له كوشتنیشدا پارتى و یه‌كێتى ففتى ففتین
13/12/2018, 0:04 (GMT+1)

له دزینى سامانى سه‌ر زه‌وى و ژێر زه‌وى ئه‌م ولاته و خاك فرۆشى و نۆكه‌رى كردن بۆ ولاتانى دراوسێى و دابه‌شكارى چینایه‌تى و دزینى ئیراده‌و ده‌نگ و به میلیشاكردنى هێزى چه‌كدارو دامه‌زراندنى دام و ده‌زگاى راگه‌یاندن و رێكخراو و ته‌نانه‌ت له كوشتنیش به تایبه‌تى كوشتنى رۆژنامه‌نووسان پارتى و یه‌كێتى 50 به 50 دابه‌شیان كردووه..
سه‌یره دواى نزیكه‌ى نیو سه‌ده‌یه‌ك به رۆژى روناك و به به‌رچاوى خۆت یه‌كێتى و پارتى كه له ئه‌سڵ دا نه‌وه‌ك دوو حزب به‌ڵكو دوو بنه‌ماڵه هه‌رچى خودا و مرۆڤایه‌تى پێى ناخۆشه‌و شه‌یتان پێى خۆشه به‌سه‌ر تۆ و نه‌وه‌كانى پێشووى تۆ و ئه‌وانه‌ى داهاتووش هێناویانه‌و ده‌یهێنن خێره‌هێشتان چه‌پڵه‌ى بۆ لێده‌ده‌ى و سێلفى له‌گه‌ڵ ده‌گری ؟
ئایه تۆ بۆ یه‌ك جاریش بیرت له‌وه كردۆته‌وه كوڕ‌و كچانى ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه چۆن و له كوێ ده‌ژین و تۆ و كور‌و هاونیشتیمانیه‌كانت چۆن ده‌ژین ؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ بۆ یه‌ك جاریش بێت پرسیارت له‌خۆت كردووه بۆ ده‌بێت وابێت , ئه‌وه‌یان له‌كوێ بوو , ئه‌وان چى بوون , مه‌گه‌ر ئه‌وان مرۆڤ تۆ نا ؟دیسان ئه‌گه‌ر به‌ڵێ ده‌زانى تۆ مرۆڤێكى مردووى ؟ تاوانبارى و شه‌ریكى دزو جه‌رده‌و ژن كوژو پیاو كوژى ؟ تۆ سه‌یرت كردووه ئه‌مانه له هه‌موو شتێك ففتى ففتین ته‌نانه‌ت له كوشتنیش ؟ رۆژنامه‌نووسێك له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه تیرۆر بكرێت پێویسته پارتیش یه‌كى تر تیرۆر بكات , له‌سه‌ر مافى تۆ پارتى ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندن دامه‌زرێنێت پێویسته یه‌كێتیش ئه‌وه بكات . ئێستا پێم بڵێن چى ماوه بۆ تۆ جگه له بێده‌نگ بوونت له ئاست ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیه كه من ته‌نها مشتێكم له خه‌رمان باس كردووه ....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان




