<

شێخ زانا لە بزووتنەوەی ئیسلامیەوە بۆ پاراستنی پارتی و دواتریش بۆ پەتی سێدارە

08/07/2026, 22:51 (GMT+1)
(بۆ یەکەمینجار کوردستانپۆست تەواوی دانپێدانانی تیرۆرستانی گرووپی شێخ زانا بڵاو دەکاتەوە لەگەڵ کۆمەڵێک زانیاری نهێنی نەزانراو لەسەر گرووپەکە ئاشکرا دەکات)
زۆرکات لەسەر گروپی تیرۆرستی شێخ زانا بابەتگەلێک دەبیستی، بەڵام کەمترین زانیاریمان لەسەری هەیە، ساڵانێکی زۆر بە دوای گەڕاندا بووین بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەم گرووپە و ئامانج دروستکردنیان و دواتر لە ناوبردنیان. لە خوارەوە ئەو زانیاریانەی کە کۆمانکردۆتەوە لە رێگای پەیامنێر و کەسانی نزیک لە رووداوەکە، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە کاتی خۆی لە ناو دەزگای پاراستندا کاریان کردووە، دوایی وازیان هێناوە و هاتوونەتە دەرەوەی وڵات، ئەم زانیریانەی خوارەوە بڵاودەکەینەوە لەگەڵیدا ڤیدیۆی راگەیاندنی پارتیی، کە دوایی ەر خۆیان لاینابرد و رەشیان کردەوە.
شێخ زانا کێ بوو؟

شێخ زانا ناوی تەواوی (زانا نەسرەت شێخ عبدولکەریم بەرزنجی)یە، لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٠ و خەڵکی شاری هەولێرە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیارییە بەشی میکانیک و دوو منداڵیشی هەیە، شێخ زانا دامەزرێنەری ئەو گروپە بوو، کە سەرپەرشتی کاری کوشتن و سەربڕین و تەقاندنەوەی دەکرد. جگە لەوە بەدەستی خۆی چەندین کەسی سەربڕیوە, ماڵەکەی شێخ زانا ناوەندی سەرەکی ئەنجامدانی ئەو کردەوانە بووە.
شێخ زانا ئەندامی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە ڕابەرایەتی مەلا عەلی عەبدولعەزیز بوو، یەکێک بوو لە سەرکردە باڵاکانی ئەو گرووپە و هاوڕێ و دۆستی نزیکی (عەلی باپیر) و (عیرفان عەبدولعەزیز)ی ڕابەری ئێستای بزووتنەوە بوو هەروەها هاوڕێی (دکتۆر ئیبراهیم)ی بەرپرسی مەکتەب عەسکەری بزووتنەوەی ئیسلامی کە دواتر جیابونەوە و لەگەڵ (مەلا ئەمین) بە ڕابەرایەتی مەلا ئەمین حەریری ڕێکخراوی پەیوەندی ئیسلامیان درووست کرد، کە دواتر هەر خودی شێخ زانا لە ناوی برد لە ئەندامانی پەیوەندی ئیسلامی هەریەک لە یاسینی مەلا زادە و حەبیب و عادل باخەوان و عەبدولڕەحمان سەر سپی و فارسی موهەندیس بوو، دواتر لە ناوچەی خەلیفان گرووپێکی بەهێزی هەواڵگری درووست دەکات، دواتر باسی ئەمەشیان دەکەین.

بەشی یەکەمی دانپێدانان

ئەو گرووپە چۆن درووست بوو؟
بە گوێرەی قسەکانی شێخ زانا گرووپەکە بەر لە جەنگی ئازادی عیراق دروست کرا و چەند چالاکیەکیان ئەنجام داوە، پاشان بڕیاریان دا، چالاکیەکان بگوازنەوە بۆ ناو شاری هەولێر.
کەسە دیارەکانی گرووپەکە بریتی بوون لە:
• یوسف عه‌زیز (ناسراو به‌ كرێكار)،
• كارزان ئیسماعیل
• مولازم دلێر
• ئه‌ژی به‌رزنجی (ئامۆزای شێخ زانا)
• هه‌ڤاڵ بورهان محه‌مه‌د
• مه‌ریوان كه‌ریم
• یه‌عقوب عه‌زیز (مامۆستای زانكۆ) بووە،

بەشی دووەمی دانپێدانان


چالاكییه‌كانی ئه‌م گروپه‌ وه‌ك خۆیان ددانی پێدا ده‌نێن، بریتی بوو له‌ سه‌ربڕینی خه‌ڵكی بێ تاوان (بێ تاوان به‌و مانایه‌ی كه‌ قوربانییه‌كانیان نه‌ پاره‌ و پولێكی زۆریان هه‌بووه‌ و نه‌ كه‌سانی ناسراویش بوون)، ئەوانە خه‌ڵكانێكی ساده‌ بوون، مه‌به‌ست له‌ كوشتنی ئەو خەڵکە بێ تاوانانە ته‌نها و ته‌نها ده‌ستڕاهاتن بووه‌ له‌سه‌ر سه‌ربڕین، خه‌ڵكیان كوشتووه‌ و پارچه‌ پارچه‌یان كردوون، پاشان پارچەکانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر فڕێداوه‌. وەک لە تۆمارە ڤیدیۆکەدا دەبینرێت.

ملازم دلێری ئاسایش

مولازم دلێری ئاسایش، یەکێک بووە لە.ئەندامی ئەم باندە تیرۆرستیە و ناوی تەواوی (دلێر حەیدەر عەبدوڵا)یە و لە دایکبووی ١٩٧٨ ە و خەڵکی هەولێرە و لە گەڕەکی شۆڕش نیشتەجێی بوو. لە ساڵانی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٦ قوتابی ناوەندی بووە و هەر لەو کاتەدا شێخ زانای ناسیوە و ئاشنایەتی لەگەڵدا پەیدا کردوە، هەر شێخ زانا دەینێرێتە کۆلێژی پۆلیسی و بە پلەی ملازم لە ئاسایش دادەمەزرێت، دلێر یەکێک بووە لەوانەی کە چەندین کاری سەربڕین و پارچە پارچە کردنی پێسپێردراوە، لە هەمانکاتدا کاری نێربازی و لەگەڵ کادرانی گروپەکەی شێخ زانا ئەنجامداوە، ڤیدیۆی هەموویان گیراوە تا دواتر دەستەمۆ بکرێن و لەژێر فەرمانی زانا دەرنەچن و هەر لە ڕێگەی دلێرەوە زانا ئاگای لە جم و جوڵی بەرپرسان بووە لە هەمانکاتدا زانیاری لەسەر چەندین کەس وەرگرتووە.
وەک لە دانپێدانانەکەدا باسی دەکات ئەم گرووپە هاوشێوەی جێفری ئیپستین کاریان کردوە بەوەی کە ئافرەت و گەنج و لاویان هەڵخەڵەتاندوە و سێکسیان لەگەڵدا کردوون دواتر ڤیدیۆیان تۆمار کراوە تا لەو ڕێگەیەوە پەرە بە دەزگایەکی هەواڵگری ناوخۆی خۆیان بدەن، کە دلێر بە دەزگای هەواڵگری ئیسلامی ناوی دەبات، دەڵێت تۆماری ڤیدیۆییەکان بۆ ئەوە بووە کە بیانکەین بە کادری خۆیان، تا لە دوا ڕۆژدا نەتوانن لێمان هەڵگەڕێنەوە
شێخ زانا بە پلانێکی هەواڵگریانە دەیویست چەندین شانە دروست بکات، شانەکانیش پێکهاتبوون لەم هۆبانەی خوارەوە :
هۆبەی هەواڵگری ئیسلامی کە لە چەند بەشێکی دیکە پێکهاتبوو کە لە دواتردا دێێنە سەر باسکردنی
• هۆبەی سیخوڕی سەر لایەنەکان
• هۆبەی سیخوڕی سەر کەسانی دیاریکراو بیانی و لۆکاڵی
• هۆبەی پلاندانان
• هۆبەی لەخشتە بردن و تەسفیات
• هۆبەی دارایی و تەمویلی ڕێکخراو
ئەوکارە تیروریستیەی شێخ زانا و تاقمەکەی، کە تا ئیستا بەشاراوەیی ماوەتەوە، تەنانەت لەکاتی دەستگیرکردن و تا رۆژی لە سیدارەدانیشیان لەنێو زیندان لە ژووری تاکەکەسی دانراون، کەس نەیبینیون، تا هەموو نهینیەکانیان لەگەڵ خۆیاندا ببەنە ژێر گڵەوە. بۆیە لیرەدا ئێمە بەدوای ئەو کەیسە دا چووین و هەندێک زانیاریمان بەردەست کەوت.
سەرەتای کارکردنی لەگەل پەیوەندی ئیسلامی کە بەرپرسەکەیان ناوی مامۆستا ئەمین بووە، خەڵکی ناوچەی حەریر بووە،کۆمەلێک کاری تیرورستیان ئەنجام داوە، یەکێک لەوانە ''فوئاد چەلەبی'' کە بە سەرپەرشتی شێخ زانا بەڕێوەچووە، لەو کارانە بەرپرسی یارمەتیدانی رابتەی ئیسلامی کە دواتر بوون بە یەکگرتووی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٩٣ دەکوژن، دواتر لەشەری ناوخۆ شیخ زانا هاریکاری زیاتری پارتی دەکات، لە بردنی چەندین کەسایەتی و سەرکردایەتی دیاری پارتی بۆ مەسیف، شیخ زانا، بەسوپەڕیکی رەش لەنزیک شیراتون وێنەی هیرشکردنی هیزەکانی یەکیتی بۆ سەر شیراتون دەگرێ و بۆیان دەنێرێت، هەر بۆیەش پارتی پسولەی تایبەتی مەکتەب سیاسی یان مەکتەب رێکخستنی ئەوکاتی پێدابوو کە لەهیج بازگەیەک کەس بۆی نەبوو بیان پشکنێ

