کامیان پیرۆزتره ، جه‌مه‌دانییه‌که‌ی سه‌رۆک یا تووڕه‌یی خه‌ڵک؟!
04/03/2011, 12:00 (GMT+1)

له ئه‌مه‌ریکا و ولاتانی ئه‌وروپا هیچ پیرۆزییه‌ک بۆ ئاڵا و سیمبول نییه ، له هه‌موو دهستورهکانیان ئه‌وه گرنگی زیاتری پیدراوه له پیرۆزییه‌کان، دیاره مرۆڤه .له خۆپیشاندانه‌کان ده‌یان و بگره سه‌دانجار ئالاکان گڕی تێبه‌رده‌درێ ، بێ ئه‌وه‌ی که‌سێ له‌سه‌ری به تاوان تۆمه‌تبار بکرێت.
له دنیای سێیه‌م ئاڵا و سیمبول پیرۆزکراوه جیگه‌ی پیرۆزی مرۆڤی گرتۆته‌وه ، ئه‌وه‌ی ئه‌م داهینانهشی هێناوه‌ته کایه‌وه دیاره خودی رژێمه فاشست و دژه‌مرۆیی و دیکتاتۆره‌کانه. هه‌ر که پارچه په‌رۆیه‌ک به پیرۆزکرا ، گیانی مرۆڤه‌کان بی به‌ها ده‌مینیته‌وه..له تورکیای فاشست دا ، له مێرسین پێش دووساڵ چه‌ند گه‌نجێک بوونه قوربانی سوتاندنی ئاڵایه‌کی یهکمهتری تورکیا. له ده‌وڵه‌ته عاره‌بییه‌کان و ناوچه‌که‌ش هه‌مان میتۆد، پیڕه‌وی له‌و که‌سانه ده‌کرێت که ئاڵایه‌ک ده‌سووتێنێت.

گه‌لانی ناوچه‌که به‌تایبه‌تی میسر و تونس کاتێ ئالای ولاته‌که‌یان ده‌دی ، که‌رامه‌تی له ده‌ستچووی خۆیانیان تێدا ده‌دی ، بۆیه بۆ گوێ پیدانه ئه‌و ئاڵایه ،که‌وتنه‌خۆ پیرۆزییه‌کانی یه‌که‌مینیان بۆ خودی خه‌ڵکی میسر و تونس گه‌رانده‌وه دواتر ئاڵاکه‌یان کرده‌وه هی خۆیان ، ئیستا له‌و شۆڕشانه به‌های ئالا و مرۆڤ شوێنگۆڕکێی پێکراوه ، مرۆڤ یه‌که‌م دواتر ئه‌وانی دیکه دێن.
معه‌مه‌ر قه‌زافی 40سال له‌سایه‌ی ئاڵایهکا خه‌ڵکی سه‌رکوت ده‌کرد ، به‌و ئالایه هه‌موو دنیای دهخاپاند ، کاتێکیش خه‌ڵکی شۆڕشی کرد ، ئاڵای لیبیای قه‌زافیان سووتاند وا ئالای سه‌رده‌مانی زووی لیبیایان هێنایه‌وه مه‌یدان که تێیدا ئه‌وێ رۆژێ مرۆڤی لیبیی که‌رامه‌تی هه‌بوو.
بۆ کوردوستانیش ده‌کرێ بڵێین: هه‌رکاتێ ئاڵایه‌کی کوردستان‌مان بینیبێ له راگه‌یاندنه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، جه‌مه‌دانییه‌کی سوورمان دیوه ، به‌مانا پیرۆزی ئاڵای کوردستان به جه‌مه‌دانییه‌ک سووره‌که‌وه گرێده‌ده‌ن و ، ده‌یانه‌ویت جه‌مه‌دانی سوور به پیرۆز بکرێت.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌یانه‌وێت ئه‌وه به‌خه‌ڵکی رابگه‌یه‌نن که پیرۆزی جهمهدانییهکهمان هیچی که‌متر نییه له پیرۆزی ئاڵای کوردستان ، بۆیه کاتیک ئێمه ده‌یخه‌ینه سه‌رمان ده‌بێ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ئێمه بخاته سه‌ر و پیرۆزمان بکات.
مه‌سعود بارزانی له کۆنگره شوومه‌که‌ی 13ی پارته‌که‌یدا ووتی: ئێمه 1000 زه‌لام ده‌بین ، که جه‌مه‌دانی سوورمان به‌ستاوه . ده‌یه‌وێت بڵێت ئێمه ئه‌وه‌نده که‌م و پوختیین له چاو هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌بی پیرۆز بکرێین.
مه‌سعود بارزانی بێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت یا بیزانێت ، به‌م گۆتهیانی، خۆی له خه‌لکی جیاکرده‌وه ، بوه نیشانه و ئامانجێکی دیاری خه‌ڵکی تووره ، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی هه‌موو رۆژ له سایه‌یاندا ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن و شه‌قامه‌کانیان به ئاگروئاسن لێ قه‌ده‌خه‌ده‌کرێت ، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی وا به‌ئاشکرا ده‌بینێت گیرفانی ده‌بڕدرێ ، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که هیچ که‌رامه‌تێکی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه ته‌نها کۆیلایه‌تی نه‌بێت . بۆیه ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود پیرۆزی ده‌کات ئه‌و ده‌یسووتێنیت و ده‌یخاته ژێر پێیانی . خه‌ڵکی کوردستان ئیدی به سووتاندنی جه‌مه‌دانییه سووره‌که‌ی مه‌سعود ، تۆڵه‌ی پیرۆزی خۆی لێیان ده‌کاته‌وه و هۆشیاریان پێده‌دا که شتێک نیه پێرۆزتر له که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد. چی له ئالای کوردستان بکه‌ین که له‌سایه‌ییدا گه‌وره‌ترین کرده‌ی چه‌ته‌یی له ناموس و له‌داهات و خوێن و فرمێسک‌مان ده‌رهه‌ق ده‌کرێت ، ئه‌و پارچه په‌ڕۆیه هه‌رگیز به پیرۆز نابینرێت ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ ئاڵاکه وابێت ، ده‌بێ بۆ جه‌مه‌دانییه سووره‌که‌ی مهسعودهکان چۆن بێت؟!.. ره‌وایه‌تی هه‌یه ئه‌گه‌ر جهمهدانییهکان بسسوتێنرێت ، ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات جه‌مه‌دانییه سووره‌کان نه‌سووتێنرێت ، هێشتا ده‌یه‌وێت کۆیله بێت و بێ که‌رامه‌ت بژێیهت ، هیچ مایه‌ی قه‌بوڵ نییه و دواجاریش هیچ لۆژیکێک ئه‌مه‌ی پی قه‌بوڵ نابێت ، جه‌مه‌دانییه‌کی سوور به‌زۆری زۆردار بیکه‌یت به سیمبول و خه‌ڵکی ناچار بکه‌یت تا پیرۆزی بکات.
له‌ژێر جه‌مه‌دانییه سووره‌کانی مهسعودهکان ، کهللهگهلێک هه‌یه که ئازادی خه‌لکی کوردستانیان قه‌بوڵ نییه ،شه‌رعییه‌ت به تاڵانکردن ده‌ده‌ن ، هیچ به‌هایه‌ک بۆ مرۆڤ دانانێن ، که‌وابێت پیرۆزی ئه‌و جه‌مه‌دانییه له کوێدایه؟!..

ئه‌و سیمبوله سیمبولی کۆیلایه‌تییه ، سووتاندنی ،خۆ دهربازکردن و شۆڕشه ، ئای که پیرۆزه سووتاندنی جه‌مه‌دانییه‌که‌ی مه‌سعود که پیرۆزی تووڕه‌ی مرۆڤی کوردی تێیدا ده‌بینرێت..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

