هه‌ڵسووکه‌وتی عه‌دنان موفتی له دانیشتنی به‌رله‌مان زیاترله مودیری ئاسایش ده‌چوو نه‌ك سه‌رۆکی به‌رله‌مان.
11/02/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخ و نه‌هامه‌تیه ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی بهرلهمانتارهکانی پارتی و یه‌کێتی به تایبه‌تی پارتی بنه‌ماڵه ، کۆنه به‌عسی و گومانلێکراون که خه‌بات و ما ندووبون وبه‌ری خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفال که‌سانی وه‌کو شیروان حه‌یده‌ری ومامۆستا کاکه ده‌یخۆن . من به‌و بهلهمانتارانه ده‌ڵێم که وه‌کو کرێکاری به‌تاڵه له به‌رله‌مان ته‌عین کراون له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ که‌سانی وه‌کو کاکه حه‌مه‌ی حاجی محمود وعوسمان بانی مارانی و مامۆستا محمد فرج و هیوای میرزا سابیر هاوشێوه‌کانیان که شایانی ڕێزن و خه‌ڵکانی ڕابوردو پاکن . ڕۆژێك ده‌بێت ده‌که‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی مێژوو و دایکی شه‌هیدانی جگه‌ر سووتاو داواش له جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی کوردستان ده‌که‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك جارێکی تر ده‌نگ نه‌ده‌ن بۆ ئه‌و دوو حیزبه جاش په‌روه‌ره بۆئه‌وه‌ی کۆتایی بهێنن به ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا‌و دکتاتۆر.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

