<

دۆسیەی مەلا یاسینی ئیدارەی گشتی یەکێتی و تەعریب

06/08/2026, 3:31 (GMT+1)
لەم ڕۆژانەی پێشوو لێدوانی ووتەبێژی وەبەرهێنانی سلێمانی و لەهەمانکات بەڕێوبەری کۆمپانیای بەڕێزی سەر بە ئیدارەی گشتی ( مەلا یاسین ) م گوێ لێبوو لە لێدوانێکدا دەیگووت کە ئەم پڕۆژەی شووقە و نیشتەجێبوونانە بۆ عەرەب درووست دەکەین ، دیاریکراوتر دەڵێت ئەم پڕۆژانە بۆ برا عەزیزە عەرەبەکانمان درووست دەکەین ، گەر بێت و ئەم یەکانە عەرەب لێمان نەکڕێت ماڵمان کاول دەبێت ..!!
مەلا یاسین کێیە ؟؟
یاسین مەحموود ڕەشید ناسراو بە مەلا یاسین یاخوود یاسینی حاجی ڕەشید  . لە ساڵی ١٩٧٥ لەناوچەی شارباژێر، سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە
یاسینی حاجی ڕەشید یەکێک بوو لە دزە هەرە گەورەکان لە نەوەدەکاندا ئەم کابرایە بە دیاریکراوی لە ساڵی ١٩٩٦ ، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن تمەن کە لەو دەمەدا بەرامبەر بە دیناری سویسری نزیکی ٣٥ ملیۆن دیناری سویسری دەکرد هی پیاوێکی ئێرانی بوو دزی و ڕایکردەوە بۆ سلێمانی پاش ئەوەی پیاوە ئێرانیەکە لە ڕێگەی حکومەتی ئێرانەوە شکات دەکات ئەو دەم بڕیاری لە سێدارەدانی غیابی بۆ دەردەچێت بە تۆمەتی دزی موڵکی گشتی و فریودان و گەر بهاتبا و پێی بخستایەتەوە ئێران لە سێدارە ئەدرا ،  بەڵام هەر ئەودەم جەلال تاڵەبانی سوڵحی بۆ دەکات ، ئیتر لەو دەمەوە دەبێت بە پیاوی ئیدارەی گشتی بە پاڵپشتی دلێری سەید مەجی ، سەردەمی زێڕینی مەلا یاسینی دزی گەورەی ئیدارەی گشتی لە ساڵی 2006 ە، کاتێک پرۆژەی ئاسوودە سیتی بە پارەی جەلال تاڵەبانی دروستكرد کە پێکهاتبوو لە 25000 یەكەی نیشتەجێبوون ، دواتر لە لەساڵی 2007  مۆڵەتی ژمارە 1ی وەبەرهێنان درایە گروپی كۆمپانیاكانی بەرێز، كە زیاتر لە 11 ناوچەی جیاوازی شارو شارۆچكەكانی كوردستان لەخۆدەگرێت و بەردەوامیشین لە زیادبوون و لە درووستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون وەک خۆی دەڵێت بۆ برا عەرەبەکانی
لەبەر گرنگی و چارەسەركردنی كێشەی نیشتەجێبوون بۆ برا عەرەبەکان ، لەشارەكانی هەڵەبجەو چەمچەماڵ و رانیەو كۆیە دەستیان پێکرد و لەئیستاشدا لە دوكان و دەربەندیخان پرۆژەی ئاسوودە سیتی کردۆتەوە ، دواتر قوباد تاڵەبانی بە بەکارهێنانی پۆستە حکومیەکەی مۆڵەتی پێدانی زەوی پێدا بەهاوكاری بەرێوەبەرایەتییە گشتیەكان و شارەوانیە پەیوەندیدارەكان، زەوی بۆ پرۆژەكانی مەلا یاسین تەرخانكرد .
پڕۆژەی ئاسوودە پێکدێت لە چەندین سیتی لە شار و شارۆچکەکان کە بریتین لە
پرۆژەی ئاسوودە: چەرموو سیتی لەچەمچەماڵ
گۆران سیتی لە هەڵەبجە
رۆژ سیتی لە رانیە
هاموون سیتی لە كۆیە
میر سیتی لە دوكان
نۆژین سیتی لە دەربەندیخان
پرۆژەكانی گرین سیتی لە سلێمانی
لوبنان سیتی
دییە سیتی
بڕوا سیتی
بەڕێز سیتی لەناو شاری سلێمانی،
شانبەشانی پرۆژەی ئاسوودە، ئێستا لەبەرزترین شوێنی سلێمانی، پرۆژەی شاری دایك بونیاد دەنێت کە پڕۆژەکە لە بنەڕەتدا هی شانازی ئیبراهیم ئەحمەدە سەدان شووقە و ڤێلا بۆ برا عەرەبکان بە قەولی خۆیان لە خۆ دەگرێت
جگە لە پرۆژەی نیشتەجێبوون مەلا یاسین بە پاڵپشتی قوباد تاڵەبانی چەندین مۆلەتی وەبەرهێنانی تری بەدەستهێناوە لە سێكتەرەكانی پیشەسازی ، گەشتیاری، بارزگانی.
بەپرۆژەی بەڕێزی گەشتیاری لە هاوینەهەواری دوکان کە بەکرێدان و موڵکیەتی هەموو کەپرەکانی دوکان و پڕۆژەکانی گەشتیاری دووکانی لە ژێر دەستدایە
لەسێكتەری بازرگانی، مۆڵەتی دەیان براندی نێودەوڵەتی هەیە کە داهاتەکەی بۆ ئیدارەی گشتیە
هەروەها لە دروستكردنی شاری پیشەسازی نێودەوڵەتی سلێمانی بەبڕی 2 ملیار دۆلار مۆڵەتی کارکردن تیایدا دراوە بە گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز و چەند کۆمپانیایەکی سەر بە ئیدارەی گشتی بنەماڵەی تاڵەبانی
هەر بۆ بەرچاو ڕوونی بەهۆی پڕۆژەکانی ئەم نامووبارەکە و ئیدارەی گشتی دیارترینیان پڕۆژەکانی کۆمپانیای قەیوان بوو کە چەمچەماڵ لافاو بردی و ماڵەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوت .
بەڵێ شینی مەلا.یاسین بۆ کورد نیە و خەمخۆریەکەی بۆ کورد نیە بەڵکو کاتێک دەڵێت مەترسی تەعریب نیە هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەمانە بۆ گیرفانی خۆیان پڕۆژەی نیشتەجێبوون و سیتیەکان درووست دەکەن بۆ برا عەرەبەکانیان و لەبەر ئەوەی ئەو پڕۆژانەی کە لەسەر زەوی کشتوکاڵی درووست دەکرێت و هەڵئاوسانی موڵک درووست دەکەن هیچکام لەو پڕۆژانە شیاوی ژیان نین بۆ تاکی کورد و تەنها لە پڕۆژەی ئاسوودە سیتیدا ئیدارەی گشتی نزیکی ملیارێک و٧٠٠ ملێۆن دۆلار قازانجی بوە .
بۆ ئەم مەبەستەش یەکێتی هەڵمەتێکی ڕێکخراوی چاوبەستی لەسەر مەترسی تەعریب لە ڕێگەی بەناو نووسەری دەربار و سودمەندبوەکانی تەعریبی کوردستان دەستپێکردوە و ببینن هەموو ئەوانەی دەڵێن مەترسی تەعریب لە کوردستان نیە لەوانە ڕێبینی ئەحمەد هەردی و مەلا یاسین و ئەحمەد میرە و هتد ...
هەر یەکەیان بەشێکن لەو پڕۆسەی گیرفانبڕیە لەسەرەوە باسی مەلا یاسینمان کرد با ڕێبینی ئەحمەد هەردی شاعیر وەک نموونە وەربگرین
ڕێبین خاوەنی ٥ مووچەی بندیواریە
مووچەیەک لە دامەزراوەی سەردەم
مووچەیەک لە گردەکەی گۆڕان
مووچەیەکی وەزارەتی ڕۆشنبیری
مووچەیەک لە شاسوار عەبدولواحید
مووچەیەکی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
کاکە ڕێبین یەکێکە لە دەڵاڵەکانی بە بازاڕکردنی پڕۆژە نیشتەجێبونەکانی شاناز کە سەرپەرشتی دەکرێت لەلایەن شاسوار واحیدی کەبابچی و ناوی لێناەە کۆمپانیای نالیا
ئەحمەد میرە : خاوەنی باخێکە لە مێرگەپان لە تەنیشت باخەکەی بەرهەم ساڵح کە دەیان دۆنم زەویە و چەندین شووقە و خانووی هەیە و دەڵاڵی پڕۆژەکانی قوبادە و موستەفیدی تەعریبکردنی سلێمانیە .
هەواڵ عوسمانی مۆبیلیات
ئەم خاتوونەش بە هەمانشێوە کە لە ئێستادا مۆبیلیاتێک و نووسینگەیەکی خانووبەرە و چەندین شووقە و خانووی هەیە ،  بوە بە دەڵاڵی خانووبەرە و پێگە هونەریەکەیی و ناوی باوکی واتە مامۆستا عوسمانی کۆنە کۆمۆنیست و لەهەمانکات بە نمایشکردنی کچەکەی کار بۆ بەبازاڕکردنی مووڵکەکانی ئیدارەی گشتی دەکات و گرێبەستی سەدان دەفتەر دۆلاری برا عەرەبەکان دەبات بەڕێوە
ئەمانەو دەیان نموونەی تر کێشەیان نیە سلێمانی ببێت بە عەرەباوا لەبەر ئەوەی هیچ شتێک بە کوردبونیان نابەستێتەوە گیرفانیان نەبێت
ئەمانە سبەی دەچنە ووڵاتێکی تر و کوردستان چی بەسەر دێت بەلایانەوە گرنگ نیە
کۆمەڵێک داتای تۆقێنەر لەسەر ڕێژەی عەرەب لە کوردستان
سەرەتا وەک تێبینی : کەس ناڵێت با عەرەب یا هەر گەشتیارێکی دیکە نەیەت بۆ کوردستان بە پێچەوانەوە کەرتی گەشتیاری کۆڵەکەی ئابوریە بۆ نیشتەجێبونی کاتی ئاساییە بەڵام کاتێک باس لە نیشتەجێبونی دائیمی و تاپۆکردن دێت لێرەدایە کە مەترسی لەسەر کوردستانیبونی باشوور دروست دەکات .
با بە داتا مەترسی تەعریبکردنی کوردستانتان پێ بڵێم کە میدیاکان لێتان دەشارنەوە و بازرگان و موستەفیدەکانی حزب بانگەشەی نەبوونی مەترسی عەرەب ئەدەن بە گوێتاندا
لەئێستادا لەھەرێمی کوردستان نزیكەی ملیۆنێك و 35 هەزار، عەرەب لە هەرێمی كوردستاندایە ، لە هەولێر 600 هەزار عەرەب هەیە كە ٥٧.٩٪ ی کۆی عەرەبەکانی ھەرێم، واتا ٢٩٪ی دانیشتوانی ھەولێر لە ئێستادا عارەبن واتا زیاتر لە ڕێژەی عارەب لە که‌رکوک، لە 15 ساڵی داھاتودا گەر تەنھا ئەمانەبن و بە لێشاوی دیکە نەیەنە ھەولێر، ئەوا ژمارەیان دەبێتە نزیکەی ٩٠٠ ھەزار، کە ڕێژەکەیان دەبێتە ٣٠٪ی دانیشتوان .هەروەها، لە پارێزگای دھۆک 275 ھەزار كە ٢٦.٥٪ ی کۆی عەرەبەکانی ھەرێمە و واتا لە ئێستادا، ١٦٪ی دانیشتوانی دھۆک عەرەبن، لە 15 ساڵی داھاتودا دەبنە نزیکەی ٤٢٠ ھەزار کەس.لە بارەی سلێمانییەوە دەڵێت: پارێزگای سلێمانی، ١٦٠ ھەزار عەرەبی تێدایە ١٦٪ ی کۆی عەرەبەکانی ھەرێم و واته‌ ٧٪ی کۆی دانیشتوانی ئیستای سلێمانی عەڕەبن، لە 15 ساڵی داھاتودا ژمارەیان دەگاتە ٣٠٠ ھەزار کەس و زیاتریش ، بەگشتی لەئێستادا عەرەب ١٦٪ ی کۆی دانیشتوانی ھەرێمن، لە ماوەی ١٠ ساڵدا، ١١٪ ڕێژەی عەرەب لە ھەرێم زیادیکردووە، واتا بۆ ١٥ ساڵی ئاییندە بەلای کەمەوە ڕێژەکەیان دەبێتە ٢٥٪ی کۆی دانیشتوانی ھەرێم، جا ئەوکات ئەبێت ھەلیکار و نان و خوێندنگە و جادە و خانویش بۆ ئەوان دابین بکرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست