گەرمیان لە نێوان گەندەڵەكانى عەدناى حەمەى مینا و گەندەڵەكانى مەحمو سەنگاوى
22/10/2011, 12:00 (GMT+1)

سەرەتایى هاتنى سەلاح بۆ كەلار ململانێ گەورە دروستبوە بەوەى سەلاحى كوێخا بەبیانووى گەندەڵى زۆرینەى دارو دەستەكانى عەدنانى حەمەى میناى بەدەركردندا لەدیارترین كەسەكان (سەرۆكى شارەوانى گردەگۆزینە و بەرێوبەرى ئاوى كەلار و هەوڵدان بۆگۆرینى بەرێوبەرى پەروەردە و كارەبا و تەندروستى) دواى ئەوەى (سەرۆكى شارەوانى گردەگۆزینە و بەرێوبەرى ئاوى كەلار) بە لابردنیان رازى نەبوون دۆسیى گەندەڵیەكانى هەڵدانەوە هەرچەندە ئەمان گەندەڵیەكان لەچاو سەرۆكى شارەوانى كەلار و گومركى مەرزى پەروێزخان هیچ نەبوو ، بەڵام تەحەدایەكى گەورەى سەلاح بوو بەرامبەر بە عەدنانى حەمەى مینا ، لەبەرئەوەش عەدنان پیاوى هێروخان بوو لەم ململانیانەدا بەرهەم ێالح پشتى ێلاحى گرت . ململانێكان بەمەوە نەوەستا ێلاح بۆ پاكردنەوەى رێگاى خۆى هەنگاوى زۆرى نا لەوانەش هەڵدانەوەى دۆسى گەندەڵیەكانى سەید جوادى سەرۆكى شارەوانى كەلار كە خۆى لەچەندین گەندەڵى زەق و قەبەدادەبینەوە لە گرنگترینیان :
1- دۆسیەى گەندەڵى دروستكردنى وەسلى تایبەت لەمەرزى پەروێزخان بردنى زیاتر لە(1) ملیۆن و (500) هەزاردۆلار واتە (150) دەفتەر دۆلار .
2- دۆسیەى دروستكردنى (67) خانووى تەجاوز لە بەردەسور لەرێگەى كۆمپانیاى روناكى لەسەر دوو موڵكى شارەوانى كەلار كە بەئاگادارى و سەرپەرشتى راستەوخۆى سەرۆكى شارەوانى كەلار دروستكراون بەحوكمى ئەوەى سەرۆكى شارەوانى كەلار لەو پرۆژەیەدا شەركى سەرەكى كۆمپانیا بوە كە برى گەندەڵیەكە تەجاوزەكانیش لە سەرموڵكى ژمارە (7/696) لە كەرتى (122) كەلار -موڵكى سرف و خاوەنەكەى شارەوانى كەلارە و موڵكى ژمارە(7/733) لە كەرتى (122) كەلار -موڵكى سرف و خاوەنەكەى شارەوانى كەلارە بە نزیكە (3) ملیۆن دۆلار واتە (300) دەفتەر دۆلار حەمڵێنراوە لەلایەن لیژنەى لێپێچینەوەى ئیدارەى گەرمیان كە (ێدیق سەعید) سەرۆكى لیژنەكەیە .
3- داگیركردنى موڵكێكى (4000) هەزار مەترى لەسەر دوسایدى نزیك بە مەعمەل بلۆكەكانى جادەى كفرى كەبە نزیكە (2) ملیۆن دۆلار خەملێنراوە .
لەم ململانێیەدا سەلاح سەركەوتونەبوو بەهۆى ئەوەى سەید جوادیش دۆسێیى تەجاوزەكەى سڵاحى كوێخاى لە راگەیاندنەكان باسكرد ، بۆ ئەمە سڵاح ناچاربوو رێكەوتن لەگەڵ سەید جواد بكات دۆسیەتى گەندەڵى خانوەكانى روناكى دابخات و لە (4000) مەترەكە زەویەكەى سەیدجواد داگیریكردبوو بەشەراكەت بیكەنە پرۆژە و دۆسَیى وەسلە تەزویرەكانى مەرزى پەروێزخان چارەسەربكات . لەهەمانكاتدا داواى هاوكارى لە سەید جواد كردوە رووبەروو بونەوەى عەدناى حەمەى مینا سەید جوادیش رازیبوە بەوەى كە سڵاح ئەو بكات بە بەرێوبەرى گشتى شارەوانیەكان چونكە جواد دوا بڵاوبونەوەى فایلى گەندەڵیەكانى شەخسیتى شكاوە و لەهەمانكاتدا سەرۆكایەتى شارەوانى كەلار خیرەكەى جارانى نەماوە بۆ سەید ، چونكە پرۆژەى ئەنجومەنى پارێزگاكان نەماوە خۆى پێوە عەرزبكات و لەژێەوەش بەرنامە بۆ گەندەڵیەكان دابنێت . لەمەودوا خێر لە بەرێوبەرایەتى گشتى شارەوانیەكانى گەرمیاندایە .
سەید جواد بۆ ئەوەى سلاح بیكات بە بەرێوبەرى گشتى شارەوانیەكان ناچابووە رووبەرووى عەدنان ببێتەوە ئەوەش بەهەڵدانەوەى دۆسیەى دووكانەكانى لاى قوتابخانەى لەلایلا قاسم كە بە (گەنم فرۆشەكان) ناسراوە .چونكە عەدنانى حەمەى مینا زیاتر لە (30) دوكانى لەناو ئەو شوێنەهەیەو بەشێوەى مساتەحە بۆ ماوەى (10) ساڵ وەریگرتوە (2) ساڵە ئەو مساتەحە تەواو بوە و عەدنان بەتەماى تاپۆكۆدنیەتى كەنرخى هەر دوكانێك بەپێى شوێنى لەنێوان (12 دەفتەر دۆلا و بۆ 20 دەفتەر دۆلار) دەبێت . سەید ئەمەى بۆ سلاحكرد تەنها لە ڕاگەیاندنەكانەوە ، بەمەش وەلائى خۆى بۆ سلاح دەربرى و ئەویش فایلەكانى گەندەڵیەكانى داخستوە و فەرمانى بەرێوبەرى گشتی شارەوانیەكانى بۆ سەید جواد هێناوەتەوە . هەرچەندە سەید جواد سقەى تەواوى بەێلاحى كوێخانیە .
ئەمەى سڵاح كردویەتى لەگەرمیان بەدرێژایى ژیانى عەدنانى حەمەى مینا رووبەرووى نەبوە تەوە لەبەرئەوەى زۆربەرى بەرێوبەرەكانى ناوچەكە ئیستا نزیكن لە ێلاحى كوێخاو عەدناو دارو دەستەكەى لە دانانى پڵانێكى گەورەدان بۆ رووبەروو بونەوەى سلاح دواى لێسەندنەوەى پۆستى سەرۆكى حكومەت لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە ، سلاحیش لە قایمكردنى پێگەى تەواوى خۆیدا بەتایبەت لەگەڵ ئیدارات و خەڵكى ناوچەكە و دەیەوێت سۆزى هەموو لایەك بەدەست بهێنێت .
قۆناغى ململانێكان سلاح و عەدنان لەداهاتوودا لە لەبەرێوبەرایەتیەگشتیەكانى (تەندروستى گەرمیان و پەروەردەى گەرمیان و گومركى گەرمیان و كارەباى گەرمیان ) خوى دەبینێتەوە . وا پێدەچێت بە هاتنى سلاحى كوێخا خۆرى عەدنان و عەدنانیەكان كۆتایى پێبێت كە بەدرێژایى 20 ساڵ وەك مشەخۆر بەربوبونەى گیانى خەڵكى گەرمیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

