فەیلەسوفەكەی مەكتەب سیاسی یەكێتی
26/12/2020, 0:02 (GMT+1)

نمونەیەك لەو كەسانەی خۆیان بە رۆبەرت رایخ و شارل فۆریەی فەیلەسوفانی ئابوری ناگۆرنەوە، -فەیسەل علی-یە كە سەرۆكی دەستەی راوێژكارانی مەكتەب سیاسی –ی.ن.ك-ە و هاوكات سەرۆكی مونتەدای ئابوری كوردستانیشە كە هەمو دەرچوانی بەشی ئابوری زانكۆكان بەناچاری ئەبێ ببنە ئەندام بۆ خاتری ئەوەی ئابونەیان لێوەربگرن.
بەبۆچونی ئێوە لەم گەرمەی قەیرانی معاش و بێ كاروكاسبیەی كوردستان، بۆ خۆدزینەوە لە مەلەفی فساد و ئابروچونەكانی خۆی و مونتەداكەی چی بنوسێ باشە؟ هاتوە بە ریزێ دەموددانی زەرد وتارێكی درێژی لە ژمارە -8243-ی كوردستانی نوێ رۆژی 14-12 لەسەر مێژووی معجونی ددان نوسیوە كە گوایە معجون لە كۆندا لەم شتانە بەرهەم هێنراوە
تەپاڵە بە توێكڵی هێلكەی سوتێنراو-
خۆڵەمێشی كەللەسەری كەروێشك و ددانی كەر و مێشكی مشك-
پاككردنەوەی ددان بە میز-
پاشماوەی ئێسك و مووی بەراز-
ئاخر كەسێ چەندین ملیۆن دینار معاشی پۆستی سەرۆكی راوێژكارانی حیزبی دەسەڵات وەربگرێ و سەرۆكی مونتەدای ئابوری هەمو كوردستان و مودیرعامی تقاوت بێ، ئەمە ئەقڵ و ئاستی نوسینی بێ لەم قەیرانە دارایی و ئابوریە ماڵوێرانكارەی ئەمرۆی كوردستان، بەبروای ئێوە بایەعیەكەی و پلەی هاوڵاتێتی لێ خەسار نیە چ جای موچەی سەرۆكی راوێژكار و سكرتێری مونتەدای ئابوری؟
هەقیقەتی ئەم گەڵتەجاریەش بۆ ئەوە ئەگەرێتەوە ئەمانە ئەوپەری ژیان و خۆشگوزەرانیان لۆ دابین كراوە، مناڵانیان لە مەكتەبی ئەهلیە و ڤێلایان لە باشترین پرۆژەكانی دەسەڵات بۆ دابین ئەركرێ، چ باكی بە بێ معاشی و بێ كاری خەڵك هەیە؟ بەپێچەوانەیشەوە ئەركی سەرشانیانە كە بەشتی لابەلا خەڵك سەرقاڵ بكەن تا دۆسیە گرنگ و راستەقینەكانی گەندەڵی و چاكسازیان بیر بچێتەوە.
فەرمون ئەمە ئەدرێسی نوسینەكەی تا ئاستی مەعریفی -بە موچە فەیلەسوف- و -بە نوسین حەپۆل-ی ئەو داهۆڵە بخوێننەوە
https://knwe.org/?p=90657
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان




