تۆمه‌تی سیخوری بۆ ئیتلاعات دراوه‌ته پال كه‌سایه‌تی بارزان عیسا بارزانی
18/09/2015, 13:00 (GMT+1)

به‌پێی ئه و زانیاریانه‌ی به‌مالپه‌ری ١٧ شوبات گه‌یشتوه جالاكڤان و كه‌سایه‌تی دیاری بارزان ( عیسا بارزانی) تومه‌تی سیخوریكردن بۆ ده‌زگای هه‌والگری ئیران ( ئیتلاعات) ، له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنی پارتی ئاراسته كراوه . وه دوای ٢٩ روژ له زیندانیكردنی له‌ده‌زگای پاراستنی مه‌سیف ، ١٢ روژه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و و جاریكییش دراوه‌ته دادگا ، كه‌عیسا بارزانی نه‌فی ئه‌وتومه‌ته‌ی كردۆته‌وه به‌دادوه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندوه ، ئه‌وه‌باجی ئازادی راده‌ربرینی خۆیه‌تی له‌ده‌ڤه‌ری بارزان بۆم هه‌لبه‌ستراوه سه‌رجاوه‌یه‌ك له‌ئاسایشی هه‌رێمه‌وه گوتی گه‌ر جالاكوانان فریای كه‌سایه‌تی ده‌ڤه‌ری بارزان عیسا بارزانی نه‌كه‌ون ئه‌وا به‌وهۆكاره ده‌یده‌نه دادگا و جه‌ند سالێك زیندانی ده‌كه‌ن . جونكه رژێمی به‌عس تابه‌لگه‌یه‌كی له‌سه‌ر یه‌كێك نه‌بوایه نایگرت و سزای نادا به‌لام پارتی دادگا ویاسا و ده‌وله‌تی رسواكردوه به ئاره‌زوی خۆی تومه‌ت دروست ده‌كات بۆده‌نگه ئازادیخوازه‌كان
ده‌بێت بلێن دوای ئه‌وه‌ی له ٥٠٨٢٠١٥ كه‌سایه‌تی و چالاكڤانی بارزان ( عیسا بارزانی ) رفێنرا و ٢٩ رۆژ كه‌وته زیندانی پاراستن له مه‌سیف دواتر به‌هه‌ولی جالاكڤانان و كه‌سانی داكۆكیكه‌ر له‌مافه‌كانی مروڤ توانرا هه‌ردوو رێكخراوی نێوده‌وله‌تی له‌بواری مافی مرۆڤ ئامنستی ئه‌نته‌رناسیونال و هۆمان رایت ووج ئاگادار بكرێنه‌وه داكۆكی له‌و كه‌سایه‌تیه بكه‌ن بۆیه ده‌زگای پاراستن به‌ناجاری داویه‌ته دادگا به‌لام ئه‌و تومه‌ته قێزه‌وه‌نه‌ی ئاراسته كردوه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



