بێده‌نگی حیزبی دێموکرات له به‌ر پاشه‌ڵی پیسیه‌تی!
17/08/2010, 12:00 (GMT+1)

پێم خۆش بوو ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌کورتیش بایه ئه‌و کاک تاهیره به‌ڕێزه خۆی ناساندبایه، چه‌ند ساڵ خه‌باتی کردوه، چۆنه ئه‌وا باش ئه‌و شتانه‌ی له‌به‌ر کردوه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که جه‌نابیان سه‌ر به‌کام جه‌ماعه‌ته‌یه، سه‌ر به‌جه‌ماعه‌تی مه‌لا عه‌وڵایه، یان به جه‌ماعه‌تی مسته‌فای هیجری، که کاری جواب دانه‌وه‌ی ها سانتر ده‌کرد.
کاک تاهیر له پێش هه‌موو شتێک دا پێم خۆشه که ئه‌و هه‌ڵه ڕێزمانیانه‌ت بۆ ڕاست که‌مه‌وه که ئه‌حمه‌د تۆفیق شه‌هیده نه‌ک خواڵێخۆشبوو (ئه‌و دوجار شه‌هیده) دوهه‌می قاسملوو سه‌ر کرده‌ی کوورد نه‌بوو ، چوونکه ئه‌و باوه‌ڕی به‌شتێک به‌ناوی کوردستان نه‌بوو. سکرتێری (حیزبی دێموکڕاتی کوردوستانی ئێران) بوو ئه‌گه‌ر له که‌لیمه‌ی ئێران ورد بیه‌وه‌بۆت ده‌ر ده‌که‌وێت مه‌به‌ستم چیه.
نه ته‌نیا پێشمه‌رگه‌ی بێ‌ناو به‌ڵکوو دڵنیات ده‌که‌مه‌وه زیاتر له (80%) هه‌شتا له سه‌دی هه‌ردوو جه‌ماعه‌ته‌که تێبینی خۆیان هه‌یه له سه‌ر قاسملوو و دوکتۆر سه‌عید، و له زۆر جیگا که باسی قاسملوو ده‌که‌ن ئه‌وان وه‌ک ئامرازێک که‌ڵک له‌ناوی ئه‌و وه‌ر ده‌گرن که هه‌ستی خه‌ڵک بجوڵێنن که دوژمنی کوورد و چه‌ند پاسدارێکی خوێڕی ئه‌ویان تیرۆر کرد. ده‌نا ئه‌وان وه‌ک تۆ ده‌روێشی قاسملوو نین و باشتر له تۆ ده‌یناسن.
پێم خۆشه ئه‌وه بۆ خوێنه‌رانی کوردوستانپۆست ئاشکرا که‌م که، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر قاسملوو ده‌کوترێت قه‌تره‌یه‌که له ده‌ریایه‌ک. هێندێکیان لێره باس ده‌که‌م که بۆ مێژوو و جیلی داهاتوو بمێنێته‌وه چیدیکه بووت بۆ خۆمان دا نه‌تاشین و خۆمان و ویژدانمان وه‌جیلی داهاتوومان چیتر فریوو نه‌ده‌ین.
ڕۆژێک بوو ئه‌گه‌ر به یه‌کێک له ڕێبه‌رانی کوردت کوتبا له پشتی چاووت برۆیه، ئه‌وه هه‌رچی پێان کرابایه له‌گه‌ڵیان ده‌کردی ، به‌ڵام
ئه‌و مزگێنیه بده‌م به‌خه‌ڵکی کوردستان وه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕاستیه‌کان ده‌زانن وه به‌دوای ڕاستیه‌کان دا ده‌گه‌ڕین که ئه‌و ڕۆژانه ڕۆیشت که زه‌بروو زه‌نگیان به‌کار ده‌هێنا، هه‌ڕه‌شه‌یان له‌خه‌ڵک ده‌کرد.
ئه‌تۆ ئه‌گه‌ر له مه‌کته‌بی قاسملوو ده‌رست وه‌رگرتبێت ئه‌وه قه‌ت ڕای جیاواز وه‌نه‌زه‌ری خه‌ڵکی تر قه‌بووڵ ناکه‌ی چ بگا به ڕه‌خنه. ئه‌وان م‌و خالیفه‌کانی خۆیان هه‌ڕه‌شه‌لێ ده‌کردن، هه‌ڵیان ده‌په‌ساردن، ده‌ریان ده‌کردن ، نێوی خراپیان وه دوو ده‌دان ، ده‌یان گرتن، ده‌یان کوشتن یان به‌دوژمن به‌کوشتیان ده‌دان وه قه‌ڵه‌مه‌کانیان ده‌کووشت و ڕه‌خنه‌یان به گولله جواب ده‌داوه. جه‌نابیشت ده‌ته‌وێ که خۆیان بناسێنن که ئێمه‌کێن ئێوه‌حاکم و ئێمه مه‌حکووم زیاتر له‌چل ساڵه به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌رێم که جێیه‌ک هه‌بێت بووخچه‌ی دڵمی لێ بکه‌مه‌وه به‌ڵام وه‌ک هه‌ر تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵه نه‌م توانیوه ئه‌و کاره‌بکه‌م ، ڕه‌نگه بڵێی ئه‌و براده‌ره زۆر بێ غیره‌ته، نه‌خێر وا نیه ئه‌و حیزبه‌ی ئێوه زۆر بێ ڕوحمه و ته‌نانه‌ت هیچ فه‌رقیان بۆ ناکات که چه‌ند ساڵ له خزمه‌تیان دابووی و چیت بۆ کردوون ئه‌من ڕه‌خنه ده‌گرم ئه‌گه‌ر بتوانی جوابی ئه‌و ڕه‌خنانه‌م بده‌یه‌وه با بۆ خوێنه‌ران ئاشکرا بێت که كێ ڕاسته و کێ ناڕاست، کێه که شته‌کان له خه‌ڵک تێکه‌ڵ ده‌کات و پاڵه‌وان فس فسان بۆ کورد دروست ده‌کات.
له‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه که‌مێک ورد به‌وه‌کێ ده‌بینی، شاره‌زایت چیه له‌سه‌ر ئه‌و سێ شۆڕشگێڕه؟
ئێوه هیچ شه‌رم ناتان گرێت که قاسملوو و سه‌عیدی شه‌ڕه‌فکه‌ندی دێنه ڕێزی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، تازه‌قاسملوو ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرێت جه‌نابیشت باسی ده‌که‌ی.
ده‌کرێ بۆ خوێنه‌رانی ئاشکرا که‌ی که قاسملوو چۆن تیرۆرکرا؟
سه‌وه‌ته‌ی حیزب دوای ئه‌و چی لێ هات ؟ بۆ ئه‌و ژنه‌ی که له‌گه‌ڵی ده‌ژیا ویستی شکایه‌تان لێ بکات ؟ خوێنی ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌تان ئاوا لێ کرد ئێستاش قسه‌ی گه‌وره ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر که‌سێک ڕاستی گووت خائینه.
با شتێکت پێ بڵێم قاسملوو بێ غیره‌ت ترین که‌س بوو، هه‌موو براده‌ران باش ده‌زانن کاتێک که ده‌که‌وتینه ته‌نگانه چۆن بیانووی دێناوه وه هه‌ڵ ده‌هاته‌وه بۆ ئه‌وروپا، ئه‌دی بۆ که‌س نیه که ڕخنه‌له‌و هه‌موو غه‌ڵه‌تانه‌ی وی بگرێ ؟ هه‌موو خاکی کوردستان‌مان له‌ده‌ست دابوو که‌چی هاتین له گه‌وره‌دێ دامان کوتا ئه‌و براده‌ره هه‌ر به‌خه‌یاڵ ده‌ژیا و به‌قسه‌ی ڕه‌فیق حیزبیه‌کانی ده‌کرد.
ده‌کرێ پێم بڵێی نه‌تیجه‌ی ئه‌و هه‌مو خوێنه کوا ؟ ئه‌و هه‌مو دێیه بۆ سووتا ؟ ئه‌و هه‌موو دایکه جه‌رگی سوتا ؟ به‌هازاران ڕۆڵه‌ی کورد بێ باووک بوون ؟ هه‌ڵ وه‌دای شاخه‌کانی کوردستان بوون برسیه‌تی و نه‌داریان دیت به‌ڵام ئه‌وان ڕۆژێک له‌ڕۆژان ئه‌وانه‌یان نه‌دیت له‌پێش هه‌مو که‌س ماڵ و منداڵی خۆیان پاراست، به‌خوێنی خه‌ڵک مامه‌له‌یان کرد، چه‌ند کوڕی خۆیان له‌ده‌ست دا، چه‌ندیان زه‌ره‌ر کرد ؟ چه‌ند کوری خۆ یان نارده ده‌ره‌وه؟
ڕه‌نگه‌کاک تاهیر جه‌نابت قازانجت کردنێت بۆیه بوا قسه‌ت بۆ دێت. شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری کۆمه‌ڵه‌ت وا زوو له‌بیر کرد ئه‌و هه‌موو گه‌نجه له ڕێگای پاوان خوازی قاسملوو شه‌هید کران بۆ؟
شه‌ڕی گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی قه‌ت که قه‌ت له بیر ناچێت یه‌کێک له‌سه‌ر فکری جیاواز بکوژی ئه‌وه‌یه مانای شۆڕشگێڕی؟ ئه‌خلاقی شۆڕشگێڕی؟ مامۆستای دێمووکڕاسی؟
قاسملو مه‌کته‌ب بوو؟ کام مه‌کته‌ب؟ کورته باسێک له‌سه‌ر سووسیالیزم؟
ڕۆژێک دێت هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌بێ دادگایی بکرێن له سه‌ر به‌فیڕۆدانی ئه‌و هه‌موو خوێن و خه‌باته، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو زوڵم و بێ عه‌داڵه‌تیه، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو فێڵ و که‌ڵه‌که، له‌سه‌ر ڕابردووی تاریک و نادیار، له‌سه‌ر خیانه‌ت وخۆفرۆشی.
20100817
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

