مرۆڤی بەناموس و بەکەرامەت.. لەبەرامبەردا کوردی بێناموس
26/12/2020, 20:06 (GMT+1)

لەبەرامبەر ئەو دوو مرۆڤە ، کوردگەلێکی بێناموس هەن ، پشتیوانی لە تیرۆری ئەردۆگان دەکەن..
ئەحمەد داودئۆغلو کە سەرۆکوەزیرانی تورکیا بوو لە ٢٠١٥ دا ، دەڵێت:لە سەرەتای مانگی ئابی ٢٠١٥ دا، مەسعود بارزانی دەستخۆشی لێکردین و رازی بوو بۆ بۆمبابارانکردنی زارگەلی ، کە تێیدا دەیان هاوڵاتی ئەو گوندە شەهید و بریندار بوون.
کاتێکیش سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتە تیرۆریستەکانی داعش وئەلنوسرە، لە نیوەی دووەمی مانگی ئازاری ٢٠١٨ ،عەفرینیان داگیرکرد ، مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە ئەردۆگان کرد.
سەیربکەن ، ژنانی کوردان لە شنگال وعەفرین،لە لایەن چەتە جۆراوجۆرەکانی ئەردۆگانەوە، بەردەوام دەستدرێژییان دەکرێتە سەرێ ، لەم تراژدیایە، سەرۆکی پارتی بەشداریی فیعلی و هاوکار سەرەکییە لە جێبەجێکردنی پیلانە گڵاوەکانی ئەردۆگان ..
کاتێ رێبەری گەلان ، ئۆجەلان ' کوردان دابەش دەکات بۆسەر دوو پۆل ، پۆلێکی کوردی بەناموس و بەکەرامەت ، کوردێکی دیکەش بێناموس و بێکەرامەت خزمەتکار بە داگیرکەرانی کوردستان ، بوونی هەیە لەسەر ئەرزی واقیع ، پەکەکە بەهەموو هێزێکییەوە شەڕی کوردی بێناموس دەکات پێش ئەوەی شەڕی داگیرکەران ، چەمککی شەڕ مەبەست لێی شەڕی چەکداری نییە بەتەنها بەڵکو شەڕی مۆڕاڵی و ئەخلاقی و ویژدانییە لەهەمبەر ئەو نیوە بەشەرانە .
![]() |
| فرۆشتنی کچانی کورد لە عەفرین لەلایەن چەتەکانی ئوردوغان |
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان





