شەش تەنە فایلەکەی کاک محەمەد دەرچوو شەش ئەندام سەرکردایەتی خۆی فایلداربوون.
13/11/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەم دوو فایلە ئەوانە نە بوون کە کاک محەمەد ڕیکلامی بۆ دەکرد لە چاو پێکەوتنەکانیا دەی گووت شەش تەن فایلم لایە لە کەسانێک لە مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی حیزبە کوردوستانیەکان و پلەی وەزیرو ئەندام پەرلەمان ،ئەوەندە زۆرن بە ساڵ ودووساڵ تەواو نابن بۆیە پێنج مانگە تەنها ئەو دوو داماوەی لێهەڵکڕاندوە.
لە شەش تەنەکەی ئەو بەڕێزە تەنها دوو کەس دەرچوو !! بەڵام لە سەرکردایەتیەکەی بەڕێزی شەش کاندیدی بۆ پۆستی وەزیرێک نارد هەر شەشیان فایلدار دەرچوون بەخوا سەیرە کەسێک ماڵەکەی لە شوشە دروستکرابێ و بەرد بگرێتە ماڵی خەڵکی.
بەڵام واباس دەکەن بەتەمایە بۆ ئەم هەڵبژاردنە فایلی مامۆستا عەلی باپیر و ئیسلامیەکان بلاو بکاتەوە.
خورماڵ
12-11-2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

