گیڤارا و گرده‌که له ڕه‌فتاری مه‌لا به‌ختیاردا !
02/02/2010, 12:00 (GMT+1)

1.شه‌ق کردن په‌رته‌وازه‌کردنی کادره‌کانی کۆمه‌ڵه جیابوونه‌وه‌ت فکر بوو یان مه‌بست بوو ده‌رکه‌وی چۆن له‌یادی کاک ئارام دا ده‌ت فه‌رموو کاک ئارم منی وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک بینیوه له‌کاتیکدا کاک ئارام تۆی به موڕاهیقک سیاسی وه‌سفکردوه کاتی له شار بوی .
2.باس له‌وه ده‌که‌ی کاتی کۆمه‌ڵه‌ت شه‌ق کرد زمانی زبر‌و جۆینم نه‌داوه ده بی له ئهرشیفهکهتدا کۆڕه‌که‌ی شه‌قڵاوه ت مابی دوای ڕاپه‌ڕین ده‌توانی له که‌ناڵی گه‌لی کوردستان په‌خشی که‌یته‌وه بۆ مان تابۆمان ده‌رکه‌وی بزانین وایه .
3.ئه‌وه ئیوه نینن پێش 25.7 دوای شکستان له‌شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنه‌وه بۆ شه‌ڕی نان بڕین و تیرۆر تۆقاندن چ جای له‌وه‌ی ووشه‌ی گرده‌که به‌مه‌به‌ستی سوکایه‌تی پیکردن ناوزه‌ند ده‌که‌ن ده‌توانی سه‌یری ئه‌رشیفی ڕۆژنامه‌که‌ی خۆت و ئازاد و سبه‌ی یش بکه به‌راوردی بکه بزانه نوسینه‌کانی ئه‌وان شته گشتیه‌کان یان ڕوخانی یه‌کیتی یه ئه‌وانه‌ی خۆشتان ته‌ماشاکه ئه‌وکاته قه‌ڵه‌می شهڕخوزانهتان ده‌رده‌که‌وی .
4.ده‌توانی وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی خاوه‌ن فکر پیناسه‌ی جنیۆی سیاسی مان بۆ بکه‌ی کاتی ئێوه سه‌رانی ئه‌م به‌ر و ئه‌وبه‌ر به‌ناو له‌شاخ بوون خاوه‌نی چی بوون ئیستا خاوه‌نی چین ئه‌گه‌ر ئیمه‌ومانان پیتان بڵین ئیوه شوڕشگیر نه‌بوون دزو چه‌ته بوون ئه‌مه کفره سه‌رانی تۆ کاتی فایلدار و جاش ده‌که‌ن به شۆڕشگیر و دیوهخانهیان بۆ ده‌بڕنه‌وه‌و ناوی کوژراوه‌کانیشیان له لیستی شههیدهکانماندان ڕیز ده‌که‌ن ده‌تانه‌وی پیتان بڵیین ئیوه وهفادران بۆ شه‌هیده‌کان یان ئیوه که له‌یادی کاک ئارام ده‌که‌نه‌وه گوایه ئیوه قوتابی کاک ئارام بوون به‌ڵام ناویرن ناوی سه‌رۆک جاشیکی وه‌ک ته‌حسین و قاله فه‌ره‌ج بینن ناکری پیتان نهڵینن ترسنوک دوڕوو کاتی ئێوه‌و هاو شهڕوالهکانتان نیشتیمانیکتان لیوان لیو کردوه له له‌شفرۆش ناکرێ پیتان نهڵینن شه‌ڕواڵ پیش ده‌کری به 31 اب و 66 بڵینن شۆڕش یان خیانه‌تی عوزما ئه‌مانه لای ئیوه جنیویه .
5.وه‌ک چۆن کاک قادر نادر له کۆڕه‌که دا له‌سوید پی ووتی تۆ 18 ساڵه کۆڕی فکری ده‌گری به‌ڵام تائیستا شتیکی نوی باس نه‌کردووه قه‌وانه سواوهکانن دووباره‌ی ده‌که‌یته‌وه ده‌کری ئه‌و کۆڕه فکریانه‌وه له دووتوی پهخشنامهیهک بڵاوکه‌یته‌وه تا کتیبخانه‌ی کوردی پی ده‌وڵه‌مه‌ند که‌ی !!
6.ئاماژه‌د به‌وه داوه که زانیاری ورد لایه فه‌رمان گڕدراوی گۆڕانه باشه تۆ به‌رپرسی ڕیکخراوی دیموکراتی یان کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ئه‌گه‌ر وا هه‌ست ده‌که‌ی که فه‌رمان زۆڵمی لیکردووی بۆ داوی یاسایای له سه‌ر تۆ مار ناکه‌ی خۆ له ئۆسلۆ پ.م بۆکس وه‌شین زۆره داوایان لێ بکه به پاره‌ی سۆشیالهکهیان پاریزه‌ر بۆ بگرن .
7.باسی له‌وه ده‌که‌ی گۆڕان چه‌قو وهشینی تیایه بۆ ناچی له پولیسی ئه‌و ووڵاتانه سه‌یری ئه‌کتی ئه‌ندامه‌کانتان بکه و بۆ ڕای گشتیش کۆڕه‌که‌ی سویدش لهکهناڵهکانتانهوه په‌خشبکه به‌جه‌ماوه‌ر بڕیاردهربی کێ چه‌قو وهشینه ئه‌وانه‌ی ده‌وری ئێوه یان گۆڕان .
له‌کۆتایدا ماوه‌یه‌که سه‌رانی نامۆ به شوێنه پیروزه‌کانی شاری سلیمانی بۆ سوکایه‌تی کردن به گردی پیرۆز‌و هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مه جوانانه‌ی له کۆمپانیای ووشه ده‌نوسن له ڕاگهیاندهکانیانهوه به‌مه‌ست ده‌ڵین گرده‌که .لیردا ده‌مه‌وی ئاماژه به هه‌ندی له‌و گردانهبکهم که‌بۆ خه‌ڵکی ئه‌و شاره پیرۆزی خۆی هه‌یه گردی مامه یاره ئه‌و گرده پیرۆزه‌یه که پیره‌میردی مه‌زن هه‌موو ساڵی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ی نه‌ورۆزی به‌رز تیاڕادهگرت هه‌تا ئه‌و کاته‌ش که ئێوه‌ی نامۆ جوانیه‌کانی شارتان ناشرین نه‌کردبوو دوای کۆچی دوای پیره‌میردی گه‌وره ش خه‌ڵک هه‌موو چوارشه‌مه‌یه‌ک ده‌چوونه زیاره‌تی ،گردیکی تر گردی شه‌هیدانی شاره ئه‌گه‌ر گه‌لی کورد شانازی به میژووهکهیهوه بکات ده‌بی جێنزرگه‌یه‌ک که جێی شانازی بی گردی شه‌هیدانه‌و گردی جۆگه‌ش که گۆڕستانی زۆریک له ئازیزانی ئه‌و شاره‌یه ئه‌و گرده‌ش که ئیوه مه‌به‌ستانه بیبڕن به‌سه‌ر باڵای ئه‌و شاره و گردی پیرۆزدا ئه‌وه له‌گه‌ڵ خاش و خۆڵاکی ئیوه دا بوه به‌دیاری ده‌ستان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

