<

ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی به‌رده‌وامن له ئازاردانی خه‌لكی هه‌ولێر

24/05/2016, 9:49 (GMT+1)
ماوه‌ ماوه‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، په‌یامی ترس و توقان له‌نێو خه‌لکی هه‌ولێردا بلاو ده‌که‌نه‌وه‌ ، له‌نوێترین هه‌والدا  گه‌نجیک به‌ناوی کارزان عبدالسه‌لام قادر له‌ رۆژی پینج شه‌م و ١٩ی ئه‌م مانگه‌وه‌  له‌دوای نیوه‌روه‌  شوێن بزرکراوه‌ دوای به‌دواجونی بنه‌ماله‌که‌ی  ئه‌وکات زانیویانه‌ که‌ له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیرکراوه‌ ، پارێزه‌ر ئومێد پالانی که‌ده‌کاته‌ برای هاولاتیه‌ رفێنراوه‌که‌ بۆ که‌نالی میدیاکان رای گه‌یاندوه‌ که‌دوای به‌دواجونیکی زۆر و سه‌ردانی ئاسایشی گشتی و هه‌ولێر ئه‌وکات زانیویانه‌ که‌له‌  ئاسایش ده‌ستگیرکراوه‌ بی ئه‌وه‌ی تائیستا هیج په‌روه‌ندو  تومه‌تیکی ئاراسته‌ کرابیت.  له‌کاتیکدا به‌پێی یاسا ده‌بیت له‌ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێردا هه‌رکه‌سیک ده‌ستگیربکریت  تومه‌تی ئاراسته‌ بکرێ و پارێزه‌رو دیداری هه‌بیت . 
شایه‌نی باسه‌ له‌١٨ی ئه‌م مانگه‌وه‌ش  خانمیک له‌قوتابخانه‌ی عه‌شتاری عه‌نکاوه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ به‌ناوی به‌یان ، دیارنه‌ماوه‌ و تائه‌مروش هیج زانیاریه‌ک  له‌سه‌ری نیه‌ .
سه‌رجاوه‌یه‌ک له‌پۆلیسی هه‌ولێر به‌مالپه‌ری ١٧ شوباتی راگه‌یاند  ، کاری پۆلیس و دادگاکان به‌ده‌ست ئاسایش بۆته‌ گالته‌جاری  و خه‌لک بی هیج هۆکاریک ده‌گیرێ و سوکایه‌تی و ئازار ده‌درێن هه‌موشی له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌  ده‌كرێ  ، وه‌ماوه‌یه‌که‌ سه‌رله‌نوێ پارتی بۆترساندنی خه‌لک ،  خه‌لکانی نه‌ناسراوی نیو كۆمه‌لگا  ده‌گرن تا ترس و  ودله‌راوکیی پارتی له‌نێو خه‌لک زۆربیت  و جونکه‌ پارتی  به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ له‌رێگای ترسه‌وه‌ ترسه‌کانی خۆی له‌ناره‌زایه‌تی خه‌لک بشارێته‌وه‌ هیزیکه‌ بروای به‌خۆی نیه‌ گه‌ر ترسو توقان به‌کارنه‌هینی ده‌زانیت خه‌لک ناره‌زایه‌تیه‌کانی به‌رفراوان ده‌کات 
 له‌مالپه‌ری ١٧ شوبات وه‌رگیراوه‌
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست