بۆ ئەوانەی کەوتونە تەقە لە گۆران
12/10/2009, 12:00 (GMT+1)

سەدان سەرەمار و ئەژدیها لە مەیدانەکەن ، خۆ لیستی گۆران خاوەن دار عەساکەی حەزرەتی موسا نیە ، بتوانێت لە چاو تروکانێکا هەموویان هەڵ لوشێت...ئەم دەسەڵاتە 18 ساڵە بونی هەیە وەک دەسەڵات جگە لە مێژووی شاخ، هەرچی هەیە خستویەتیە ژێر کۆنترۆڵ و رەحمەتی خۆی....ئێوەش واباشە هەندێک پشوو درێژبن ،نەک هەژدەساڵ و هەژدەمانگ ، بەڵکو هەژدە هەفتەش بەسەر گۆراندا تێنەپەریوە ئێوە وا لێی کەوتونەتە تەقە، پێم وایە ئەم جۆرە وتارانە لەم کاتەدا، لە ئاو کردنە ئاشی دەسەڵات زیاتر نیە بەتایبەتی کە هەڵبژاردنێکی لە هەڵبژاردنی 25 \07 گرینگ تر لەپێشە ئەویش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراقە، کە دڵنیام ئەنجامەکەی بە دڵی ئەم دەسەڵاتە مافیایەی هەرێم نابێت و خاڵی وەرچەرخان دەبێت، من وەک خۆم پێم وایە دەسەڵات مەبەستی هەیە لەدواخستنی دروست کردنی حکومەت و خاوەخاوی پەرلەمان،وەک چۆن مەبەستی هەبوو لە قەدەغە کردنی میدیای ئەهلی لە پەرلەمان، ئەویش ئەوەیە کە(میللەت ئەداو هەڵوێستی ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆن، بەتایبەتی (گۆران) نەبینن، بەرامبەر بە دەسەڵات تاکو بەهەمان گەرم و گورێ هەڵبژاردنی رابردوو خەڵک دەنگ بە لیستی جیاواز نەدات یا هەرنەبێت نەچن بۆ دەنگدان،لە هەڵبژاردنی داهاتوودا وە کارێ بکەن کە کەسانی وەک ئێوەش لە گۆران و گۆران خوازان بکەونە تەقە، کەئەوەش لە بەرژەوەندی دەسەڵات دایە) .... ئەم وتارانەی ئێوەی بەڕێزیش لەم کات و ساتەدا بەدڵی دەسەڵاتدارانی هەرێمە....هیوادارم هەندێ ورد تر بیر بکەنەوە...لەگەڵ ڕێزمدا---------- -------
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

