<

برایەتی گەلان

03/02/2026, 21:22 (GMT+1)
خوێندکارێك،کرێکارێك،دەست گێڕێك ، پێشمەرگەیەك، پۆلیسێك، هاوڵاتیەکی سادە بۆ ئەمانە هێچیان باوەڕیان وانیە کە (تورك،عەرەب و فارس) برای کوردن. لەبەرانبەردا ئەبینین مەلایەك، پەرلەمانتارێك،سەرۆك حزبێك و دەسەڵاتدارن بە گشتی پێچەوانەی کۆی گشتین و پێیان وایە بەڵێ کورد برای عەرەب و فارس و تورکە..ئەمە پرسیارێکی گەلێ سادەیە و تەنها و تەنها وەڵامەکەی ئەوەیە کە چین و توێژە مشەخۆرەکە لەبەر بەرژەوەندی ماددی و بنەماڵەیی خۆیان بانگەشەی برایەتی گەلان ئەکەن..دەنا ئەو برایەتیە تەنها یەك لایەنەیەو گشتگیر نیە.
ئەم برایەتیە وەك ئەوە وایە (خانوەیەك لە باپیرەوە)خاوەنەکەی مردبێ و کەوتبێتە سەر وەرەسە. کاتێ خاون ماف داوای مافی خۆی ئەکا بەم شێوەیە وەڵام ئەدرێتەوە. گەر وای دابنێین ئەوانەی داوای وەرەسە ئەکەن بریتی بن لە باوك،دایك،کچ و کوڕ ئەوا بەم شێوەیە دابەشی ئەکەن..باوك داوای بەشی خۆی بکاو پێی بووترێ جا ئەو پیاوە پیرە تازە چی لە پارەو مۆڵك ئەکا خۆی نایباتە ناو گۆڕەکەوە لەگەڵ خۆی ، بۆ ئەوەندە بارچاو تەنگە . کاتێ دایك داوای بەشەکەی خۆی ئەکا و پێی ئەڵێن دە فەرموو ئەڵێی باسی مارەیی خۆی ئەکا، ئەو پێرە ژنە تازە بە تازە داوای مۆڵك و ئەرزە و بەشە خانوو ئەکا و بە هیچ تێر ناخوا. کاتێ کچ داوای بەشی خۆی ئەخوا ئەڵێن سبەینێ سەگبابێك دێت و شووی پێ ئەکا و دەست ئەگرێ بەسەر پارەو پوولیاو شەقێکی تێ هەڵئەیا و دەری ئەکا. دواجار کوڕەکە دێتە پێشێ و ئەڵێ باشە ئەی بەشەکەی من لەکوێدایە و مافی من بدەن. ئەوانیش ئەڵێن تۆ عەیب ناکەی داوای بەش و مەش ئەکەی ، بۆ ناچی بە ئارەقەی نێو چەوان و بەهێزی ماسولکە و شانت هەوڵ بدەیت و دەست و پێ سپی نەبی. تا وای لێدێ ئەو برایەتیە ئاوا دەست ئەگرن بەسەر ئەو خانوەدا (کوردستان) هەر یەکەیان بەشی خۆی بردوە..ئەمەیە کۆرکی داگیرکەرانی کوردستان و بۆیە نایەڵن کورد خاوەنداری بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە.. بەداخەوە ئەم بەناو مەسئول و دەسەڵاتدارانە لەبەرئەوەی بەرژەوەندیان لەگەڵ داگیرکەراندا هەیە بۆ ئەوان ئەم برایەتیە گونجاوە و بانگەشەی بۆ ئەکەن.
مەلا مستەفای ئاشبەتاڵچی لە ئازاری 1970 باوەڕی بە برایەتی کورد و عەرەب هەبوو ئەو گۆرانیەیان لە مێشکی کوردا چەسپاند کە ئایان ووت(برایەتی کورد و عەرەب نیشانەی خەباتە). جەلال تاڵەبانی لەکاتی کۆڕەوە مەزنەکەی گەلەکەمان لە 1991 ماچی سەدامی کرد و ئێمە سەدام حوسێن وەك  برا و حەکەم ئەبینین..عەبدووڵا ئۆچ ئالان لە 2025 و تا ئێستا ئەڵێ کورد پێوستە تورکی لەخۆی زیاتر خۆش بوێ و ئێمە 1000 ساڵە برای یەکترین. کەچی بەرانبەر ئەو چەند نوونەیە تەنها یەك ڕستە وەیان ووشەیەك لە فەرهەنگی هیچ لەو ٣ برایە نابینین کەوا کورد وەك برا بناسێنێ.. بەڵکە بە پێچەوانەوە ڕۆژ دوای ڕۆژ زەوی و زاری زیاتر داگیر کردوە و لەسەر خاکی خۆی دەربەدەری کردوە. ئێستێش وا لە ڕۆژئاڤا بەشێکی تری نیشتمان هەراج کرا بەناوی برایەتی کورد و عەرەبەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست