مامۆستا جەعفەر جوێن به په كه كه ده‌دات، بۆ ئەوەی پارتی خێری پێبكات
04/08/2019, 22:36 (GMT+1)

ئه‌م مامۆستا جه‌عفه‌ری كۆنه یه‌كێتی، له ژیانیدا یه‌ك زه‌ڕه ستراتیجی نه‌بووه له سیاسه‌تدا، دوای زیزبوون و روو كردنه ئۆروپا، گه‌ڕایه‌وه و هه‌ر رۆژه و خه‌ریكی شتێك بوو، له رووی ئێداریشهوه هه‌زار قسه‌ی هاته‌سه‌ر و ئه‌وه‌نده سه‌ركه‌وتو نه‌بوو"به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌ی كه به‌خێر كردیانه به‌رپرسی مه‌كته‌بی بیر‌و هۆشیاری یه‌كێتی، دواتر خۆی لیستی دروستكرد بۆ په‌رله‌مانی عیراق وته‌نانه‌ت 10 ده‌نگی نه‌هێنا و گه‌وره‌ترین شكستی هێنا، ئینجا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا خۆی كاندید كرد و ده‌نگه‌كانی له‌وه‌ی پێشتری لیسته تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی باشتر نه‌بوو....ئێستاش وا خه‌ریكه مامه‌حه‌مه‌یی بۆ پارتی ده‌كات و هیچی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه خۆی لای خه‌ڵك ناشرین بكات و پارتی نازی بداتێ، هاتووه ره‌خنه‌ی نابه‌جێ ده‌گرێت و جوێن به په‌كه‌كه ده‌دات، به‌ڵكو خوایه شتێكی به‌ركه‌وێت، راسته پیری ئاخر شهر زۆر شتی لێده‌قه‌ومێت.
بۆیه له كاتی بهههڵهچوندا ته‌نانه‌ت ململانێی نابه‌جێ جێگه‌ی رێگه‌ی دروستی سیاسه‌ت ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی شایانی باسه بیڵێم كه رۆژگارێك ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێكی باشت نواندبێت لە ریگه‌ی خه‌باتدا تكایه با ئه‌و جوانییه له بیروه‌ری خه‌ڵكدا بمێنێته‌وه، باشتره له‌وه‌ی خه‌ڵك زیاتر لێت بێزار بێت و خۆشی له رووی ده‌روونیه‌وه له‌وه زیاتر بێزاربێت ته‌نانه‌ت له خۆتیش تێنه‌گه‌یت.
بۆیه پێویسته په‌ند له مێژوو وه‌ربگریت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و زانیاریانه‌ت له‌و باره‌وه هه‌یه و توانای رۆشنبیریت هه‌یه، هیوادرم له‌وه زیاتر نه‌كه‌ویته گۆشه‌گیری ههمهچەشنهوه و، ئه‌م قسانه‌ش وه‌كو هاوشاریهكت لێم وه‌ربگره و جگه له خێری خۆت هیچ قازانجێكی منی تێدانیه به‌رێزم..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



