<

فەزاحەتەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین ، قەزای ڕانیە !

03/06/2025, 6:12 (GMT+1)
ئیدارەی ڕاپەڕین یەکەیەکی ئیداریی بەناوحکومەتە چەتەگەریەکەی ھەرێمی کوردستانە، کە دەکەوێتە باکوری پاڕیزگای سلێمانی، لە باشوری کوردستان ، ئەم یەکە ئیدراییە لە ھەردوو قەزای گەورەی ( ڕانیەو پشدەر) پێکدێت، ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین ناوەندی قەزای ڕانیەیە، ئەم ئیدارە تایبەتە دروستکراوە بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارە ئیدارییەکانی ھاونیشتمانیان لە ناوچەکانی خۆیان، بەڵام ناوەندەکەی کە قەزای ڕانیەیە نقوم بووە لە فەسادی و گەندەڵی و چەتەیی لەلایەن کاربەدەستانی ئیداری قەزاکەوە ، هەر لەسێکتەری پەروەردەو تەندروستی تا دەگاتە شارەوانی و قایمقامیەت و پۆلیس و ئاسایش ، کە هەوڵ دەدەم لەم وتارەدا لەبارەی فەزاحەتی هەریەکەیان بەکورتی بدوێم ؛
سێکتەری پەروەردە: قوتابخانەکانی ڕانیە سەرتاپایان بەحزبی کراوە ، بەڕێوەەبەری هیچ قوتابخانەیەک بەبێ تەسکیەی حیزبی لەو پۆستە دانانرێت، ئەوانەی دانراون و تەسکیەیان بۆ کراوە کۆیلەکانی خۆیانن ئەوانەن کەدەستی ژن و کچ و خوشکیان گرتووە بۆ مەسئولین لەحزبەکەیان وەیان ژنێکەو شەوی سوریان ئاوەدان دەکاتەوە ، نمونەیەکی قێزەونی تر زانکۆی ڕاپەڕینە کە دامەزراندنی بەلێشاوی خەلكانی ناشایستەی کە ڕۆژێ لەزانکۆ دەوامی نەکردووەو وانەبێژیش نەبووە بەڵام بەواستەو خزم خزمێنە دەمەزراون ، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین زیاتر لە پەنجا کەسی لەخزم و دۆست وکەسی خۆی تەعین کردووە ، یاریدەدەرێکی سەرۆکی زانکۆ خێزانەکەی و خوشکی خێزانەکەی و خوشکەزایی و تادەگات بەدۆست و ئەحبابەکانی لەنمونەی مامۆستا پێشەوا بابەکری برادەری دامەزراندووە ، تەنانەت پەیامنێرێکی کەنالەکەی بافڵ تاڵەبانی بە تەسکیەی حیزبی و بەهۆی نزیکی لەسەرۆکی زانکۆ بەبێ ئەوەی یەک ڕۆژ دەوامی کردبێ وەك وانەبێژ دامەزراوە ، هەربەو هۆیەشەوە ساڵی پار د. پێشەوا حمید وەک یەکەم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ دەستی لەکار کێشایەوە ، ئەمە جگە لەوەی کەهەر خودی سەرۆکی زانکۆ پەیمان رمضان احمد چەندین مەلەفی ئەخلاقی و گەندەڵی لەسەرەو بەڵام بەهۆی پشتیوانیکردنی لەلایەن حزبەکەیەوە تاکو ئێستا هیچ لێپرسینەوەیەکی لەگەڵ نەکراوە ،
سێکتەری تەندروستی: نەخۆشخانەکانی ڕانیە کەمن خۆم بەحوکمی پیشەکەم وەک بەردەستی پزیشک ساڵانێک لەنەخۆشخانەی گشتی و هاوکات وەک پیشەی مامانیش لە ولادە خزمەتم کردووە وجێدەستم دیاربووە ، دواتر گوستراومەتەوە بۆ لەیەکێک لەکۆگاکانی دەرمان لەڕانیە کەڕۆژانە بەبەرچاومەوە دەرمانی بەسەرچوو ساختە کڕین و فرۆشی پێوە کراوە، لەماوەی ساڵانی کارکردنم لەم سێکتەرە ڕۆژانە دەیان مەلەفی گەندەڵی و نائەخلاقی بەرچاوم کەوتووە هەرلەدەستدرێژی پزیشک بۆ سەرنەخۆش تەنانەت دەستدرێژی سێکسی بۆ سەرمناڵانی کەم تەمەن لەلایەن کارمەند و پزیشکەکانەوە ، ئیهانەکردنی دایکانی دوگیان لەلایەن مامانەکانی هاوڕێ و هاوکارانمەوە لە ولادەکە ، مامەڵەکردن بە دەرمانی بەسەرچوو کوشندە بۆ نەخۆشەکان ، 
خودی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەرین د. سەفەر حەسەن شەریکە مافیای دەرمانی مغەدەرەو بۆتە قوربانی کریستاڵ و ڤیاگرا لەگەڵ کچ و ژنە سۆزانیە پەرستیارەکان لە نەخۆشخانەی گشتی و ولادە. 
سەبارەت بە باقی دامودەزگا ئەمنی و حکومیەکانی تری قەزاکەشمان هەرلەبەڕێوەبەرایەتی شارەوانی و پۆلیس وئاسایش و قایمقامەوە سەرتاپایان تیوەگلاون لەگەندەڵی و فەسادی ئیداری و پڕۆژەی تەواونەکراوو سەقەت بۆ قەزاکەو دزی و پارە خواردن بەناوی پڕۆژەو خزمەتکردنی خەڵک ، وە مەلەفی ئەخلاقی جۆراوجۆرلەنمونەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەرکچ و ژنی شەهیدانی خودی حزبەکەی خۆشیان وەک کەسوکاری هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانیان کاتێ کەدەچنە لایان و داوای هاوکاری و بەهانەوە چون دەکەن بەڵام لەبەرامبەردا داوای شەوی سورو ڕابواردن و دەست تێکەڵیان لەگەڵدا دەکەن ، زیندانیکردنی کوڕی خەڵك بەبێ تاوان و مامەڵەی نامرۆڤانە لەگەڵ بەندکراوەکانی ناو ئاسایشی ڕانیە کەلێدوانی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان مونا یاقۆ لەماوەی ڕابردودا سەلمێنەری ئەو ڕاستیانەیە کەداوای کردبو لیژنەیەک بۆ لیپێچینەوە لەمامەڵەی ئاسایشی ڕانیە پێکبهێنرێت، 
وە هەروەها دۆسیەی مامەڵەکردن و بازرگانی کردن بەمادەی هۆشبەر مەلەفێکی ڕەشی ترە لەسەر کاربەدەستانی شارەکەمان کەلەسنوری ئێرانەوە دەگاتە دەڤەرەکەمان کەسەرجەم دەڵاڵ و قاچاخچیەکان لەلایەن بەرپرسانی شارەکەمان پشتیوانیان لێدەکرێ و شەریک بەشن لەگەڵیانداو داڵدە دەدرێن ، 
حەیدەرمحمد حاجیتانی بەڕیوەبەری ئاسایشی ڕانیە زیاترلە ١٧حەڤدە مەلەفی ئەخلاقی قێزەون و بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەری لەسەرە ، عەمید مستەفا ڕەسوڵ بەڕێوەبەری بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ٧٤ حەفتاوچوار مەلەفی چەتەیی و تەعداکردن لەژن و کچانی شەهیدانی لەسەرەو لەناو خەڵکا بەملازم موحسینە داوێن پیسەکە مەشهورە ، هەروەها قایمقامی ڕانیە حسین محمود بەردەشانی تاوانبارە بەکوشتنی مێردمناڵێک بەناوی ئالان بکر لەگەڵ ئاگرتێبەردانی ماڵی دایکی مناڵەکە، هاوکات ئەم حسین بەردەشانیە ١٣ مەلەفی ئەخلاقی تری لەسەرەو یەکێکیشە لەبازرگانەکانی مادەی هۆشبەرحەشیش و کریستال ،
ئەگەر دەست لەم کارانە هەڵنەگرن ئەوا ڕوبەڕوی بەڵگەی حاشاهەڵنەگرو ووتەی شایەتحاڵەکان دەکەینەوە کەهەموی لەبەردەستە لەسەر یەکە بەیەکەی هەمو ئەو مەلەفە ڕەشانەتان ،
هەمو ئەو فەسادی ئیداری و کردەوە نائەخلاقی و چەتەیی و مافیاگەریەی کاربەدەستانی قەزاو دەڤەرەکەمان کەباسکران کۆمەلگاکەمانی شەق و شڕ کردووەو هاوڵاتیانی شارەکەمانی کردۆتە زۆمبی لەناو یەکدا ، وایکردووە کەڕۆژانە دەبینین و دەبیستین کە بەدەیان و سەدان لاوو گەنجانمان بەرێگەی مەرگ ڕو لەهەندەران دەکەن و دەبنە قوربانی لەڕێگای دەریاو بەدەستی قاچاغچیەکان ، ئەمانەشی کەماونەتەوە هیچ ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتمانیان نەماوە . 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست