پارێزگاری لە خاک و نیشتیمان ڕەگەزپەرستی نییە
16/09/2026, 11:43 (GMT+1)

وەڵامێک بۆ پاساوهێنەرەوەکانی تەعریب و ئامارە چەواشەکارەکانی نووسەرێکی خائین و خۆفرۆش
هەندێک کەسی بەناو ڕووناکبیر بە پاساوی جۆراوجۆر، هەوڵی شەرعیەتدان بە داگیرکاریی شاراوە و گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان دەدەن. یەکێک لەوانە کەسێکە بە ناوی (گۆران دوکانی) کە لە فەیسبوکەکەی خۆیدا نووسینێکی بڵاوکردۆتەوە بەناوی (ئەو شەپۆلە ڕەگەزپەرستییە ڕاگرن)، تێیدا بەرگریکری لە بەعەرەبکردنی کوردستان دەکات هەروەکو رێبین هەردی دەیەوێت، خەڵکی هیوربکاتەوە، کە دروستکردنی ئەو هەموو شوقە و خانوو و ڤیلایانەی کە بەتایبەت بۆ عەرەب دروست دەکرێت، بە ئاسایی وەربگیرێت، هەمان پاساوی رێبین هەریممان بۆ دەهێنیتەوە، کە گوایە لە شارەکانی بەغدا و شارە عەربییەکانیشدا کورد زۆرن و مەترییان نییە کە ئەو عەرەبە بە لێشاو روو بکەنە کوردستان، ئەوەی دژی بە عەرەبکردنی کوردستان بێت ئەم بە رەگەزپەرستی دەزانێت، نەک تەنها ئەمە بەڵکو خاک و نیشتیمان و مەترسییەکانی بەعەرەبکردنی کوردستان بە ڕەگەزپەرستی و نەخۆشی دەروونی ناو دەبات. کاتێک کەسێک زانیاریی نییە، ڕێک وەک ئەم برادەرەی لێ دێت کە تێی دەکەوێت و قسە ریزدەکات و ئاماری هەڵە و چەواشەکارانەمان بۆ دەهێنێتەوە.
لە سەرەتای نووسینەکەیدا، ئەو کەسە دەڵێت: ژمارەی کورد تەنها لە بەغدا دە هێندەی ژمارەی ئەو عەرەبانەن کە لە هەرێمی کوردستاندا دەژین!
لێرەدا دەبێت بپرسین: لە کوێوە و لە چ سەرچاوەیەکەوە ئەم زانیاریانەت هێناوە؟ با سەیری ڕاستییەکان و ژمارەکان بکەین: دانیشتووانی ناوەندی بەغدا تەنها نزیکەی هەشت ملیۆن کەسە، کە دەکاتە دانیشتووانی هەموو هەرێمی کوردستان و سێ ملیۆنیش زیاتر. ڕووبەری بەغدا نزیکەی پێنج هەزار کیلۆمەتر دووجایە، کە پێکهاتووە لە 10 قەزا و 32 یەکەی کارگێڕی، ئەمەش هێندەی ڕووبەری هەموو قەزا و ناحیەکانی هەرێمە بە کۆکراوەیی. ژمارەی هاووڵاتیی کورد، کە نیشتەجێی بەغدادن، تەنیا دەوروبەری 300 هەزار کەسە! لە کاتێکدا تەنها لە شاری هەولێر نزیکەی 750 هەزار عەرەب نیشتەجێیە (لە کۆی دانیشتووانی هەولێر کە نزیکەی دوو ملیۆنە)، لە سلێمانیش زیاتر لە 200 هەزار عەرەب هەیە. ئەمە بێجگە لە قەزاکانی تری وەکو هەڵەبجە، دهۆک و زاخۆ کە باسیان ناکەین. ئایا ئێوە هیچ هەست بە بەرپرسیارێتی ناکەن کاتێک قسەی وا بێ بنەما دەکەن؟
لە بەشێکی تری قسەکانیدا باسی کوردانی تورکیا و سووریا دەکات وەک پاساوێک بۆ ڕەواییدان بە هاتنی عەرەب. ئەم کابرایە ناتوانێت ئەو ڕاستییە ببینێت، کە لە باکووری کوردستان 22 ملیۆن کورد لەسەر گەورەترین خاکی خۆی، بەهۆی کەسانی خۆبەدەستەوەدەری وەک ئێوەوە، ژێردەستە کراوە و تەنانەت بۆی نییە بە زمانی خۆیشی قسە بکات یان پارێزگاری لە ناسنامەی خۆی بکات! لە سووریاش (ڕۆژئاوای کوردستان) بە هەمان شێوە، نزیکەی لە سەدا شەستی خاکەکەی لەژێر دەستی عەرەبدایە و ئەوەی حافز ئەسەد بە ناوی پشتێنی سەوز کردی، گەورەترین پرۆسەی تەعریب و سڕینەوە بوو.
با بێینە سەر کرۆکی بابەتەکە، کە هیچ گەل و میللەتێک ئامادە نییە دەستبەرداری یەک بست لە خاکی خۆی بێت. شۆڕشی گەلان لە مێژوودا هەمووی بۆ سەربەستی و مانەوەیە لە ناو خاکی خۆیان. دروستکردنی ئەو هەموو شوقە و ڤێلایانە و هێنانی لێشاوی عەرەب بۆ ناو جەرگەی شارەکانی کوردستان، ئەگەر دژی بوەستینەوە ڕەگەزپەرستی نییە ، بەڵکو مەترسییەکی گەورەی تەعریبە و ترسی مانەوە و سڕینەوەی نەتەوەیەکە.
کورد لە مێژوودا زۆر خاکی لەدەست داوە، بەشێکی گەورەی ئەم لەدەستدانەش بەهۆی عەقڵیەتی کەسانی وەکو ئێوەوە بووە. ئەگەر لە سەردەمەکانی پێشوودا مەلا و پیاوە ئایینییەکان بە ناوی برایەتی ئایینی، ڕابەرایەتی ئەم عەقڵیەتە خۆبەدەستەوەدانەیان دەکرد، ئەمڕۆ ئێوەی خائین بەناوی ڕووناکبیرییەوە دژایەتی دەکەن و بە ڕەگەزپەرستی ناوی دەبەن، ئێوە هەمان ڕۆڵ دەگێڕن. کورد خاوەنی موسڵ، کەرکوک، خانەقین و دیالە بوو؛ هەموومان دەبینین، کە چۆن بەهۆی ئەم جۆرە بیرکردنەوانەوە هەموو ئەو شارانەمان لە دەست چوون.
سەیرەکە لەوەدایە، کاتێک کوردێک داوای مافی سروشتی مانەوەی خۆی دەکات، ئێوە بە ڕاسیستی دەزانن و داتای هەڵە ڕیز دەکەن، چونکە هێشتا تێنەگەیشتوون، کە نەتەوەپەرستیی کورد لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە. کەسێکی ناپاکی وەک تۆ، بۆچی عەرەب و فارس و تورک بە ڕەگەزپەرست نازانیت کە بە درێژایی مێژوو نیشتیمانی کوردیان داگیرکردووە؟
ئەم شێوازە بیرکردنەوەیەی ئێوە ڕێک لە عەقڵیەتی دەزگا موخابەراتییەکانی دوژمن دەچێت. پاراستنی خاک ئەرکێکی پیرۆزە، ئەوەی ئێوەش دەیکەن جگە لە خزمەتکردن بە ئەجێندای داگیرکەران، هیچی تر نییە و دواجار هەر خۆتان دەخەنە خانەی گەورەترین خائینەکانی نیشتیمانەوە.
ئەم نووسەرە، کە ئیستا دانیشتووی ئەمەریکایە، نزیکەی 60 وتار و نووسینی لە کوردستانپۆستدا هەیە، بەو هۆکارەوە، کە پێی وایە کورد نابێت بەرگری لە خاک و نیشتیمانی خۆی بکات، بە نەخۆشی دەرونی پێناسەی دەکات و بە ڕەگەزپەرستی ناوی دەبات، بۆیە ستافی کوردستانپۆست بڕیاری دا کە جگە لەم نووسینەی کۆتایی، کە لەسەر هەڵویستی ئەرێنی لەسەر تەعریبکردن نووسیوێتیی، سانسۆر بخاتە سەر تەواوی نووسینەکانی دیکەی و ئەرشیفەکەی بسڕێتەوە، ئەمەش هەموو ئەو نووسەر خۆفرۆش و خائینانەی دیکە دەگرێتەوە، کە بەو شیوەیە مامەڵەی لەگەڵ دۆز و پاشەڕۆژیی نەتەوەکەماندا دەکەن لە نمونەی رێبین هەردییەکان.
ئەم نووسەرە، کە ئیستا دانیشتووی ئەمەریکایە، نزیکەی 60 وتار و نووسینی لە کوردستانپۆستدا هەیە، بەو هۆکارەوە، کە پێی وایە کورد نابێت بەرگری لە خاک و نیشتیمانی خۆی بکات، بە نەخۆشی دەرونی پێناسەی دەکات و بە ڕەگەزپەرستی ناوی دەبات، بۆیە ستافی کوردستانپۆست بڕیاری دا کە جگە لەم نووسینەی کۆتایی، کە لەسەر هەڵویستی ئەرێنی لەسەر تەعریبکردن نووسیوێتیی، سانسۆر بخاتە سەر تەواوی نووسینەکانی دیکەی و ئەرشیفەکەی بسڕێتەوە، ئەمەش هەموو ئەو نووسەر خۆفرۆش و خائینانەی دیکە دەگرێتەوە، کە بەو شیوەیە مامەڵەی لەگەڵ دۆز و پاشەڕۆژیی نەتەوەکەماندا دەکەن لە نمونەی رێبین هەردییەکان.
1- بۆ خوێندنەوەی نووسینەکەی ئەم کەسە لێرەوە سەردانی فەیسبوکەکەی بکە:
2- یان بۆ خوێندنەوەی هەمان نووسین لە کوردستانپۆستدا دامانناوە دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە بیخوێننەوە:
هەر بۆ زانیاری خوێنەران ئەم خائینە نووسینەکەی خۆی سڕییەوە لا واڵی خۆی لە فەیسبووک ، هەر بۆیە ئێمە لای خۆمان ئەرشیفمان کردوە و بە پەڵەیەکی ڕەش بە نێوچاوانیەوە دەمێنێتەوە لە هەمانکاتدا ئەم نووسەرە، کە ئیستا دانیشتووی ئەمەریکایە، نزیکەی 60 وتار و نووسینی لە کوردستانپۆستدا هەیە، بەو هۆکارەوە ستافی کوردستانپۆست بڕیاری دا کە جگە لەم نووسینەی کۆتایی، کە لەسەر هەڵویستی ئەرێنی لەسەر تەعریبکردن نووسیوێتیی، سانسۆر بخاتە سەر تەواوی نووسینەکانی دیکەی و ئەرشیفەکەی بسڕێتەوە، ئەمەش هەموو ئەو نووسەر خۆفرۆش و خائینانەی دیکە دەگرێتەوە، کە بەو شیوەیە مامەڵەی لەگەڵ دۆز و پاشەڕۆژیی نەتەوەکەماندا دەکەن لە نمونەی رێبین هەردییەکان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان

