ئیڤار خانم هەڵگری قازوخی گەل
20/09/2019, 15:26 (GMT+1)

دەیان ژن بێ مێرد مانەوە ، بەڵام تۆ ئەوەت کرد، کەواتە تۆ زۆر زۆریش لەو دەسەڵاتە کەمتری، چونکە تۆ بە کامێرایەکی تەلەفزیۆن ئیغرا بووی، ئیتر چۆن بە مامەڵەیەکی ژێر بە ژێر ڕازی نابیت و قازوخمان تێ ئەگریت؟ ئەم قازوخەت لە کوێ هاورد؟
ئێڤار خانم پۆز لێ ئەدەی بەسەرمان؟ یان جەوهەری کەسایەتی خۆت ئاشکرا کرد؟ ئەمە نەک تۆ کەسێکی کۆیلەی، بەڵکو ئەمە هەڵەی وەستاکانتە، ئەوان تۆیان ناردووە بۆ ئەوەی ئەم قسانە بکەی، بۆ ئەوەی زیاتر خەڵک بێ هیوا بن، ئەگینا ئەو هۆکارە چییە، کە تۆ باسی سی کراسە دەکەیت.
خەڵک تۆیان هەڵنەبژارد بۆ ئەوەی سی کراس لە مانگێکدا بکڕیت و لەبەری بکەیت و پۆز بەسەر خەڵکییدا لێبدەیت؟
تەنانەت لە کۆتایی قسەکەت بێژەرەکەش لە تاودا هەناسەی هەڵکێشا. تۆ پەرلەمەنتارێکی حکومەتێكی مافیا و دز و جەردەی، دڵنیام بە مەبەست کەسێکی وەک تۆ هەڵدەبژێرن و دروستت دەکەن!
تۆ دەورت چی بووە لە پەرلەماندا؟ ئەگەر تۆ لە مانگێکدا سی کراس بکەی بەمانای ئەوەیە هەر سەرقاڵی خۆت بوویت و هەر رۆژەی بە جلێکەوە چوویتەتە پەرلەمان، ئیتر خەمی کێت بووە، جگە لەخۆت زیاتر؟
کوا گۆڕانخوازەکان؟ کوا ئەو گۆرانخوازانەی ناو پەرلەمان، ئایا کاتی خۆی کە ئەمەیان بینیوە بۆ قسەیان نەکردووە! ئەی ئێوە نوێنەری ئێمە نەبوون!؟ ئێوەی ناموبارەک نوێنەری گۆڕانخوازان نەبوون!؟ ئێوە بۆ هەڵوێستان نەبووە، بۆ ڕۆژێک ئیدانەتان نەکرد؟ بۆ داوای دەرکردنیتان نەکرد؟ کەواتە ئێوەش خیانەتان کردووە لەو گەلە، هیچ نەبێت هەڵگری قازوخەکەن بە ژن و بە پیاوتانەوە . دەیان ژن لەم ئەوروپایە کە خەڵک وای لێ تێدەگەن ئەوروپا زۆر خۆشە، بەڵام هیچ ژنێک تەنانەت ناتوانێت سێ کراس لە مانگێکدا بکڕێت سەرەرای ئەو ماندوو بوونەی.

ئەنجێلا میرکلی ئەڵمانیی توزێک سینگی بەدەرەوە بوو، نەک گۆشەی مەمکی، هەرچی میدیای ئەڵمانی و خەڵکی ئەڵمان بوو، سەرزەنشتییان کرد پێیان گووت تۆ هەر خەریکی خۆتی و میللەتیشت فەرامۆش کردووە . ئێڤار تۆ ئەندام پەرلەمان بووی، تۆ دەبوو وا پیشانی بدەی لە خەڵک هەژارتری، ئەمە پەیوەندی بە مافی ژن و دیمۆکراتی و ئازادییەوە نییە، جۆری کارەکەی تۆ وایە، تۆ مۆدێل و بێژەری تەلەفیزیۆن و گۆرانیبێژ نەبوویت، تا لە مانگێکدا سی کراس بکڕێت و خۆتی پێوە با بدەیت و دوایی فڕێی بدەیت، ئەوان حەقی خۆیانە. من چاوپێکەوتنێکم هەبوو لەگەڵ ئەندام پەرلەمانێکی بەریتانی قاتێکی لەبەر بوو ئوتوش نەکرابوو.
من کەرامەتی تۆ ناشکێنم، بەڵکو ئەوە کاردانەوەی قسەکان ودانپێنانی خۆتە و خۆشت بەرپرسی لەم کار و کاردانەوەیە. ڕاستە ژن جوانترە لە پیاو ئەمە قسەی چارلس داروینە، بەڵام ئەگەر ژنێک پۆستێکی وا بەدەست بگرێت ئەبێت خەسڵەتی جوانی کردارەکانی پیشان بدات، نەک جوانی خۆی خۆی، هێندە خەریکی جوانکردنی خۆی و خۆرازاندنەوە و ماکیاجکردن نەبێت.
ببورن بە زمانی شەقام دەنوسم وابزانم وا زەقترە.

تێبینی: لەو لینکەی خوارەوە لە گوگڵ سەیری وێنەکانی ئێڤار ئیبراهیم بکەن، لە هیچ کامیاندا تێیدا نییە کە جلوبەرگەکەی دووبارە پیشان درابێتەوە، هەر جارەی بە رەنگێک و بە جۆرێک لەو کراسانە خۆی نواندووە (خۆشتان زیاتر سێرچی ناوەکەی بکەن):
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان