كه چاو کوێر بێ خۆره‌تاویش شه‌وی تاره گه‌ر پشیله حاکم بێت هه‌موو مشکێک تاوانباره
30/12/2009, 12:00 (GMT+1)

برگه‌ی ئه‌وجاره‌یان باس له ڕاڕایی و به‌دگومانی ئه‌و وه‌زیره راسپێردراوه ده‌کات که ته‌نها به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌کانی وه‌زیری پێش خۆی نه‌وه‌ستاوه به‌ڵکو زانایانه به هه‌ردوو پێیان تێکه‌وتووه و له‌و برگه‌یه‌دا به‌فه‌رمانی وه‌زاری ژماره 337 له 28/12/2009 ناوی دادوه‌ری له ئه‌ندامانی داواکاری گشتی وه‌رگرتۆته‌وه، که فه‌رمانه‌که‌ی رێک پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ مادده‌ی 1ی پاشکۆی یاسای داواکاری گشتی که له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رچووه و ئه‌ندامانی داواکاری گشتی وه‌کو دادوه‌ر ناوزه‌د ده‌کات. به‌ڵام ئه‌و وه‌زیره عه‌جایبه پێ ده‌چێ هیچ ئاگاداری ئه‌و یاسایانه نه‌بێ که له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رده‌چێ و نه‌یان خوێنێته‌وه یان خۆی به گه‌وره‌تر ده‌زانێ وا تێده‌گا بۆی هه‌یه بڕیاری نا ده‌ستووری ده‌ربکات، یان له هه‌ساره‌ی(نیبڕۆ) ڕاهاتووه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه له زه‌وی نزیک ببێته‌وه و له ساڵی 2012 دونیا وێران بکات ئه‌و وه‌ک فریاد ره‌سێک پێش وه‌خت هاتووه یاساکان بشێوێنێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان دونیا وێران بوونیان به‌لاوه سه‌یر نه‌بێ، یان مامۆستاکانیشی وه‌ک خۆی تام گێلن و به ڕبه یاسا ده‌پێون، یان نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه‌و به جارێک تووشی سادیزم و ماسۆشیزم هاتووه به ئازاردانی خه‌ڵک له لایه‌ک و ئیهانه‌کردنی خۆی له هه‌مان کاتدا چێژ وه‌رده‌گرێ. یان حاکم ره‌وف جارێکی تر ده‌یه‌وێ سێرکه‌که‌ی به‌کار بخاته‌وه!!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

