گەواد کێیە ؟ وەڵامێک بۆ مەلا هەڵۆ
25/01/2020, 18:33 (GMT+1)

• - گەواد ئەو کەسەیە رێکخراوێکی داناوە لە سەرچاوەیەکی بۆگەنەوە هەڵدەقوڵێ و بیدەنگە لەبەرامبەر بەو زوڵمەی بەرامبەر بە تاک بەتاکی ئەم کۆمەڵگەیە دەکرێت.
• - گەواد ئەو نوسەرانەن کە بوون بە ئەڵقە لەگوێی بەرپرسەکان و بە خواست و ویستی ئەوان دەنوسن و بیدەنگن لە بەرامبەر بە هەق.
• - گەواد ئەو رۆشنبیرانەن کە هەق ناڵێن و گوێی خویان کەڕ کردووە لە بەرامبەر بەو زوڵمەی دەکرێ
• - گەواد ئەو کارمەندەی دائیرەی کارەبان کە کارەبا لە ماڵە فەقیرێک دەکوژێنێتەوە کە مووچەیکەی نادەنێ و نە نەوتی هەیە نە ماڵەکەی، ئەوەی بڵێی بۆ ژیان لێی بڕاوە و ئەمانی تریش لەو لاوە سەیر دەکەن و بۆ سەرکردە و بەرپرسەکان دەنگیان لێوە نایەت، و کارەبایان ٢٤ سەعاتە هەیە.
• - گەواد ئەو فەرمانبەرەیە کە لە کاتی دەوامەکەیدا کار بۆ کەسێک دەکات کە شایەنی ئەو جێگەیە نییە و دزی و خیانەت و غەش دەکات و بێدەنگە بەرامبەری ڕاناوەستێ.
• - گەواد ئەو کارمەندی هاتوچۆیە کە دێت کامێرایەکی هاتووچۆ لە شوێنێکا دادەنێت دیارنییە و گیرفانی کوری فەقیر دەبڕێت و دواتریش دەزانێ پارەکەی دەچێتە گیرفانی بەرپرسێکی دزەوە.
• - گەواد ئەو فەرمانبەرانەی سەر مەرزەکانن، کە بە تەلەفونێ چی شتی خراپ و ماوەبەسەر چووە دەهێننە ئەم دیوەوە و دەرخواردی فەقیرو هەژارانی دەدرێ.
• - نمونەی گەواد زۆر زۆرە لەم نیستیمانە داگیرکراوەدا، کە بەسەر هەژار و بێدەسەڵاتەکاندا رووخاندوویانە.
• - گەواد تەنیا بەو کەسە ناوترێ کە بازرگانی بە ئافرەتی لەشفرۆشەوە دەکات.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان




