
هەر حكومەت و حیزب و دەسەڵات و سەركردەیەك خەڵكى ووڵاتەكەى خۆى پشت گوێ خست ئەوا شایەنى ئەوەیە توشى گەورەترین شكست و سەرشۆڕى ببێت , لە هەڵبژاردنەكانى ئەمجارەى پەرلەمانى كوردستاندا ئەو لیستەى تەنها بۆ كاتى هەڵبژاردن بیرى خەڵكیان دەكەوێتەوە توشى گەورەترین سەرشۆڕى و شكست بوون , لیستى یەكیتى و پارتى ئەو لیستە بوون كە لە م هەڵبژاردنەوە تا هەڵبژاردنێكى ترلە بیرى خەڵكدا نین , بۆیە جەماوەر هەقى خۆیان كردوە و گورزێكى وایان وەشاندە ئەم دوو زلە حیزبە بە تایبەت یەكێتى كە تا دەیان ساڵى تریش ئەم شكستەیان بیر ناچێت , ئەگەر ووردبینەوە لەم شكستە باش لەوە تێ دەگەین كەس نیە لەبەردەم ڕقى تۆڵەى میللەتدا خۆى ڕابگرێ , ئەم حكومەت و دەسەڵاتەى ئێستا هەیە هى خۆمان بوو , خوێنى ڕۆڵەكانى خۆمان دروستیان كرد كەچى مافیاكانى كورد ئەم مافەى ئێمەیان داگیر كردو هاوڕێكانى دوێنێمان بونەتە دوژمنى خوێنە خۆرەى كورد و هەژدە ساڵە ئەم دەسەڵاتە بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن بەكار دەهێنن , هەرچى نەشیاو نەكارەیە ئەم دەسەڵاتە بە ئێمەیان كردوە , فێرى كارى ناپەسەندیان وایان كردین لە قوتوى هیچ عەتارێكدا نیە و نەبوە ,هەژدە ساڵە ئەم دەسەڵاتە فێل و ساختەكارى و دزى و خیانەت و تیرۆرى جەستە و بیرو هۆشمان دەكات كەچى ئێمە هەر بێ دەنگ بوین , هەر ووتمان با ئەو كۆرپە ساوایەمان بێتە زمان و ببێتە شتێك كەچى كۆرپەكەمان گەورە بوو باڵق بوو لە باتى هەموو شتێكیش هات ودەنوكى لە خۆمان گرت , حاكمە جاهیلەكانى ئەم سەردەمە بیریان چوو سەبرى میللەت كۆتایى دێت و ڕۆژێك دەبێت وەكو مار پێوەیان بدات ,ئێستا دوایى ئەوەى میللەت بە دەنگەكانى ئابڕوى دەسەڵاتى مافیاى كوردى بنەماڵە خائینەكانى كوردى برد , لە تۆڵەى شكستەكانى خۆیاندا كەوتونەتە تۆڵە لە خەڵك و بەتایبەت پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس و كارمەندانى خەڵكى شارى سلێمانى چونكە سلێمانى ڕوخێنەرى هەموو دەسەڵاتێكى مافیایە و لێرەوە گورزى ڕوخێنەر لە سەدام درا و هەر لێرەشەوەیە خەڵكى ئەم شارە گورزى بیر خستنەوەیان دا لەكەمەرى تاڵەبانى وبارزانى , هەقە تاڵەبانى پێش ئەوەى بیر لە نان بڕٍینى خەڵكى داماو بكاتەوە با بیر لەوە بكاتەوە نانى ئەوانە ببڕێ كە یەكێتیان ئاوا لێ كرد , پێشمەرگەیەك بەیەك جار دەنگ دان , بەڵام هەژدە ساڵە لێپرسراوە دزو گەندەڵ و داوێن پیسەكانى وەكو مەلا بەختیار و ئازاد جوندیانى و ئەرسەلان و سەعدى پیرە و خولە سەنگاوى و بەرزانى ئەحە سمێڵ چى نەما پێمان نەكەن بۆ نایەیت ئەمانە دەربكەیت , ئاخر نازانى و تۆ گێلیت هەمو وتارێكى ئازاد و مەلا بەختیار كە ئیهانەى خەڵكى ئەم شارەیان دەكرد سەدان دەنگى بۆ گۆڕان و لیستەكانى تر پەیدا ئەكرد , ئێوە بەس بە خەڵكى داماو ئەوێرن وەرن ئەمانە دەربكە بزانە یەكێتى وەكو جارانى لێنایەتەوە , ئەوانە دەربكە كە یەكێتى و سلێمانیان لێك كرد , ئێوە بەس بەوانە دەوێرن كە داماون لەناو كارگێڕەكانى مەڵًبەندى سلێمانیدا كارگێڕ هەبوە لەبەر خزمایەتى دەنگى داوە بە كاندیدەكانى لیستێكى تر لەبەر ئەوەى خەڵكى یەك لادێن , پورەكەى بەرزان ئەحە سمێڵ دەنگى نەداوە بە كوردستانى و سەرۆكە خائینەكە وەرن ئەوانە لابەن , من دەیان بەڵگەم لایە كە لە كۆبونەوەكاندا بەرزان بە ئەندامەكانى وتوە دەنگ مەدەن بە مەسعود بارزانى , بەڵام بۆئەمە قسە ناكەیت , باش بزانە ئەگەر بتەوێت تۆڵە لە خەڵكى ئەم شارە بكەیتەوە ئەوا دڵنیابە بۆ لەمەودوا جێگاتان نابێتەوە لەم شارەدا , سەدامیش هەمان كارى تۆى كرد بەڵام پێش ئەوەى ئەو بیكات خەڵك شار بەدەریان كرد ئەگەر پێتان خۆشە نمونەكانت لەبەر چاون ئاواتان لێ دێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست