جۆلانی میراتی کوردی دەدزێت و دەیباتە کۆشکی سپی بۆ ترامپ
19/11/2025, 1:44 (GMT+1)

ئەوەی لە واشنتن ڕوویدا، تەنها ڕووداوێکی سیاسی نەبوو. ڕیسواییەکی گەورە بوو.
کردارێکی تاڵانی هێواش و فرۆشتنی مێژوو بوو لەبەرچاوی ملیۆنان کەس، بێ یاسایی و بێ شەرم، و بێ ذرەیەک ڕێزگرتن لە بیری مرۆڤایەتی.
ئەبوو موحەممەد جۆلانی نەک وەک سەرۆکێک، خاوەن پێگەیەک، بەڵکو وەک دەڵاڵێکی شوێنەواری ڕەش، چووە ناو کۆشکی سپییەوە. شتێکی لەگەڵ خۆیدا برد و ناوی لێنا "دیاری" ، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە، کە ئاسەوار و میراتێکی هەڵگرت کە هی ئەو نییە، هی کۆمەڵەکەشی نییە، چونکە دەسەڵاتە کاتییەکەی مۆڵەتی ئەوەی پێنادات تەنانەت دەستی لێ بدات.
ئەوە میراتی گەلێکی تر بوو بە تەواوی.
لەنێو ئەو شتانەی هەڵیگرت:
کۆنترین نۆتەی مۆسیقا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا - سروودە هوورییەکان، بەتایبەتی سروودی (h.6)، کە بە سروودی نیکاڵ ناسراوە - میراتێکی مۆسیقی، کە تەمەنی ٣٤٠٠ ساڵە و هوورییەکان دروستیان کردووە...
هوورییەکان کە یەکێک لە ڕەگە قووڵەکانی گەلی کوردن.
بەڵام جۆلانی لەبیری نەکرد.
نەخێر، بە مەبەست راستیی پێشێلی کرد.
بە مەبەست ناوی هوورییەکانی سڕییەوە.
بە مەبەست وشەی "کوردی" ی لابرد و مێژووی دووبارە پێشکەشی جیهان کرد وەک ئەوەی موڵکی تایبەتی خۆی بێت و چۆن بیەوێت دابەشی بکات.

ئەمە "دیاری" نییە.
ئەمە "سیمبۆل" نییە.
ئەمە "نەرم و ناسکی دیپلۆماسی" نییە.
ئەمە نزیکترینە بەوەی، کە پێی دەگوترێت:
- دزینی میراتی مرۆڤایەتی.
- ساختەکردنی ناسنامەی گەلێک.
- هێرشکردنە سەر بیری کوردی.
- تاوانێکی نێودەوڵەتی تەواو.
بە کام یاسا مۆڵەت بە جۆلانی دەدات دەست بخاتە ناو میراتێک، کە لە دەوڵەتە ئیدیعاکراوەکەی کۆنترە ؟
هیچ یاسایەک نییە.
---
بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، جۆلانی تاوانێکی ئاشکرای ئەنجامداوە:
١. پەیماننامەی یونێسکۆ ١٩٧٠
- گواستنەوەی نایاسایی میراث- پێشکەشکردنی موڵکی کلتووری لەلایەن کەسێکی مۆڵەتپێنەدراوەوە
- تاوانێکی نێودەوڵەتی کە پێویستی بە گەڕاندنەوە و سزادانە
٢. پەیماننامەی لاهای ١٩٥٤
- دەستکاریکردنی میراث لە کاتی شەڕدا = تاوانی جەنگی کلتووری٣. یاسای نێودەوڵەتی
- دزینی میراتی مرۆڤایەتی
- بازرگانیکردنی نایاساییی شوێنەواری مێژوویی
- ساختەکاری کلتووری
- تاوانێک، کە بە تێپەڕینی کات کۆن نابێت و بەسەر ناچێت،
هەموو ئەوەی کردی بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بەتاڵ و نابەجێیە، دەکرێت پارچەکە بگەڕێنرێتەوە و دواتر لێیپرسرینەوە لەسەر بکرێت، تەنانەت ئەگەر پۆستەکەی بەجێهێشت یان خۆشی دیارنەما و شوێن بزڕیش بوو.
---
بەڵام بەپێی یاسای سووری، تاوانەکە دەگاتە ئاستی زیندانی هەتاهەتایی:
یاسای شوێنەواری سووری ژمارە ٢٢٢ و چاکسازییەکانی دەڵێت:
مادەی ٥٦
- زیندان لە ١٠ تا ١٥ ساڵ
- دەستکارییکردنی پارچەی شوێنەوار.
مادەی ٦٠ - قاچاخکردنی شوێنەوار
- زیندانی هەتاهەتایی
- پۆلێنکردنی تاوانەکە وەک "جنایەتێکی مەترسیدار"
مادەی ٦٣ - بەخشینی شوێنەوار بێ دەسەڵات
- زیندان لە ٥ تا ١٠ ساڵ.
- تۆمەتی "بەفیڕۆدانی سامانی گشتی".
- تۆمەتی "دەستکاریکردنی نایاساییی موڵکایەتی نیشتیمانی".
بەپێی ئەم مادانە، جۆلانی تەنها سەرپێچیکارێک نییە، بەڵکو:
- دزی میراتی مرۆڤایەتیە
- ساختەکاری ناسنامەی شارستانی.
- پێشێلکاری موڵکایەتی نیشتیمانی و کلتووری، بۆیە، هەر دەوڵەتێکی یاسایی ڕاستەقینە دەیبردەوە دەرەوە لە کۆشکی سپی بە دەستبەستراوی .
---
ئەوەی جۆلانی کردی تەنها دزیی نەبوو...
ئەوە لە سێدارەدانی بەشێک بوو لە ناسنامەی کورد.
مۆسیقایەکی پێشکەش نەکرد...
سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیەکی پێشکەش کرد.
سروودی پێشکەش نەکرد...
خیانەت بە بیری گەلێکی پێشکەش کرد.
شوێنەواری پێشکەش نەکرد...
بەڵکو ڕەگەکانی کوردی بڕییەوە و پێشکەشی کرد وەک یادگاریەکی هەرزان.
میراتی هووریی و کوردی پێشکەشی ترامپ کرد، بێ ئەوەی تەنانەت بە یەک وشە باس لەو گەلە بکرێت، کە پێش ٣٤٠٠ ساڵ یەکەم مۆسیقای نووسراوی مێژووی مرۆڤایەتی دروست کرد .
ناوی کورد باس نەکرا.
ناوی هووریی باس نەکرا.
چیاکانی زاگرۆس باس نەکران.
ئووگاریت باس نەکرا.
ئەو شارستانیەتە باس نەکرا کە یەکەم نۆتەی مۆسیقای جیهان پێشکەش کرد.
هەموو ئەوە ڕێکەوت نەبوو ...
بەڵکو مەبەستدار بوو، پلاندانرابوو، و ئامانجی جێگیر بوو:
سڕینەوەی ناسنامەی کوردی لە دیمەنی نێودەوڵەتی.
ئەو نامەیەی دەیانەوێت بیگەیەنن زۆر ڕوونە:
"دەتوانین مێژووتان بدزین"
"دەتوانین لە میراتەکەتان بتانسڕینەوە"
"دەتوانین میراتەکەتان پێشکەشی جیهان بکەین بێ ئەوەی ناوتان بهێنین"
بەڵام ڕاستییەک لەبیریان دەچێت کە لە هەموو هەوڵەکانیان گەورەترە:
---
ئەو گەلەی، کە پێش ٣٤٠٠ ساڵ مۆسیقای فێری مرۆڤایەتی کرد
دەنگی ناخرێتە بێدەنگی مێژووی ناسڕێتەوە
تەنانەت ئەگەر هەزار قاچاخچی شوێنەواری وەک جۆلانی کۆببنەوە.
---
بانگەوازێکی بەپەلە
بۆ هاونیشتمانانی کوردمان لە ڕۆژاڤای کوردستان کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان یان ئەورووپا دەژین:
ئەم میراتە میراتی ئێوەیە، ئەم تاوانە دژی ناسنامەی ئێوە ئەنجام دراوە.
بانگەوازتان لێدەکەم:
١. سکاڵای یاسایی بکەنە دژی سەرۆکی کاتی سووریا لە دادگاکانی ئەمریکی و ئەورووپیدا
٢. سکاڵای فەرمی بنێرن بۆ یونێسکۆ و هەموو دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بە پاراستنی میراتەوە
٣. نامەی سکاڵا ڕاستەوخۆ بنێرن بۆ کۆشکی سپی ، بۆ نووسینگەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
بۆ داواکردنی گەڕاندنەوەی مافەکە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانی، و ڕاگرتنی دزینی مێژووی کوردی لەژێر هەر دیارەیەکی سیاسیدا.
---
ئەم تاوانە نابێت بە بێ سزا بمێنێتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















