو و ئه‌دهه‌می ئامۆزاش ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تی و مه‌سروریش ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و هۆشیار زێباری خاڵیش وه‌زیری ده‌ره‌وه. تاڵه‌بانی باوكیش سه‌رۆك كۆمار و سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی و هێرۆی خێزانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و قوبادی كوڕ لێپرسراوی په‌وه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مریكا و پاڤێڵی كوڕیش سه‌رۆكی ده‌زگای دژه تیرۆر. ئیدی دیموكراسی چه‌ندی به چه‌ن؟! به‌ڵام من جیاواز له جه‌ماوه‌ر وه‌ك بارزانی و خێڵه‌كه‌ی،وه‌ك تاڵه‌بانی و كه‌س و كاره‌كه‌ی ده‌ڵێم ئێمه جیاوازین و ئێره كوردستانه و كوردستانیش میسر و تونس نییه.
له تونس خۆپیشاندان ده‌ستی پێ كرد و خۆپیشانده‌ران به‌ر له هه‌موو شوێنێك هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گا حیزبییه‌كان و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان كه ساڵه‌های ساڵ بوو خوێنی ئه‌و میلله‌ته‌یان ده‌مژی. له كه‌متر له مانگێكیشدا حكومه‌ت ڕاده‌ستی خۆپیشانده‌ران كرا و سه‌رۆكه‌كه‌ی ئاگادار له‌وه‌ی كه له‌و ماوه‌دا چی كێڵاوه هه‌رزوو بلیتی سه‌فه‌ری هه‌میشه‌یی بڕی،سوپاش شه‌قام و مه‌یدانه سه‌ره‌كییه‌كانی داگیر نه‌كرد و هاوته‌ریب بوو له گه‌ڵ خواسته‌كانی میلله‌تدا. له میسریش خۆپیشاندان ده‌ستی پێ كرد و له سه‌ره‌تای خۆپیشانداندا باره‌گای سه‌ره‌كی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار سوتێنرا و خۆپیشانده‌ران پشت گه‌رم به سوپای ئه‌و وڵاته موباره‌كیان ناچار كرد له كه‌مترین ماوه‌دا ده‌ست له‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵگرێت كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك ده‌بوو قۆرخی كردبوو بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌ندێك مشه‌خۆری كاسه لێسی بێ ویژدان.
جیاوازی كوردستان له گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته‌دا زۆره و ناكرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك ده‌سته خوشك چاویان لێ بكرێت. له ئیستادا له هه‌موو جیهان مه‌یدانی ته‌حریر له قاهیره‌ی پایته‌خت خاوه‌ن ناوبانگێكی زۆره و بۆته نمونه‌ی ئازادی و دیموكراسی،به‌ڵام ده‌بینین له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ته‌نانه‌ت ڕیگری ده‌كرێت له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان جا چ بگات به مه‌یدانی ته‌حریر. له میسر سوپا ئاماده نه‌بوو ده‌ست بكات به گرتن و ڕاوه‌دوو نان و به‌ند كردن و كوشتنی خۆپیشانده‌ران،به پێچه‌وانه‌وه هاوته‌ریبی خواسته‌كانیان بوو. له هه‌رێمی كوردستانیش پێشمه‌رگه كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردووه له كوشتن و بڕین و ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران،به‌ڵكو بگره به‌وه‌ش ڕازی نه‌بوون و ئاماده بوون داوای هێنانی هێزی عه‌ره‌بیش بكه‌ن! له‌و دوو وڵاته یه‌ك سه‌رۆك و یه‌ك وه‌زیری ناوخۆ و یه‌ك وه‌زیری دارایی بوونیان هه‌بوو. لێره دوو سه‌رۆك و دوو حكومه‌ت و دوو ئیداره هه‌رێمیان به ده‌سته و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌مدی و ئاو دیو ده‌كه‌ن. له‌وێ له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك خۆپیشانده‌ران به ته‌وای خواسته‌كانیان گه‌یشتن و له ئێستادا به‌رپرسه‌كان زیندان چاوه‌ڕوانی دادگایی ده‌كه‌ن،له كوردستانیش له دوای دوو مانگ خۆپیشاندان تازه حكومه‌ت ده‌ست به سه‌ربازگه كردنی شاره‌كان ده‌كاته‌وه،هه‌ڵبه‌ت هه‌ولێر و دهۆك ساڵانێكه به سه‌ربازگه كراون، ته‌نانه‌ت یه‌ك له بكوژه‌كانیش ده‌ستگیر نه‌كراوه. له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی حكومه‌ت بزانێت چی ڕوو ده‌دات له وڵات‌دا بنكه و باره‌گا حیزبییه‌كان سوتێنران،لێره‌ش به پێچه‌وانه‌ی میسر و تونس،له به‌رامبه‌ر شكاندنی هه‌ندێك شوشه‌ی لقی چوار شه‌هید و بریندار كران. له‌وێ هه‌ر له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌وه دروشمی ارحل بوو،لێره‌ش دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له چل ڕۆژ داوای ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت كرا نه‌ك ارحل!
ته‌واوی ئه‌و جیاوازیانه ده‌یسه‌لمێنن كه بارزانی و تاڵه‌بانی بۆ یه‌كه‌م جار قسه‌یه‌كی ڕاستیان كرد و وتیان ئێمه له ئێوه شاره‌زاترین و ده‌زانین ئێمه زۆر له بین عه‌لی و موباره‌ك جیاوازین. ئێمه تا بتوانین ئه‌گرین و ئه‌كوژین و ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ین ،ئێمه باری نائاسایی ڕا ناگه‌یه‌نین و له ئه‌وان زیاتر ده‌ست كراوه‌ترین له به‌كار هێنانی هێزی سه‌ربازی. ئه‌وه ئێمه‌ین كه پایته‌ختمان ئارامه و سه‌دام ئاسا باڵنده‌ش مافی فڕینی بێ مۆڵه‌تی نییه!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

