گۆم تا قووڵ بێ مەلەی خۆشە
16/12/2015, 2:14 (GMT+1)

پارتی و بنەماڵەی بارزانی لەوەتی هەن لەو سروشتەی خۆیان لانەداوە، هەرگیز بۆ ساتێکێیش جگە لە سیخوری بۆ بێگانەوەو کورد کوشتن و ووڵات فرۆشتن باکیان بە هیچ بەهایەکی بەرزی کورد و مرۆڤایەتی نەبووە. ئەم بنەماڵەیە وەك ئەو دارە خوار و خێچە وایە، چۆن بە خواری نێژراوە، هەرواش بە خواری بەرز بۆتەوە. جا بۆیە ،هیچ کات ناتوانرێ جگە لە کاری خراپ و ئاکاری نامەردانە،هیچ شتێکی تریان لێ سەوز ببێ. زۆر ناڕۆینەوە نێو مێژووی دوور و تەنها ئاماژە بە چەند ڕووداوێکی قێزەوەنی ئەم بنەماڵەیە ئەدەین کەوا چۆن ڕۆژ دوای ڕۆژ،ڕووداو دوای ڕووداو هەر خەریکی تاوان و هۆنینەوەی تەونی خیانەت دژ بە گەلەکەمان لە هەر شوێنێکی ئەم کوردستانە گەورەیەدا،بەئەنجام ئەگەیەنن.
بنەماڵەی بارزانی کاتێ ٣١ی ئابی ١٩٩٦ کرد و بۆیان چوە سەر،ئێدی هەر لەو کاتەوە چەندین تاوانی گەورەو مەزنیان کرد کە هەریەکەیان بۆ خۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن و ناخۆش بوە لە مێژووی گەلەکەماندا،بۆ نمونە؛
١- کۆمەڵکوژی هێز و پارتەکانی کوردستانی باکوور لە شاری هەولێر لەساڵەکانی ١٩٩٧ و بەدواوە.
٢- هێنانی هێزەکانی تورکیا هەر لەو ساڵەداو جێگیرکردنیان لە ٣ بنکەی سەربازی گەورە لە بادینان.
٣- ڕادەست کردنی نەخشەو پلانی دەوڵەوتی فەرەنسا بۆ یارمەتی گەلی کورد لەلایەن ووشیار زێباری خاڵی مەسعود بۆ دەزگای میتی تورکی لەساڵی ١٩٩٩.
٤- کارکردن لەگەڵ میتی تورك و تەقانەوەی تۆتۆمۆبیلی بۆمب ڕێژکراو لەشاری زاخۆ و کوشتنی زیاتر لە ٢٠٠ هاوڵاتی سڤیل و هێنانی ئەو تاوانە بەسەر کۆسرەت ڕەسوڵ لەساڵی ٢٠٠٠.
٥- دروست کردنی هێزێکی ڕێکخراو لەلایەن میتی تورکی و پاراستنی پارتی بۆ دەمکوت کردنی ئەوانەی دژی بنەماڵەو سەر بە پەکەکەن لەساڵی ٢٠٠١ بەناوی هێزی دژە تیرۆر.
٦- یارمەتی ماددی بۆ بنەماڵەکەی ئەردۆگان و پێکهێنانی هۆبەیەکی ئابووری بۆ وێران کردنی ئابووری کوردستان و بوژانەوەی ئابووری تورکیا .
٧- هەوڵدان بۆ تێکدانی یەکڕێزی هێزەکانی کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان و نانەوەی ئاژاوەو دووبەرەکی.
8- کوشتن و تیرۆر کردنی هەریەك لە(سۆرانی مامە حەمە و شێخ ستار و سەردەشت عوسمان) و غەرامە کردنی بە ملێۆنان دینار بۆ چەندین ڕۆژنامەنووس و هاكکردنی کوردستانپۆست بۆ چەندین جار و زیندانکردنی چەندین چالاکوانی سیاسی و خەڵکانی دڵسۆزی وەك سەیدا ئەکرەم کە هەڵسا بە دەرخستنی نهێنی پارەکانی ئیبراهیم خەلیل و ئەوانەی لێی بەسوودن.
٩- لەتکردنی حزبەکەی قادر عەزیز و نانەوەی دووبەرەکی لەنێوان پارتەکانی کوردستانی باکوور و ڕۆژهەڵات .
١٠- بەکارهێنانی هاوپەیمانی ستراتیژی نێوان خۆی و جەلال بۆ زیاتر کەڵەگایی و خۆسەپاندن و لووت بەرزی بەسەر خەڵکی کوردستان و هەوڵدان بۆ لەتکردنی بادینان لە سۆران و جیاکردنەوەی پۆستەکان لەسەر بنچینەی خێڵ و خوێن.
١١- نەهێشتنی هیچ جۆرە دەزگایەکی ڕاگەیاندن لەناوچەکانی بنەماڵە وەك بلەو بارزان و بەکارهێنانی مامەڵەیەکی جیاواز بۆ کەسی بارزانی کە خۆی لەسەروو هەموو یاسا و ڕێسایەکەوە ببینێ و پارەو پۆستەکانیان لەهی هەموان جیاوازتر بێ.
١٢- چەند بارە بوونەوەی هەمان ڕەشەکوژی دژ بەوانەی بەردیان گردۆتە بیناو بارەگاکانیان و کوشتنی دەیان گەنجی شاری سلێمانی و گەرمیان لەڕووداوەکانی ١٧ شوبات و ڕۆژانی دواتر.
١٣- شکست پێهێنانی کۆبونەوەکانی (ئەنەکەسە) و قۆرخکردنیان و بۆ مەبەستی تێك دانی یەکڕێزی گەلی کورد.
١٤- لێدانی خەندەق دژ بەکوردانی ڕۆژئاواو چاوەڕوانی کەوتنی شاری (کۆبانی)و یارمەتی هێزەکانی بەکرێگیراوی خۆیان تا ئاژاوە دروست بکەن لە ڕۆژئاڤا.
١٥- بەستنی هاوپەیمانی ٥٠ ساڵەی نەوت لەگەڵ تورکیا بە پارەیەکی کەم و بەستنەوەی شارەکانی هەولێر و دهۆك بە تورکیاوە وەك ئەوەی شاری تورکی بن،نەوەك کوردستان.
١٦- ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی سەرۆکی پەرلەمان و ناردنەوە ماڵەوەی وەزیرەکانی گۆران و دەرکردنیان لەپرۆسەی سیاسی کوردستانی باشوور.
١٧- هەوڵدان بەناوی دروست کردنی دەوڵەوتی کوردستان بۆ نەمانی ئەوەی هەیە و خستنە ژێر دەستی تورکیا.
١٨- هاوپەیمانی بەستن لەگەڵ داعش و مامەڵەکردنی بازرگانی لەگەڵیاندا.
١٩- ڕادەستکردنی شاری شەنگال و ئەنفال و جینوسایدی کوردانی یەزیدی بەدەست ئەنقەست و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی بەشێك لەخاکی کوردستان.
٢٠- هەوڵدان بۆ لێدانی پەکەکە و هێزەکانی ڕۆژئاڤا لەتەك تورکیا بۆ لەناوبردنی کانتۆنەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا.
٢١- دروست کردنی پەیکەرێك بۆ مەلای ئاشبەتاڵ و تێچووی نزیکەی ١ ملیار دۆلار کە ئەمەش تەنها بۆ ئەوەی بەگەل بڵێن،ئێوە شایستەی ئەوە نین مووچەتان پێبدرێ و ئەوەی ئێمە بەلامانەوە گرنگە،تەنها ئەو شتانەن کەخۆمان لامان پەسەندە.
ئەمە تەنها چەند تاوانێك و چەند ڕووداوێکە کە ئەم بنەماڵەیە دژ بە گەلەکەمان کردوونی و ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر تاوانەکان لەهەڵکشاندان، هەر بۆیە پێوستە گەلی کورد سنوورێك بۆ ئەو هەموو تاوان و بێڕێزیە دابنێ و نەیەڵن چیتر چاویان بە تاوانی تر بکەوێ و ڕووداوی ناخۆشتر ڕووبدا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


