<

لەژێرنەمامی جینۆسایدی کورد لەشاری پۆرتسمس یادی هه ڵەبجە بەرزڕادەگیرێت

12/03/2011, 12:00 (GMT+1)
ڕەوەندی کوردی پۆرتسمس لە ڕێکەوتی ١٦/٣/٢٠١١ کات ژمێر ١ یەکی پاش نیوەڕۆ لە ڕۆخی دەریای ساوسی لە شاری پۆرتسمس بەئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی لەشاری پۆرتسمس و هه ریەک لە پارێزگاری پۆرتسمس و سەرۆکی شارەوانی و نوێنەری پۆلیس ودادگاو زیاتر لە ١٢ ئەندامی شارەوانی و چەندین ڕێکخراوی ناحکومی ئامادەی ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگردنی یادی جینۆسایدی گەلەکەمان دەبن و بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شە هیدانی هه ڵە بجەو ئەنفال سەرجەم میوانە کان چەپکە گوڵی خۆیان لە ژێر نەمامی هه ڵەبجە وئەنفال دادەنێن.
شایانی باسە ئەم یادە بەهاوکاری بەڕێز { کاک براین } کە دۆستێکی نزیکی کوردە لە گەڵ ڕەوەندی کوردی دانیشتوی پۆرتسمس بەڕێوەدەچێت

داوا لەڕەوەندی کوردی بەریتانیا دەکەین کە بەشداری ئەم یادە شکۆدارە بکەن و بۆ زانیاری زیاترپەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونەوە بکەن
07522097983

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست