هەڵسەنگاندنێكى دروست بۆ شەڕى پەكەكە و توركیا .
22/06/2010, 12:00 (GMT+1)

بەڕاستى شیكردنەوەى ناوبراو زۆر سەرسامى كردم و تێگەیشتم لەوەى كەلەباشووریش كەسانێكى دڵسۆز بوونیان هەیە كەبەچاوێكى رێزەوە سەیرى خەباتى براكانیان دەكەن،
هیچ كارم بەوە نیە كە(مامەند ڕۆژە)كێیە بەڵام دەمەوێت ڕاشكاوانە بڵێم كەڕۆژە بەم هەڵسەنگاندنە دروستەى وەڵامێكى توندى دایە ئەو بەڕێزانەى لەشیكاریانەكانیاندا پەكەكە بەنابەرپرس وەسف دەكەن پێیانوایە پەكەكە بەسەرچووە ڕۆژە بەنەرمى ڕوونكردنەوەى دا كەئەو بۆچوونە دوورە لەڕاستیەوە كەپەكەكە بەم چالاكیە خزمەتى مانەوە یان بەهێزبوونى سوپاى توركیاى كردبێت بۆ دەبێت قبوڵ بكەین كەهەر زوڵمان لێبكرێت و چەپڵە بۆ زاڵم لێبدەین و بەپارتێكى وەكو ئاكەپە بڵێیت كێشەى كورد چارەسەر دەكات یان پارتێكى دیموكراتى خوازە و دەیەوێت ئاشتى بەرقەرار بكات كەتائەم چركەساتەش دروشمى یەك دەوڵەت یەك میللەت یەك ئاڵا یەك زمان هەمووى یەك یەك وەكو قەوانە كۆنەكە لێدەدەنەوە،
لێرەدا بەپێویستى دەزانم دیدێك پێشنیاربكەم بۆ ئەو بەڕێزانەى قسە لەسەر كێشەى كورد دەكەن لەباكوور چاوێك لەمامەند ڕۆژە بكەن ئەگەر ڕاستە ئێوەش چاوى لێبكەن و ئەگەر هەڵەش دەكات لەهەڵسەنگاندنەكانى بابەیەكەوە هەڵمەتێكى ڕاگەیاندن و ئیمزاكۆكردنەوەى لەدژ بەرپابكەین بۆ ئەوەى شاربەدەرى بكەین.........
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