بەشی سێهەمی دانپێدانان


نزیکبونەوەی شێخ زانا لە پارتی
راستە شیخ زانا بەناو ئەندامی جیهاد بووە بەلام هەر زوو وەک مەلا عەبدولغەنی بزوتنەوەی ئیسلامی بەناوی حزبەکەیانەوە کاریان بۆ پارتی دەکرد. بۆیە پارتی زۆر کاری تیرورستی پێ ئەنجام دەدا، لە هەمانکات شێخ زانا لە ئەندامە باڵاکانی یەکیتیشەوە نزیک بوو، تەنانەت ڤیدیۆی ئابڕوبەرانەی چەند کەسێکی پلە باڵای یەکێتی لابووە بە تایبەت ئەو پلە باڵایانەی یەکێتی، کە خەریکی نێربازی بوون لە ناویاندا حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی.
نزیکبوونەوەی شێخ زانا لە پارتی بە هۆکاری لە ناوبردنی چەند کەسایەتیەکی یەکێتی بوو، کە پلان و فەرمانی کەریم سنجاری دیاریی دەکرا، بۆ بەرچاو ڕوونی خێزانی شێخ زانا پەیوەندی خێزانیان لەگەڵ بنەماڵەی نێچیرەڤان بارزانی هەبوو.
کوشتنی مەلا ئەمین
مەلا ئەمینی جیهاد بارەگایەکی لە بەستورە دەبێت، لە دەم رووبارەکە جەماعەتی جیهاد، لەگەل چەند پاسەوانیکی مەلاعەبدولغەنی دەبێتە شەریان و پاسەوانێکی مەلا غەنی دەکوژن، پاراستن وبزوتنەوە بەسەرپەرشتی مەلاغەنی کۆدەبنەوە، بریاری لەنێوبردنی ئەو حزبە دەدەن ... بانگی شیخ زانا دەکەن، دەلێن دەبیت تۆ بچیت مامۆستا ئەمینی کۆنە سەروک و بەرپرسەکەت بکوژیت، شایانی باسە شیخ زانا تا ٩٤ ئەندامی ئەو جەماعەتە بووە و هاوریی هەرە نزیکی زوبێر شاوەیسیش بووە، کە لە کەسە باوەرپیکراوەکانی مەلا ئەمینی سەرۆکیان بووە، بۆ ئەو مەبەستەش دەمانچەیەکی بێدەنگی پێ دەدەن، ئەویش وەک هەموو جارێک دەچیتە لایان، وەکو دەڵێت لەو کاتەدا ئەوان چوار بۆ پێنج کەس بوون، کە لەکاتی نوێژدا بەدەمانچە هەموویان دەکوژێ بە زوبیری هاورێشیەوە، دواتر بەئاسانیش دەرباز دەبێت، چونکە دەنگی تەقە نەهاتبوو.
بە پێی هەندێ زانیاری کە ئەندامانی جیهاد کاتی خۆیان بۆیان ناردبووین، شیخ زانا لە ساڵی 1994ـەوە وازی لەو حزبە هیناوە و لەگەل پارتی زیاتر نزیک بۆتەوە، بۆیە پاراستن وەک کادیرێکی چالاکی خۆی کاری گەورە و مەترسیداری پێ سپاردوە، تاوان و پیلانی زۆریان پێی سپاردووە.
سالی ١٩٩٥ وەفدێکی ئەمریکی دەچێتە مەسیف دواتر سەردانی یەکیتیش لە هەولێر دەکات، پاراستن بەسەرپەرشتی کەریم سەنجاری (ئەوکات بەرپرسی مەکتەب ڕێکخستن واتا پاراستن بووە) پیلانی ئەنجامدانی تەقینەوەیەک لەو هوتیلە دادەنین کە ئەو دیبلۆماتکارە ئەمریکیە لێی دەخەوێ، ئەو کارەش بە شیخ زانا دەسپێردرێت، بۆئەو مەبەستە پاراستن 150 هەزار دیناری سویسری پێدەدا بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە مەترسیدارە، بەلام پیلانەکە سەرناگرێت.
ئامانج لەم تاوانە نیشاندانی ئاشوب و پشێوەیی بووە تا لە رێگای ئەو کارەوە یەکیتی تاوانبار بکەن بەتایبەتی کەئەوکات لەگەرمەی شەر بوون.
لەوەش مەترسیدار تر برای زوبێر شاویسی کە زانا لەگەل مەلا ئەمین لەسالی ١٩٩٧ لەبەستورە بەکۆمەل تیروری کردون، کە بە دلێر شاویسی ناسراوە (ئەمە جیایە لەو ملازم دلیرەی کە تاوانەکانی بۆ زانا دەکرد) ئەو وردەکاریە بەهۆی براکەی دەزانێت، ئیتر ئەویش لەگەل گروپەکەی زانا دوایی لەسێدارە دەدرێ،کە بەپێی ئەو زانیاریانەی دزەی کردوە لەکاتی لێکۆلینەوە ئەو دلێر شاوەیسیە کاتێک دەزانێت کەزانا براکەی و جیهادیەکانی تری تیرورکردوە شۆک دەیگرێ، چونکە زۆر هاوریی براکەی زوبیر شاویسی بووە، بۆیە لەکاتی لێکۆلینەوە و قسەی پێگوتوە هەولی داوە لێی بدا، بەلام عەبدولخالق تەلعەت و ئاسایشەکانی تر زۆریان لێداوە ..
دەیان گوت گوتویەتی تازە هەر لەسیدارەم دەدەن بەلام تکایە ئەوە وەسیەتم بێت ئەونهینیە بگەیەنە ئەمریکی و رێکخراوە نیو دەولەتیەکان.
بەشیکی لەو زانیاریانە لەلایەن گروپەکەی شیخ زانا کەوتوتە دەست ئیمە بەتایبەتی مەریوان و زیاد کە گوایە شیخ زانا ئەو پیلانەی 1995 بۆ باسکردون.
دەبێت ئەوە ىلێین، کە دۆسیەی شیخ زانا و گروپەکەی، پێویستی بە لێکۆلینەوەی زیاترە ئەوەی لێرەدا بڵاوی دەکەینەوە هەندێ زانیاری نەبیستراوە نەوەک هەمووی، چونکە گروپەکی کوردی ئیسلامی کەمترین زانیاری لەسەر هەیە و ئەوەی هەشە هی پارتیە، پارتی زۆربەی لەناوبردن و ئەوانی ماویشن ناوێرن قسە بکەن ؟،
شیخ زانا و پارتی
ئەوەی کەهەیە زانا و گروپەکەی دەستیان بۆکادیر و بەرپرسی پارتی نەبردوە لەکاتیکدا ٣٨ کەسیان بەپێی لێدوانی گروپەکەی خۆی کوشتووە و سەربریوە، جگە لەتەقینەوەکان، بەلام تەنها یەک کادیری پارتی،کەناوی م، عەبدولقادر بەرپرسی ڕیکخراوی شاویس بووە، دەرمان خواردیان کردوە، هاوکات هەولی تیروری کادیریکی ئاسایشی پارتییان بەناوی سابیر شاویسی داوە کەگومان دەکرێ ململانێی لەگەل یوسف شاویسی سەربە زانا هەبوبێ، ئەوەش جیگای گومانی گەورەیە ؟ کەهیزیک دژی دەسەلات بێت و هەولی هاتنە دەسەلاتیکی ئیسلامی بدات، بۆچی خەلکانی پارتی و بەرپرسەکانیان نەکوشتووە ؟بەلام هی یەکیتی و ئیسلامی وەک جیهادیان پێکوشتوە یان کوشتویەتی ؟ کەبەپێی زانیاریەکان گروپەکەی لەگەل زاناش بون بەردەوام بەزانایان گوتوە با ئەو بەرپرسە بالایە ئەمنیەی پارتی لەناوببەین، بەتایبەتی لەڕێگای مولازم دلێر ی ئاسایش ئاگاداری وورد و دروشتی ژیانی زۆر بەرپرس بوون، بەلام بەردەوام زانا بەوە گروپەکەی رازی کردوە، سەبرم لێ بگرن، بەنیازی لەناو بردنی ماڵی بارزانی و زۆربەی بەرپرسەکانیانم ...!!، کەگوایە بەنیاز بووە پەیکەریکی مەلامستەفا لەزێر دروست بکا و بۆیان ببا بەلام لەناوی پڕ لەتی ئێن تی بکا و پێیان بتەقینتەوە . کەچی هەر ئەو شیخ زانایە بەنمونە بە میران فاروق لەسالی ١٩٩٥ باوکی خۆی کوشتوە کەیەکیتی بووە . بەیوسف دوو ئامۆزا وکەسیکی تری پێ سەربریوە بەناوەکانی ئومێد حەمید و بیلال حاجی و خالید، بەلام هیچ بەرپرسیکی پارتیان نەکوشتوە ؟
خالیکی گرنگی تر، دەلێن پارتی ئوکەی کردوە کەسالی ١٩٩٥ بچیتە ئەفغانستان تا خۆی فێری کاری تەقینەو ە و تیرورو ودروستکردنی گروپی تیرورستی بکا هەر بەو هۆکارە زانا چەندین گروپی هەبووە کەهەیان بووە هی زانیاری کۆکردنەوە و هەشیان بووە هی تیرور بەنمونە زۆربەی گروپە تیرورستەکەی کەدەلین سەری خەلکیان بڕیوە و لەگروپی شاویسیەکان بووە بەسەرپەرشتی یوسف،دلێر، میران، یەعقوب، محسن بوون.... لەوەش گرنگتر لەپەیوەندی بەهێزی نەک پارتی و پاراستن بەڵکو خودی ماڵی مەسعود بارزانی بەرلەروخانی بەعس و دوای روخان بەلای کەم ٣ جار زانا دایکی مەسعود بارزانی بردوتە حەج ؟ بەواتای ئەوەندە باوەریان پێبووە ؟ وە لەگەل ئەوەی زانا و گروپەکەی زۆر دەولەمەند بوون کەچی لەئەنجومەنی وەزیران نێچیرڤان، مانگانە وەک رێزگرتن لیی ٢ هەزار دۆلاری ٩٠کانیان پێی داوە وەک لەسەرەوە باسیشمان کرد کە خێزانی شێخ زانا پەیوەندی خێزانیان لەگەڵ بنەماڵەی نێچیرەڤان بارزانی هەیە .
ئەمە جگە لەوەی بەردەوام لەتەقینەوەکان ئاگاداری بەرپرسە بالاکانی پارتی کردۆتەوە وەک ئەوەی لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆ رویدا دەلین لەملا زانا پەیوەندی لەگەل قاعیدە هەبووە داخیلی هەولیری کردوە و لەملای تریشەوە زانا ئاگاداری کەریم سەنجاری کردوە کەسوپەریکی وادێت ووریابە نەچیە دەوام خۆی دەتەقینتەوە ؟ وەپەیوەندی کەریم سەنجاری و زانا ئەوەندە بەهیز بووە بەرادەیەک بەدەمانچەوە بۆی هەبووە بچیتە لای و وە وەک بەرپرسی ئەلکترونی و کارەبایی وەزارەتی ناوخۆی دامەزراندوە، چونکە زانا ئەندازیار بووە و بەشی ئەندازیاری تەواو کردوە.
ئەو چیروکەی پارتی لە ٢٠٠٥ تێی پەراند، کەگوایە لەسەر ئەو سەربڕینانە زانای دەستگیرکردوە راست ناکا، بەلام ئەو کات وەک ئێستا سوسیال میدیا نەبوو، وە نەدەکرا زانیاریەکان دەستمان پێی بگا، ئەگەرنا تۆ بەس سەیری ئەو هاوکێشە بکە ئەو گروپە لە ١١ ساڵدا (١٩٩٤ بۆ ٢٠٠٥) بەس بەگوتەی خۆیان ٣٨ کەسی چەند حزب و خەلکی هەژاریان سەربڕیوە، کەهیج کادیریکی پارتی تیانیە، بۆیە ئەمە چ حزب و حکومەتێکە نەتوانێ لە ١١ سالدا یەک کەیس ئاشکرا بکا و یەک کەسیش دەستگیر بکات ؟
ئەی بۆچی پارتی رێگای پێدان ؟
هەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوەیە، کە چۆن میت حزب اللە ی لەناوچە کوردییەکانی باکور دروستکردبوو کە تاوانی پیدەکردن پارتییش بەهەمان شیوە بەرنامەی وای هەبوو.
بۆچی شیخ زانا دەستگیرکرا و پاشان لە ناوبرا ؟
یەکێک لەوگومانە زۆرانەی بۆ دەستگیرکردنی زانا و گروپەکەی دەگەرێتەوە، زانا لەگەڵ چەندین گروپی تیرورستی ئیسلامی لەدەرەوەی پارتی پەیوەندی دروستکردبوو و هاریکاری کردون لەهینانیان بۆهەولێر، هەربۆیەش بەرلەیەکێک لەتەقینەوەکانی وەزارەتی ناوخۆ، تیرورستەکەیان کوشت و کەریم سەنجاریش ئەوکات لەکۆنگرەیەکی روژنامەگەری ووتی ئیمە ئاگادار بوین. هاوکات دوای لەسیدارەدانی زانا وگرووپەکەی، لەهەولیر تەقینەوە روینەداوە یان بەدەگمەن رویداوە . بەلام گومانی گرتنەکە زیاتر بۆدوای ئاشکرابوون دیت کە ٢ تەقینەوە لەکۆتایی سالی ٢٠٠٣ لەگەرەکی شٶڕش دژی ئەمریکیەکان ئەنجام درا، لەمەدا پێدەچیت کەپارتی نەیتوانی بێت لەسێدارەیان نەدا، تاکەشتێک گومان دەخاتە سەر ئەوە ماوەی گرتنەکەیان ١٥ مانگی پێچووە . بەلام من بەدواجونم لەزیندانی محەتە کرد، لەسەر هەموو کەیسیک خەلکیکیان گرتوە لەسەر ئەو ٢ تەقینەوە یەک کەس دەستگیرنەکراوە، کەهاریکاری ئەو تیرورستانەی کردبێ کەخۆیان تەقاندەوە، تەحەدای پارتیش لەم بارەوە دەکەین.
لە نێو زینداندا، گروپەکەی شیخ زانا ئەگەر چی لە ژووری تاکە کەسی بوون بەلام لەژیر دەرگاکان بەردەوام جوێنیان بە زانا داوە کە تۆ ناپاکیت لەگەل ئیمە کردووە،  بەلام ئەوەی لە هەمووی کۆمیدی ترە، کاتێک شیخ زانا بەیانیەکەی دەبردرێ بۆ لە سیدارەدان، ئەو بەتەنها لە سەیارەیەکی تایبەت دەبێت و جیا لەوانی تر لە مینیبوسی بچوک دەبردرێ، هەست دەکات لەسیدارەدەدرێ بۆیە دەیکاتە شەر و قسە لەگەل ئەوهیزەی دەیبەن پێیان دەلێت ئیوە ناپاکیتان لەگەڵە مندا کرد، بە منتان گوت دەتنێرینە دەرەوەی وولات. ئیتر بەمزۆرەملی فڕییان دابووە ناو سەیارەکە (ئەمە خەلک لەوێ بووە بینیویەتی ئەو دیمەنە).
دەبیت بڵین لە ئیستادا و لەمڕۆدا بەلای کەم 3 کەس لە گروپەکەی زانا ماون.

کارزان ئیسماعیل

لەگەل مامۆستای زانکۆ بەشی یاسا یەعقوب کە تەنها هەشت سال زیندانیکرا و بە پێی بە دواداچونەکان ئیستا لە میسر نیشتەجێیە،وە محسن محمەد کە کاری تیرٶر و ساختەکاری لەپەراوی فەرمی بۆ زانا و ئەوان دەکرد ... ئەمە جگە لە میرانیش بە پێی ددان پیانانەکان گوایە لە ئەفغانستان کوژراوە . هاوکات هەرچی ڤیدیوی دان پیانانەکان هەیە پارتی لە یوتوب توانیوتی رەشی بکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی ئەو دوانە (کارزن و یەعقوب) کەماون ئازاد کراون و لەزیندان نین بەڵام ئیستاش ناوێرن یەک ووشە بدرکێنن و ئەوانی تریش پارتی هەمووی بردە ژێر گڵ تا نهینیەکان ئاشکرا نەبێ .

بەشی چوارەمی دانپێدانان


مستەفا موعتەسەم، 28 ساڵ، برای ئەژی موعتەسەمە كە یەكێك بوو لە ئەندامانی باندەكەی شێخ زانا. ئەژی بەشداری چەندین تاوانی كوشتن، رفاندن، نێربازی و دەستدرێژی بۆ سەر ئافرەتان كردبوو. دوای ئاشكرابوونیان لەگەڵ شێخ زانا و باندەكەی، لە زیندانی محەتە لە هەولێر لە سێدارەدران. مستەفاش دوای لەسێدارەدانی برا و ئامۆزاكەی تووشی شڵەژانی دەروونی بووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێرە.
بۆ بینینی بەشی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم و هەشتەم و کۆتایی ڤیدۆکان، کلیک لەم بەستەرانەی خوارەوە بکە و سەبسکرایبی چەناڵەکەتان بیر نەچێت لەگەڵ ڕێزدا .
بەشی پێنجەم :
بەشی شەشەم :
بەشی هەشتەم و کۆتایی :
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان