<

نە وزادهادى دەچێتە قەزاى مەخمور!!؟

18/10/2009, 12:00 (GMT+1)
پێش نیوەرۆى رۆژى شەممە 17/10/2009پارێزگارى هەولێرنەوزادهادى بەكۆمەڵێك مۆنیكاوسەدان پاسەوان خۆى كردبەقەزاى مەخمور ولەگەڵ بارزانى سەیدكاكە قائمقامى قەزاى مەخمور بۆماوەى 10 دەخولەك لەبەردەم مزگەوتى گەورەى مەخمور وەستان وبۆئەوەى گوێ ى لەداواوپێشنیارورەخنەو گلەیی خەڵك بێت
بەڵام لەبەرئەو هەموومۆنیكاو پاسەوان وپۆلیس وئاسایش ى مەخمورپاسەوانەكانى قائمقام كەس نەدەگەیشتە پارێزگارو داواكانى دانیشتوانى مەخموربە نەوزادهادى بگەیەنێ زۆر سەیرە ئەو سەردانە كپ وپڕەولەناكاوە و(10) دە خولەك لەنێوخەڵك نازانم چ مانایەك دەگەیەنێ ؟تەنیا نمایشى خۆدەرخستن ومۆنیكاو ترساندنە ! ئەرێ كاك نەوزاد پرسیارى لەكاك بارزان نەكرد ئەو رێگایە بۆبەبەربەست ودیوارى كۆنكریت گیراوە؟ نەیپرسى ئەوبازارەى مەخموربۆواچۆڵە ؟
رەنگى وایزانیبێ مەخمور (منگقه‌ الخچراو)بێت !! و دارودەستەى حكومەتى عێراقى لەمەخمور دەوامبكەن ؟!
سەرسورمانى من لەوە دایە شوفێركانى پارێزگارلەكاتى هاتن وچونیان لەناوبازارى مەخمور بەتەرناش ودوكەڵ لەشەقامبەردان چى بەو خەڵكە دەڵێن ؟
بەراست دەبێ پارێزگار چەندپرۆژەى خزمەتگوزارى بۆئەو شارە وێرانە هێنابێت ؟
چەند قوتابخانەو باخچەى ساوایان دروست بكات ؟
یان هاتووە بەدواداچوون دەكات لەوگەندەڵیانەى ئیدارەى مەخمورتێیكەوتوون ؟
یان هاتووە رێبگرێت اە كۆچكردن وماڵباركردنى وجێ هێشتنى زێدى بابو باپیرانى كوردى دانیشتوانى مەخمور بۆهەولێروچیتر رێ بەعەرەبەكان نەدات بێتە مەخمور ؟ هەموو ئەو پرسیارانە وەڵامەكەى لاى كاك نەوزادوكاك بارزانى سەیدكاكەیە ؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست