وڵامێك بۆ وتەكانى كوردەخان قایمقامى كۆیە
29/09/2009, 12:00 (GMT+1)

1ـ كوردەخان لەبەشێكى چاوپێكەوتنەكەدا دەڵێت من تاكوو ئێستا خانووم نیە لەكاتێكدا هەموو خەڵكى كۆیە دەزانێت چى فیلایەكى لەناو باخێكى گەورە دروست كردووە كەوێنەكەى بڵاو كراوەتەوە.
2ـ هەموو خەڵكى كۆیە دەزانن كوردەخان لەگەڵ هەریەك لە بێستون عوسمان و سەفین عوسمان شەریكە ئەو دوانە 9مۆلیدەیان هەیە بەئارەزووى خۆیان كارەبا دەدەنە خەڵك پارەى زیاد وەردەگرن.
3ـ لەساڵى 2008 زیاتر لە 20ملیار دینار هاتووتە قەزاى كۆیە تەنیا لەبودجەى پەرەپێدانى كۆیە تاكوو ئێستا دیارنیە چۆن سەرف كراوە تەنیا ئخۆى و سەرۆكى شارەوانى دەزانن.
4ـ كوردەخان خۆى بەكەسێكى دادپەروەر دەزانێت ئەگەر ئەوەندە داد پەروەرە بۆچى وەك هاوڵاتى پل دوو سەیرى هاوڵاتیانى گەڕەكە هەژارنشینەكان دەكات لەبەر ئەوەى خەڵكى گوندەكانن تاكوو ئێستا لەزۆربەى خزمەتگوزاریەكان بێبەشن باكاكى پەیامنێرى ئاوێنە بێت سەیرى بارودۆخى هاوڵاتیانى گەڕەكەكانى ئازادى و سەربەستى و كەكۆن و جەلالەوە و حەمامۆك بكات ئینجا ئەو جۆرە راپرتە بڵاو بكاتەوە.
بەداخەوە كەرۆژنامەیەكى وەك ئاوێنە چاوپێكەوتنێكى لەو شێوەیە دەكات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

