ئەم زاتە پیرۆزەی ئێستای جەلال لە كەركوك بناسن
13/02/2010, 12:00 (GMT+1)

1.كرینی خانویەكی زۆرلە ناو كەركوك لە گەڵ شەریكە دزەكانی بۆ یەكێتی و ئیدارەی گشتی یەكێتی بە نرخێكی گران كە هەندێكیان ئێستا دیار نیە .
2.هەندێ لەو خانوانە كە كڕیویانە زەوی دەرچووە و خانوو نیە .
3.َكرینی زەویەك بەناوی یەكێتی لە تەنیشت (سوق المركزی) لە شارەوانی بە ناوی یەكێتیەوە پا شان فرۆ شتیانەوە بە پارەیەكی خەیاڵی .
4.سێ هەزار مەتر دوجار زەوی وە گرت لە شارەوانی بۆ هۆڵی حەفەلات و چێشتخانەی توركی لە قەراغ خاسە بە ناوی مەڵبەندەوە بەڵام دوای هەڵبژاردنەكان و دەرچونی رەفعەت عبدللە بە لێپرسراوی مەڵبەند پرۆژەكە تەواو نەبوو خۆی دەستی بە سەرا گرت و فرۆشتى بە 125 ملیۆن .
5.كاتێ جێگر مەڵبەند بوو دەستی هەبوو لە مەنتوجات وتەهریبی نەوت لە بەنزینخانەكان شەریك بوو تا لەگەڵ فازڵ شەفیق تێك چوون و دەریان كرد بۆ ئەوەی هەم لە بەرژەوەندی كۆسرەت رەسوڵ بدەن لە لایەكی ترەوە قادریان هێنا بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانیان .
6.سەرجەم ئیش و كارەكانی یەكێتی كۆنترۆڵ كردبوو پرۆژەكانی لە ڕێگای كۆمپانیایەكى توركمانەوە دەكرد تەنانەت بینایە تازەكەی ناو مەڵبەندیشی دا بەو كۆمپانیایە .
7. لە سەرەتاوە دژایەتی ڕزگار عەلی دەكرد ئەیویست پارەی رێكخراوی ئاوارەكان لە ڕێگای خۆیەوە بێت دەستی بە سەرا بگرێ وا بۆ حەوت ساڵ دەچێ ئەو ئاواتەی نەهاتە دی .
8.هەر لە لایەن هەمان كۆمپانیاوە كورێكى توركمانە بە دەیان ئیشى لە فەرمانگەكانی كەركوكەوە گرتووە بە تایبەتی لە نەوت و شارەوانی پارێزگا .
9.كرا بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق تەنیا دوو مانگ دەوامی كرد ئێستا خانەنشینی پەرلەمانە .
ئێستا یەكێتی ئەم شتانە و شتی زیاتریش دەزانێ بەڵام دەنگ ناكەن لە بەر ئەوەی نزیكە لە جەلال جەوهەرەوە و بۆ ئەوەی نەبێتە گۆران , مام جەلال ئیدارەی ئەدا ئەیەوێت نفوزی لەكەركوك كەم نەبێتەوە كەس خۆشی ناوێ پیاویكی مخەنەت و حاقدە لەكەركوك تەنیا پەیوەندی لەگەڵ جەمال شكور و ڕەوەند نەسرەدین مەلا مەحمود هەیە لە یەكێتی ڕاستە ئەڵێن (تەیری گول عاشق بەداری زەقنەبوتە) .
بۆیە زۆر بە ئاشكرا یەكێتى بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆی بەكاردێنێ و لە زۆربەی دائرەكان و پارێزگا بەرژەوەندی بۆ خۆی دروست كردوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

