<

یاداشتێك بۆ ڕاى گشتى

23/03/2011, 12:00 (GMT+1)
یاداشتێك بۆ ڕاى گشتى



1-كشانەوەى سەرجەم ئەو هێزانەى كە لەدەرەوەى هەڵەبجەوە هێنراونەتە ئەو شارە.

2-لێپرسینەوەى یاسایی لە كەمتەرخەمیەكانى قائیمقام و بەڕێوبەرى پۆلیسى هەڵەبجە بەهۆى ئەوەى پابەندنەبون بەبڕیارە 17خاڵیەكەى پەرلەمانى كوردستان .

3-داوا لەپەرلەمانى كوردستان دەكەین كە لیژنەیەك ڕەوانەى هەڵەبجە بكەن بۆ لێكۆڵینەوە لەو ڕوداوانەى كە لە 23-2-2011 و 22-3-2011 لە هەڵەبجە ڕوویانداوە .

4-خۆپیشاندان مافێكى ئاساییە و پێویستە خۆپیشاندەران بپارێزرێن نەك پەلامار بدرێن و سیناریۆى ترسناكیان بۆ ئامادەبكرێت.

5-بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحى قوربانیانى هەڵەبجە,شارەكە بكرێتە ناوچەیەك كە تەقەكردنى تێدا قەدەغە بكرێت.

6-سەر لەنوێ پشتیوانى خۆمان بۆ داواكاریەكانى خۆپیشاندانەكانى كوردستان دووپات دەكەینەوە كە بریتیە لە چاكسازى ڕیشەیی لە سیستمى سیاسی و ئیدارى لە كوردستاندا.


كەمپینى پیشتیوانى لە خۆپیشاندانەكانى كوردستان

وینەیەك بۆ:

1-ڕاگەیاندنەكان

2-پەرلەمانى كوردستان

3-لایەنە سیاسیەكان

4-ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى

 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست