تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت پێناسه‌ی کتومتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی تیرۆریسته..
17/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێمه‌ش وه‌ک زۆرانێک له رۆشهنفکرانی کوردستان نه‌مانتوانی ناونیشانێکی پڕ به پێستی ئه‌و کارهساتهجهرگبڕهی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت ،بۆ ئه‌و وتاره‌م دابنێم ،چونکه کاره‌ساتێکه به‌قه‌د گه‌وره‌یی خۆی مانای گه‌وره ، لێکدانه‌وه‌ی گه‌وره له هه‌مووشی گه‌وره‌تر دیاره پێناسه‌ی قۆناخێکی گرنگی مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌خۆوه‌ده‌گرێت.
له ده‌یه‌ها نووسین و ریپۆرتاژ و هه‌واڵ ، پێش رووداوه‌کان دهکهوتینو ده‌مانووت: ده‌سه‌ڵات ، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه ، به تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بۆ پاراستنی خۆیان له دوایین مه‌نزڵگای سهرشۆرییان ده‌ستناپارێزن. ئه‌مه ئیبداعێک نه‌بوو که ئێمه ئهفراندبومان ، به‌ڵکو خوێندنه‌وه‌یه‌کی واقیعبینانه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکه که ناتوانێ هی دیکه قه‌بوڵ بکات ، که‌س ناناسێ وه‌ک دڕنده و هۆڤی لێدێت. خۆ سه‌ددام ئه‌ویش له خیتابی نه‌ته‌وه‌یی و جارجاره مرۆییش هیچ قسوری نه‌بوو ، به‌ڵام که ده‌هاته سه‌ر تخوب به‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی ، نه نه‌ته‌وه و نه مرۆڤیش لای ئه‌و به‌های نه‌بوو . سه‌ددام به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوو ئه‌وه کێیه ئه‌و تخوبه ده‌به‌زێنێ، تاروماری ده‌کرد ،زاوای بوایه ، کوڕی بوایه و یا ته‌نانه‌ت براکانیش بوانه ، ئه‌و ده‌ستی نه‌ده‌پاراست.
ئیمڕۆ له شه‌هیدکرنی سه‌رده‌شت و پێشتریش سۆران ، ئه‌و پێناسه بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌ک و له زه‌مه‌نێکی دیاریکراو ده‌خوڵقێنێ.
تیرۆرکردنی ویژدان و که‌رامه‌تی مرۆڤ ، ماهیه‌تی بکه‌رانی ده‌رده‌خا. بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئه‌گه‌ر یه‌ک ملیۆنجار باس له کوردبوون ومرۆڤبوونی خۆیان بکه‌ن ، دڵۆپی خوێنی سۆران و سه‌رده‌شت هه‌مووی ده‌شواته‌وه و بێ نرخی ده‌کات.
مه‌سعود ئه‌گه‌ر ده‌یان جل کوردی و جامانه‌ی سوور وسه‌وز له‌سه‌ر بنێ و بیه‌وێ پێمان بڵی : من کوردم و بۆ کوردایه‌تی شهودهخهمه سه‌ر رۆژ ، دوایین فووی هه‌ناسه‌ی سۆران و سه‌رده‌شت هه‌مووی تارومار ده‌کا و، هیچ به‌هایه‌کی ناهێڵێت و ده‌بێته ناونیشانی قیزه‌وه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه که جگه له ئیلغاکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌وان بیر ناکه‌نه‌وه هیچی دیکه نابن.
تاڵانکردن ، خیانه‌تکردن ، ته‌زویرکردن هیچیان به‌قه‌د تیرۆری ووشه نابنه پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتیک. جارێک تاڵانده‌کات ، دواتر به‌خۆ دێته‌وه دووباره‌ی ناکاته‌وه ،خیانه‌ت ده‌کات لێبوردنێکی جددی خه‌ڵکی لێیخۆشدهبن یا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه لێخۆشبوونه‌که‌ی دواده‌خه‌ن تا به پراکتیک ده‌یسه‌لمێنی که خیانه‌تکردنی له فه‌رهه‌نگی سیاسی خۆیدا توردواوه ، ته‌زویر ده‌کات له خولێکی هه‌ڵبژاردن بۆ خولی دادێ نایکاته‌وه ، به‌ڵام کاتێک دێته‌سه‌ر تیرۆرکردنی که‌رامه‌ت و ویژدانی مرۆڤ ئه‌وه ده‌بێته پێناسه‌ی پێوه‌لکاوی هه‌تاهه‌تایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ، به هیچ شێوه‌یه‌ک گه‌ره‌نتی په‌شێمانبوونه‌وه‌ی نابێت.. چونکه له‌ته‌ک تیرۆرکردنی فیزیکی خاوه‌ن ووشه‌کان ، تیرۆرکردنی ئازادیی هه‌یه ، ئه‌و ئازادییه که بێبوونی مرۆڤ ده‌بێته ئاژه‌ل و هه‌ر له‌وێشدا وه‌ک مه‌ڕ سه‌رده‌بڕدرێ .
سه‌رده‌شت و سۆران هه‌وڵی ئازادبوونی کۆیله‌کانی بنه‌ماڵه‌یان ده‌دا ،ده‌یانه‌ویست له رێگای نووسینه‌کانیاندا به هه‌مووان بلێن: ئه‌و ناعه‌داله‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که له کوردستان به‌رقه‌راره ، خۆڕسک نییه تا شوکربین ، به‌ڵکو ده‌ستکردی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌یه ، ده‌یانویست خه‌ڵکی له مه‌ترسییه‌کانی نه‌بوونی ئازادیی و که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد ئاگادار بکه‌نه‌وه و به‌خه‌ڵکی بڵێن: ئێوه ئه‌گه‌ر هه‌ر به ئێمه بڕوا ناکه‌ن ، ئه‌وه‌تا ئێمه خۆمان ده‌که‌ینه قوربانی ئه‌و راستییانه ، ده‌تخوا پاش نه‌مانی ئێمه باوه‌ڕ بکه‌ن که ئه‌و ده‌سه‌لاته چ ده‌سه‌ڵاتێکی تیرۆریست و دژه‌مرۆیی و بێ که‌ڕامه‌ته؟.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بۆ هه‌موو لایه‌ک به ئاشکرا و بێ شه‌رمکردن ، پێناسه‌ی 50 ساڵی خودی بنه‌ماڵه‌که‌ی جاڕدا.
ئیدی بهناونووسهران و کۆیله‌کانی ده‌سه‌ڵات ،له لاوازترین پێگه‌دان ، چونکه ناتوانن هه‌رگیز ئه‌و پێناسه‌ی که به‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه تیرۆریسته‌دا بڕاوه‌ته‌وه ، لای بده‌ن و به‌رگی ئاڵوواڵی دیموکراسی فشه بکه‌ن به‌به‌ریدا ، ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه له پێگه‌یه‌کدان که دوژمن به حاڵیان نه‌بێت ، بۆ کۆیله‌کانیان زۆر زیاتر.
سه‌رده‌شت و سۆران و هه‌روه‌ها پیرهقهڵهمی شه‌هید دکتۆر شه‌ریف ، هه‌موویان ده‌ربڕی پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ن ،ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر ته‌نها ئه‌و پێناسه‌یان سه‌پاند به‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌لکو پاش تیرۆرکردنیان سه‌لماندیان که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی دزه ، تاڵانجییه ، به‌کرێگیراوه ، خیانه‌تکاره، ته‌زویرچییه ،عیزرائیلی وشه و ئازادی و که‌رامه‌تی مرۆڤیشه.
هیچ دادگایه‌کی عادیلانه و بێ لایه‌نانه‌ی دنیاێی ناتوانێ ئه‌و تاوانانه له‌سه‌ر هه‌ردوو بنه‌ماڵه به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی تیرۆریست بسه‌پێنێ و پێناسه‌ی راستوڕهوانیان بۆ بکات ، جگه له‌و قه‌ڵه‌مانه که خۆیان کرده قوربانی بۆ سه‌لماندنی راستییه‌کان و پێشکه‌شکردنی به‌ڵگه‌کانی تۆمه‌تبارکردنیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

