<

کردنەوەی پلاتفۆڕمێکی نوێی کوردستانپۆست

24/10/2026, 14:46 (GMT+1)
بۆ یەکەمین جار کوردستانپۆست گەورەترین خزمەتگوزاری جیهانی لە رووی سیکورێتی داتاکانتانەوە پلاتفۆرمێکی نوێ ڕادەگەیەنێت.
ئەگەر دەتانەوێت پەیوەندییە تەلەفونییەکانتان شاراوە بێت لە دەسەڵاتی  هەواڵگریی یەکێتیی و پارتیی و دوژمنانی کورد،  ئەم پلاتفۆڕمە بەکار بهێنە.
بەمزوانە، ماڵپەڕی کوردستانپۆست هەنگاوێکی نوێ و پێشکەوتوو دەنێت، ئەویش بەکردنەوەی بەشێکی تایبەت بۆ کۆڕ و کۆبوونەوە، سیمینار و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ. ئەم بەشە لە ڕووی تایبەتمەندییەوە هاوشێوەی پلاتفۆرمە جیهانییەکانی وەک (پالتالک) و (کڵەبهاوس) دەبێت.
ئەم سیستەمە دەرفەت بە هەمووان دەدات، کە ژووری سەربەخۆ دروست بکەن و لە کەشێکی ئازاددا بیروڕا و سەرنجەکانیان دەرببڕن.
هەروەها ئەم بەشانەی دیکەش دەگرێتە خۆی، لەوانە:
- کەناڵی تایبەت: هاوشێوەی (سناپچات) و (تێلێگرام)، بۆ بڵاوکردنەوەی وێنە، بابەت و هەواڵی تایبەت، کە لە شوێنەکانی دیکە تووشی سانسۆر دەبن.
- نەک تەنیا ئەمانە بەڵکو هاوشێوەی (ڤایبەر) و (واتسئەپ)، کە سەرنجڕاکێشترین بەشە. لەویدا دەتوانن بەبێ ترس پەیوەندی بە دۆست و برادەر و هاوڕێی و کەسوکارتانەوە بکەن، ئازادانە قسە بکەن، بەبێ ئەوەی کەسی سێیەم گوێتان لێ بگرێت. ئەویش بە شاردنەوەی ناونیشانی ئای پی (IP Address)، کە هەموو پەیوەندییەکان پارێزراو دەبن،  کەس ناتوانێت سیخوڕیتان بەسەرەوە بکات.
بەو واتایەی، کە لە رووی سیکورێتیەوە کوردیش دەبێتە خاوەنی مەسنجەرێکی تۆکمە و پارێزراوی خۆی، لە هەمان کاتدا  چوار پلاتفۆڕمی گەورەی جیهانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کە زۆر پارێرزاراوتر دەبێت و هەموو زانیاریی و پەیوەندییەکانتان دەشارێتەوە و شوێن پێی کەسی بینەر و بیسەر و قسەکەر، بۆ دەزگا موخابەراتیی و هەواڵگرییەکان ئاشکرا نابێت.
بۆ خۆتۆمارکردن:
لە ئێستاوە دەتوانیت ناوی خۆت تۆمار بکەیت، تا یەکێک بیت لەوانەی، کە لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بیت.
گفتوگۆی تایبەت:
بەم بۆنەیەوە، لەگەڵ تۆماردکردن و زۆربوونی میوانەکان بۆ نێو ئەو پلاتفۆڕمە، بەڕێوەبەری کوردستانپۆست () سیمینارێک لە یەکێک لە ژوورەکاندا بەناونیشانی: (من کوردێکی ناسیۆنالیستم)  پێشکەشتان دەکات و دەکەوێتە گفتوگۆ و باسکردن لەسەر ئەو باسە.
https://www.kurdistanpost.com/voice
زانیاریی زیاتر بەڕیوەیە بۆ ئەوانەی کە دەیانەویت لەو خزمەتگوزارییانە سوودمەند بن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست