مەسرور کوڕی باوکی خۆیەتی
05/10/2019, 15:12 (GMT+1)

ساڵی 1987 کاتێک سوپای داگیرکەری بەعس چی لەلۆجیستیکی سەربازی هەبوو خستیەگەڕ بەئامانجی گرتنی بنکە و بارەگاکانی شۆڕش کە ئەودەمە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕێبەرایەتی دەکرد .
بەفەرمانی کاک نەوشیروان کەرتی سێ و کەرتی یەکی تیپی 31ی سلێمانی ڕاسپێردراین بچینە شاخی کونەکۆتری پشتی گوندی کۆڵەرد ستراتیژی سەربازی قایمکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەم شاخەدا قفڵکردنی هێزەکانی سوپای بەعس بوو تانەتوانن بگەنە گوندەکانی قوڵەجاغ و مێوڵاکەو چۆخماخ و گوندی یاخسەمەر کەهەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی لێبوو هەم ماڵی خودی جەلال تاڵەبانی و هێرۆی هاوسەری.
کاتژمێر یەک ونیوی شەو دوای تۆپ بارانێکی زۆرهێزەکەی بەعس دەستیان بەهێرش کرد سەربازەکان وەک دڕندە هێرشیان دەکرد یەکیکیان دەکوژرا بازیان دەدا بەسەریدا وەک پێشمەرگەیەکی ئەوشەوە خۆم چاوم لێبوو سەربازێک کوژرابوو کەچی سەربازێکی ترلاشەی هاوڕێکەی کردبوو بەسەنگەر و تەقەی لێمان دەکرد.
کاتژمێر 5ی بەیانی بوو دوای ئەوەی کۆی هێرشە یەک لەدوای یەکەکانمان شکاند چەند سەربازێکیشمان بەدیل گرت دیلەکانمان بەڕێزەوە هێنایە سەنگەرەکانی پشتی لوتکەی شاخی کونەکۆتر.
بەو پێیەی کە من زیاتر لەهاوڕێ پیشمەرگەکانم زمانی عەرەبیم دەزانی، ئەو بەیانیە بوومە موتەرچیم ئەوسەربازانەی بەدیلمان گرتبوو هەم ڕوخساریان لەیەکترنەدەچوو وەک ڕەگەزی عەرەب هەم فۆنەتتیکی قسەکردنیشیان جیاوازبوو وەک زمانی عەرەبی.
کاتێک یەکێک لەو دیلانەم دواند بەزمانی عەرەبی هیچ وەڵامی نەدامەوە وەک ئەوە وابوو بەزمانێکی تر لەگەڵیدا بدوێم، مولازمێکی دیل لە تەنیشتیەوە بوو پێی ووتم : ئەمانە عێراقیی نیین، سەربازی سوپای عێراقیش نیین، ئەمانە خەڵکی سودان و یەمەنن، سەدام حسێن بە جوڵاندنی هەستی شۆفینی پان ئیسلامی دژی گەلی کورد ئەم عەرەبە مێشک پووچانەی هێناوە و هانی داون بەوەی: گەرئەم شاخە بگرن وەک ئەوە وایە داستانی قەڵای خەیبەری سەردەمی محەمەدی پێغەمبەر نۆژەن بکەنەوە.
ئەسڵی مەبەستم لەم نووسینەدا ئەوەیە خۆپیشاندەرانی بەغداد و شارەکانی تری عێراق، گڕیان بەرداوەتە سەرانی گەندەڵی ستافی نوێی حکومەتی نوێی عێراق کەچی تازە بەتازە
لەبەرواری ٢-١٠- ٢٠١٩ مەسروری بەناو سەرۆکی حکومەتی نوێی هەرێم شەکر دەشکێنێت و لە میانەی وتارێکیدا بەناوی ستراتیژی هەرێمی کوردستان دەڵێت:
گەشەی بەهێز لەگفتوگۆکانماندا لەگەڵ بەغدا هەیە هەر بەوەشەوە نەوەستاوە ودەڵێت:
بۆ سەقامگیریی هەر ووڵاتێک تەبایی و یەکڕیزیی خەڵکی وڵاتەکە پێویستە.
ئیتر وایە مەسعودێک ئەو هەموو مێژووە ناشرین و خیانەتەی لە ژیان و سیاسەتی خۆیدا بەرامبەر بە گەلی کورد تۆمارکردبێت، هەڵبەت کوڕەکەشی وەکو خۆی درۆزن دەردەچێت بۆیە دەڵێت: یەکڕیزیی خەڵکی وڵاتەکە پێویستە، کاتێک لە هەموو ژیانی باوک و باپیریدا پێچەوانەکەیان کردووە، قابیلە مەسرور لە هێڵی خیانەتی باوک و باپیری لابدات. ئەوەی کە خۆشباوەڕ و نەفامە و ماستاو دەکات بە دەمی ئەمانەوە ئەو نووسەر و روناکبیرانەن لە نمونەی رێبین هەردی، کە پێیان وایە ئێمە ئەم بنەماڵانە ناناسین و دەبێت فرسەتیان بدەینێ، تا خزمەتمان بکەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان




