ئایا مەترسی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان هەیە؟

وەک بزانن لە سەدا ٧٥ ی پەرلەمانی عێڕاق دەنگی داوە بە هێرش کردنە سەر هەرێم یاخوود ڕاگەیاندنی جەنگ دژی هەرێم ؟
لەبەر ئەوەی بۆ هێرش کردنە سەر هەرێم یا هەر ناوچەیەکی دیکەی عێڕاق سەرۆکی هێزە چەکدارەکان ناتوانێت ڕاستەوخۆ هێز بجوڵێنێت تا سەدا ٧٥ ی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێڕاقی دەنگی لەسەر نەدەن دواتر دەنێردرێت بۆ سەرۆککۆمار، کە ئەو ڕەزامەندی لە سەر دا ئەوکات زەیدی دەتوانێت هێز ڕەوانە بکات.
ئەم.ماددەیە. لە دەستوری عێڕاقدا جێگیرکراوە و پێی دەگوترێت.
پاشان هەتا سەرۆک و جەنەڕاڵەکانمان هەبن من یەک زەڕە ترسم نییە ..
هەر لە گاڵتەی دەرکەن من وەکو خۆم یەک زەڕە ترسم. نیە لەبەر ئەوەی خاوەنی لەشکرێک جەنەڕاڵ و عەمید و عەقیدین خوا دەستبگرێت بە باڵایانەوە جەنەڕاڵەکانمان لە سەربازەکانمان زیاترە و ترسمان نیە بۆنموونە
لە زۆنی بلەی ئەحەڕەش و بافڵ ئێرانی
جەنەڕاڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و عەمید لیلۆز و لیوا هەتاو و جەنەڕاڵ سانای مام یوسف و موشیر و موهیب شێخ جەعفەر و دلێر شێخ موستەفای برای و جەنەڕاڵ سەڵاحەدین بەهادین و جەنەڕاڵ عەلی باپیر و جەنەڕاڵ حەمە گردەی گوڵەخانە و عەبە ژنانی برای و سەرکردە شاسوار و جەنەڕاڵ خولە تەنگاوی و جەنەڕاڵ عەبدوڵای کوێخا ناموبارەک و جەنەڕاڵ ئاراس جەنگی و سەرکردە و سەرۆک بافڵ و سەرۆک قوباد و جەنەڕاڵ ئاسۆ ئەڵمانی و جەنەڕاڵ هەکاری و جەنەڕاڵ وەهابی ماسیگر و جەنەڕاڵ سەرکەوتی کوبە و جەنەڕاڵ دلاوەر و جەنەڕاڵ پۆڵۆ و جەنەڕاڵ هاوڕێ دارۆ و سەدان و هەزاران جەنەڕاڵی تر.
- لەو لاشەوە دوژمن تڕێن و ئەمبرانز شکێنەکانی وەک جەنەڕاڵ ئارینمان هەیە کە لە زانکۆی سەربازی شاهانە خوێندویەتی و خوا ئاگادارە ٥٠٠ هەزار دۆلارمان تیا خەرج کردوە تا ئەو جەنەڕاڵەی ئەمڕۆی لێدەرچێت
جەنەڕاڵ ئیدریس نێچیرەڤان ئیدریس و مامی جەنەڕاڵ ڕەوانمان هەیە.
جەنەڕاڵ مەنصور و جەنەڕاڵ وەیسی و جەنەڕاڵ وەجی و جەنەڕاڵ بابۆ و جەنەڕاڵ سیروان بارزانی و کوڕەکانی و براکانی و جەنەڕاڵ هێلی لۆڤ و هتد...
ئیتر نازانم ترستان لە چیە من وەک خۆم ئەوەی ترس بێت نیمە و کوردستان لە سایەی سەری سەرۆک و ئەو جەنەڕاڵانە لە دەستێکی ئەمیندایە ، دڵنیام بە ڕۆح و بە گیان لە بەرەکانی دواوەی جەنگ ئیعازی پارێزگاری لەبەرەکانی پێشەوە دەردەکەن .







