<

لاقه کردنی ناوی کوردی

15/01/2010, 12:00 (GMT+1)
له کۆتایی ساڵه کانی ٣٠ سه ده ی ڕابردوو کوردی ڕۆشه نبیر و کوردپه روه ر خۆیان وودوورخسته وه له ناوه عاره بیه کان و منداڵه کانیان ناوی کوردی لێده نا، هه ر چه ند ناوه کوردیه کانی ئه و کاته هیچ ناوه ڕۆکێکی به مانایان نه ده به خشی وه بریتی بوون له وشه ی ساکاری ڕۆژانه که به سه ر ده می خه ڵکه وه بوون، وه ک وشیار، هیوا، نازه نین، گه لاوێژ، دلشاد ـ ـ ـ ته نها بۆ شکاندی قه ید بوون وه جۆرێک بوو له شۆڕشی فه رهه نگی که هه ر زوو بوو به یه کێ له ڕوواڵه ته به نرخه کانی په ره سه ندنی هه ستی نه ته وایه تی کوردی ـ

ـ

دوای کێشه و ململانێیه کی زۆر له گه ڵ توندڕه و کۆنه په رسته کانه ، کورده نیشتیمان په روه ره کان توانیان ڕای خۆیان بسه پێنن ـ ئیتر له م کاته وه به شێکی زۆری خه ڵک لایان شوره یی بوو منداڵیان ناوی عاره بی لێبنێن و ناولێنانی کوردی له لایه ن دانیشتوانی کوردستانی باشور په سند کرا و دواییش په ره ی پێدرا ، وورده وورده ناوه ساکاره کان پاشه کشه یان پێده کرا و ناوی نوێ ده هاتنه ئاراوه، زۆربه ی ئه و ناوانه ش باری سیاسی و کۆمه ڵایه ت تێدا به دی ده کران وه ڕه نگدانه وه ی هه ستی کوردایه تی و بۆچونی کورد بووه له سه رده مه جیاوازه کانه وه ـ به جۆرێک که له ناو کورددا فه رهه نگی ناو هاته کایه وه وه کورد توانی ناسنامه ی خۆی له میلله ته کانی ده وروو به ری له ڕێگه ی ناولێنانی کوردیه وه جیا بکاته وه وه ده توانین بڵێین که گه لی کورد تاکه گه له له جیهان که ده توانرێت له ڕێگه ی بیستنی ناوی منداڵه کانی خێزانێک وه به راوردکردنی له گه ڵ کاتی له دایکبوونیان بزانرێت که که سانی ئه م خێزانه چۆنیان بیرکردۆته وه ـ

داگیرکه رانی کوردستانی گه وره هه ستیان به کاریگه ری ناوی کوردی نوێ کرد و به هه موو شێوه یه ک وه له هه موو پارچه ژێرده سته کانه وه هه وڵ ده درا ناوی کوردی له ناو ببه ن، ته نانه ت هه وڵده درا له ڕێگه ی کونسوڵاته کانیانه وه ڕێگه له کوردی هه نده ران بگرن و نه هێڵن منداڵه کانیان ناوی کوردی بنرێن ـ خۆشبه ختانه گه له که مان ببه رهه ڵستی ئه م دژواریه شی کرد و بواری نه دا چاوی بشکێنن و ه توانی ئه م ناوانه وه ک ئامێرێک به کار بهێنێ بۆ لێدانی هه ستی شۆفێنیزم و نیشاندانی به رگری نه ته وایه تی ـ

دوای ڕووخانی ڕژێمی به عس به چکه به عسی و شۆفێنیه کان دیسانه وه ده سته باڵا بوونه وه و دیسانه وه هه روه ک جاران له هه مووو بوراێکه وه که ووتنه دژایه تی کورد و ده ستیانکرده وه به ته عریب کردن ئه مجاره یان له ڕێگه ی لاقه کردنی ناوی کوردی ، ته نانه ت ئه و که سانه ی که چه نده ها ده ساڵه ناوی کوردی ناسکیان هه یه پێیان ته عریب کردن، به داخه وه سیاسه ت مه دار ه کورده کانیشمان له به غدا بۆ ڕاگرتنی دڵی ئه سیاده کانیان له پشتی په رده نه هاتنه ده ره وه و هه وڵیان نه دا له و کاته گرینگه دا بواری ئه م ناڕه واییه نه ده ن ،

ئه و کاته ی بڕیاردرا بۆ سه رتاسه ری عێراق پاسپۆرتی نوێ دروست بکرێ، کارمه ده کانی دائیره کان که عه ره ب بوون ناوه کوردیه کانیان به ئه لف و بێی عاره بی ده نووسیه وه و ئه و جا ده یان هێنایه سه ر شێوه ی نوسسینی لاتینی ،

زمانی عاره بی پیتی گرینگی وه ک پ، ڤ، ی، ۆ، ئا ، گ نیه، به بژارکردنی ئه م پیتان له ناو وشه کوردیه کان ناوی کوردی - المگعم بالعربیه‌ - ده رده چێ

بۆ نمونه

ڤیان به فیان خویندراوه ته وه وه به Fian نووسراوه، شه ونم کراوه به شونم Shonam, گۆڤه ند بووه به کوفند Kufand

کوردی هه نده ران که زۆربه یان له کاتی ڕژێمی به سه ر چوو به بێ پاسپۆرت ڕایان کردووه هاتوونه ته ڕۆژئاوا خۆیان به ناوه ڕاستیه کانیانه وه پێناس کرد وه هه موو به ڵگه نامه کانیان به و ناواوانه بۆ ده رکران، به ڵام دوای ڕوخانی به عس داوا کرا له ئیراقیه کان که له و ڵاتی خۆیان یان له سه فاره تی ئیراق پاسپۆرتی نوێ وه ربگرن، پاسپۆرته نوێه شێواندراوه کان بوو به مایه ی به د به ختی کورده کان، چونکه ده بێ هه موو به ڵگه نامه کۆنه کانیان بگۆڕن وه ته نانه ت خۆشیان به ناسیاو و هاوڕێ بیانه کانیان به ناوه په شۆکاوه کانیانه وه بناسێنن ـ



[email protected]



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست