كۆسرەت ڕەسوڵ دۆڕاوترین سەركردەى ناو یەكێتى
20/06/2009, 12:00 (GMT+1)

دواتریش كۆسرەت ئەو كارتە بەهێزە بوو كە خودى جەلال تاڵەبانى توانى لە ڕێگەى كۆسرەت ڕەسولەوە گەورەترین زەربە بدات لە بەرەى ڕیفۆرم و كەلێن بخاتە ڕێزى جەماعەتى ئیمزاكەرانى مەكتەبى سیاسى و لەڕێگەى كۆسرەت ڕەسولەوە توانى مەترسى كۆدەتاكەى مەكتەبى سیاسى لەسەر خۆى بڕەوێنێتەوە یەكێك لە جزووەكان بقرتێنێت.بەڵام بۆ ئەمڕۆ ئەگەر بەوردى سەرنجى هەڵسوكەت و لێدوان و كارەكانى ئەم دوایەى كۆسرەت ڕەسوڵ بكەین و خوێندنەوەیەكى ووردیان بۆ بكەین دەگەینە ئەو ڕاستیەى كە كۆسرەت ڕەسوڵى كارتە بەهێزەكەى دوێنى ڕۆڵێكى ئەوتۆى نەماوە و ئەوەى ئێستا هەیەو ناوى كۆسرەت ڕەسولە لەلایەن تاڵەبانى و بەرزانیەوە هەوڵ دەدەرێت لەسەر گۆڕەپانى ململانیەكان وەدەرى نێن بەجۆرێك كە بە هیچ شێوەیەك نەبێتە مەترسى بۆ پلەو پایەیان.
پاش لەدەست دانى ئەو هەموو كارتە بەهێزە كۆسرەت ڕەسوڵ دۆڕاوترین سەركردەى نێو مللملانیەكانى نێوخۆى كوردستانە ,چونكە نەوشیروان مستەفا لەبەرامبەر دۆڕاندنى لە هەڵبژاردنەكانى ناوخۆى یەكیتى و وەك جەمسەرێكى دۆڕاوى ناو یەكێتى هاتە دەرەوە لە یەكێتى بەڵام لەدەرەوەى یەكێتى توانى خۆى بگرێتەوە و ببێتەوە بەیەكێك لە جەمسەرە بەهێزەكان نەك هەر لەسەر ئاستى ناخۆى یەكیـَتى بەڵكو لەسەر ئاستى كورستان بەگشتى هەموو لایەك حسابى تایبەتى بۆ دەكەن هەتا ئەو ڕادەیەك كە زۆرێك لە چاودێران بڕوایان وایە گۆڕانكارى گەورە لەسەر ئاستى كوردستان تەنها لەسەر دەستى نەوشیروان ڕوو دەدات ,بەڵام كۆسرەت ئەگەرچى لەسەر ئاستى ناوخۆى یەكێتى بە دۆڕاو حساب ناكرێت بەڵام ڕۆژ لە داواى ڕۆژ پێگەى لەناوخۆى یەكێتى لە دابەزریندا و تا ئێستا لەدەرەوەى یەكێتى و لەسەر ئاستى كوردستان بەگشتى نەیتوانیوە كارێك بكات, ئەوەى تائێستا بەدەست كۆسرەت ڕەسوڵەوە ماوە خۆیەكلایكردنەوەیەتى لە نێوان یەكێتیەكانى ناو یەكێتى و یەكێتیەكانى دەرەوەى یەكێتى ,ئەوەشى ئەتوانێت جارێكیتر تەرازووى هێز بەلایەكدا لاسەنگ بكات خودى كۆسرەت ڕەسوڵ و كوتلەیەتى ,بۆ هەتا ئێستا هەردوولا لەسەر كوتلەى كۆسرەت ڕەسوڵ گرەویانە هەركامیان گرەوى كۆسرەت رەسوڵ بباتەوە ئەوا ئەوەیان شەرعیەتى یەكێتى بەدەست دەهێنێت لەكاتى كۆتاییەكانى هەڵمەتى پڕوپاگەندەكانى هەڵبژاردندا ڕوون دەبێتەوە كە كۆسرەت و كوتلەكەى كام لاى ترازووەكە لارەسەنگ دەكات؟
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

