31ئاب، رووخانى هەتا هەتایى (حكو -مات)ى هەرێم
15/08/2010, 12:00 (GMT+1)

لەدواى 31ى ئابەوە، پارتى تووشى گرێى شەرمەزارى بووە، بۆ بەخت سپێتیشى، ئەم مانگە هاوكاتى دامەزراندنى پارتییە، كاتێكیش باس لەو رۆژە دەكرێت پارتییەكان، سەریان دەخەنە ژێر خاك و قونیشیان لەخەرك دەكەن، وەك ئەوەى بڵێن كەس نامانبینێ و پێمان نازانێ.
لەدواى ئەو رووداوە دڵتەزێنەدا، كێ حكومەتێكى كوردى یەكگرتووى بینیوە، كێ بینیویەتى پارتى مافى راستەقینەى دابێتە حزب و لایەنەكانى دیكەى كوردستان، ئایا هەست بەوە ناكرێت پارتى لەدواى ئەو روادەوەوە دەیەوێت سیماى هەموو شتەكانى دەوروبەرى بگۆرێت؟؟؟؟، خۆ ئەگەر بەدەستى بوایە و بۆى بلوایە، رەنگى سەوزى بۆ هەتاهەتایە بنەبڕ دەكرد. پارتى دەیەوێت هەموو ئەو حزب و كەسانەى یادەوریان لەگەڵ 31 ئابى لەعنەتى هەیە، لەناویان ببات و خۆى جارێكى دیكە دایانبرێژێتەوە، بۆ نموونە دروستكردنى (بەڵین)ە شێتى ناو زەحمەتكێشان، جگە لە هەولێكى لەمجۆرەى پارتى چیدیكە نەبوو.
بۆیە لەیادى رۆژێكى وا شوومدا، بەپێویستى دەزانم، قوربانیان و ماڵباتێ وان، هەرچى دكارن، بیخەنەگەڕ، بۆئەوەى سەركردەكانى ئاشبەتاڵى دوو حكومەتى كوردى، هاوشێوەى سەركردە لۆكاڵیەكانى رۆوەندا و سربیا و جیبۆتى و ئەفغانستان بدەنە دادگاى نێو دەوڵەتى.
رەنگە زۆر شتى دیكەى گرنگ لەم بوارە هەبووبێت، بەڵام ئێمە دركى پێنەكەین و پێینەزانین، ئەوە رۆژنامەیەكى وەكو 31 ئابە، كە لەلایەن دەزگاى بەدرخان و حەمید بەدرخانەوە، وەك دژایەتیەك بەرانبەر ئەم رووداوە دەردەچوو، كە بەداخەوە نەیتوانى درێژە بە كارەكانى بدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بووەتە شتێكى نیمچە مێژوویى.
لەئان وساتى شەرى ناوخۆ تا ئەو وەعدەى مەسعود و علوجەكانى بە دەبابەى مۆدیل 1996 خۆیان و ئەو بەعسەى تا ئێستاش دژە كوردە، هاتنەوە ناو حكومەتە رووخاوەكەى هەتاهەتاى كوردان. مەسعود ووتى: ئەم دەستە دەبرم ئەگەر جارەكیدیكە، دۆقە لەگەڵ جەلال تالەبانى بكەم، ئەوەش لەكاتى پرسەى مو لازم، كەریم بوو، لە مەسیف. دواتر جارێكى دیكە و لە سلێمانى لەناو تەپوتۆز و دووكەرى خیانەت و دەبابەكانى عێراق، مەسعود بارزانى خۆى فشەكردەوە و بە توورەبوونێكەوە بە راگەیاندنەكانى گۆت: مافى لێبوردن بۆ هەموو یەكێتى دەرچووە، جگە لەجەلال تالەبانى نەبێت. بێگومان پێشتریش و لە هەشتاكانیش سەدامى زڕ براى مەسعود، هەمان قسەى بە تالەبانى گۆتبوو. بەڵام لە هەردوو حارەتەكەدا، مەسعود دەستى بە بەرچاوى هەموو جیهان خستەوە ناو دەستى جەلال و لێبوودنیشى بۆ دەرنەكرد، كەچى جەلال بە ترومبێلەكانى خۆى چرتەى هات چووە ناو سەرى رەش، ئەوەى قسەشى كورت دەرهات و دەستى خۆشى نەبڕى مەسعود بوو، نەوەكو جەلال.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

