
دوێنێ له هه‌ولێر شوان په‌روه‌ر له ئاهه‌نگێکدا که بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن کرابوو داوای له خه‌ڵك ده‌کرد که ده‌نگبده‌ن به مه‌سعود چونکه ئه‌م پیاوه به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی و بنه‌ماڵه‌له‌ی تێکۆشه‌رن!! به‌ڵام وا دیاره ئه‌م هونه‌ر مه‌نده بیری چۆته‌وه که بۆچی ناوی خۆی ناوه شوان په‌روه‌ر. ئه‌گه‌ر ئه‌و بیری چۆته‌وه ئه‌وا ئێمه بیری ده‌خه‌ینه‌وه‌و بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش که نازانن با بزانن که ئه‌م هونه‌ر مه‌نده خۆی ناوی شوان په‌روه‌ر نیه و ئه‌و ناوه‌ی له خۆشه‌ویستی تێکۆشه‌رێکی کوردستانی باکور له‌خۆی ناوه که دکتۆر شوان په‌روه‌ری به‌ناوبانگه له سه‌ره‌تای حه‌فتاکاندا پارتی له گه‌ڵ تێکۆشه‌رێکی تردا به‌ناوی سه‌عیدی یاڵچی ته‌سلیمی میتی تورکیای کردنه‌وه‌و خۆشتان ده‌زانن ئه‌بێ تورکه‌کان چیان به‌سه‌ر ئه‌م دوو تێکۆشه‌ره هێنا بێت!! من به شوان په‌روه‌ر ده‌ڵێم مێژوی مه‌سعود به‌رزانی و بنه ماڵه‌که‌ی پڕه له‌م جۆره تاوانانه‌و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان باش ده‌یان ناسێت و پێویستیان به تۆ نیه پێیان بناسێنیت. ڕاستیه‌کی تریش هه‌یه که خه‌ڵکی کوردستان ئاشنا بوون به هونه‌ره‌که‌ی تۆ و تۆیان له ڕێگه‌ی ئێزگه‌ی گه‌لی کوردستانه‌وه ناسی که له‌سه‌ره‌تای دروست بونی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان هه‌مومان به دزیه‌وه گوێمان له‌و ئێزگه‌یه ده‌گرت. ئێسته‌ش گوێبیستانی ئه‌و ئێزگه‌یه‌و بێژه‌ری ئه‌و ئێزگه‌یه کاك فه‌رهاد سه‌نگاوی شۆڕشیکیان به‌رپا کردوه که هه‌ق وابوو جه‌نابت که خۆت به شۆڕشگێر داناوه بۆ ئه‌وان گۆرانیت بوتایه، به‌ڵام وادیاره یان ڕابوردت بیر چۆته‌وه یان تۆش له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یت بۆ پاره دژ به‌به‌ره‌ی میلله‌ت گۆرانی ده‌ڵێن، زۆر چاکیش بزانه ئه‌و که‌سه‌ی پشت بکاته میلله‌ت که‌س به هونه‌رمه‌ندی نازانێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست