بەسە گەمە كردن بە كەرامەتی قوربانیان
05/04/2015, 18:28 (GMT+1)

شەوی شەمە 4ی نیسان ، كە هاوتایە لە گەڵ یاداوەرییە تاڵەكانی ئەنفالی فایلی و ئەنفالی سی ، كەناڵی ئاسمانی روداو لە شاشەكەی راستەوخۆ پەخشی وتەكانی تاوانبار عزەت ئیبراهیمی جیگیری سەدام حوسینیان كرد، ئەمەش سوكایەتییە بە خوینی قوربانیان لە ژیر بەهانەی ئازادی كاری رۆژنامەگەری .
ئیمە لە روداو دەپرسین ، ئایا جولەكەكان قەبوڵ دەكەن لە كەناڵیكی راگەیاندنی جووەوە كە بە پارەی ئەوان بەرِیوە بچیت ، جیگیری هیتلەر راستەوخۆ وتەكانی پەخش بكریت ؟ ئەی ئەرمەنەكان ؟.
ئەمە چەندەمین جارە لە هەندیك كەناڵی كوردییەوە لە ژیر ناوی ئازادی رۆژنامەگەری یاری بە شعوری بنەماڵەی قوربانیان و جەماوەری كوردستان دەكریت.
راگەیاندنی مولتەزم سنورەكانی خۆی دەزانیت بی ئەوەی ئازادییەكان بەرتەسك بكاتەوە لە زۆربەی قوربانیان و ببیتە ئامرازیك بۆ سپی كردنەوەی تاوانباران .
ئیمە داواكارین هیچكە ریگا نەدریت تۆمەتبارانی تاوانە مەزنەكان كەڵك لە كەناڵەكانی راگەیاندن وەربگرن بۆ سپی كردنەوەی رابردوویان ، تا ئەو كاتەی دادگا بی تاوانیان دەسەلمینیت .
كوردستان بی جینۆساید
Kurdistan without genocide
5-4-2015
كوردستان بی جینۆساید رِیكخراویكی سیڤیلی سوود نەویستی سەربەخۆیە، پشتیوانی داواكاری بنەماڵەی قوربانیانە لە كوردستان ،كار دەكات لەسەر پرسەكانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بنەبرِكردنی شوینەواری جەنگ و چەسپاندنی ئاشتی لە كوردستان، ئەندامی ریكخراوەكانی ئاشتی جیهانی و جینۆساید جیهان و هاوپەیمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نیو دەوڵەتی و ئایكانە .
كوردستان بێ جینۆساید
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان












