هه‌ڵه‌ی نووسین و لێبووردن
12/07/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مه‌ش زۆر جار وا له ئینسان ده‌کات بکه‌وێته هه‌ڵه‌وه یا ده‌قێکی نووسینی بێ پێز به‌رهه‌م بهێنێت. ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن له %70 کێشه‌ی نێوان ئینسان زمانییه و له یه‌کتری تێنه‌گه‌ێشتن.
له‌م ساڵانه‌ی دوایی شیکردنه‌وه‌ی ده‌قی نووسین بابه‌تێکی گه‌وره‌ی لێکدانه‌وه و توێژینه‌وه بووه. زۆر لایه‌نی شاراوه‌ی ده‌قی نووسینیان ئاشکراکرد. یه‌کێک له‌وانه‌ی له‌و مه‌یدانه‌دا به ناوبانگه Umberto Eco ی ئیتالیه، که زاراوه‌ی زۆری وه‌ک Intertextuality ، Hypertextuality ، semiotics ی له شیکردنه‌وی ده‌قی نووسین به‌کارده‌هێنا و داهێنا..
من له نووسینێکی پێشووم جۆرێک له Hypertextuality م به‌کارهێنا، که ئیشاره‌تم به دێڕ و ته‌عبیڕێکی نووسه‌رێکی به‌ئیمکانیه‌ت و به‌ڕیز کرد بوو. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نووسینه‌که‌م نه ئاڕاسته‌ی شه‌خسی نووسه‌ره‌که کردوه، نه باسی بابه‌تی نووسینه‌که‌ی تر.
من چاوه‌رێم ده‌کرد کاسانێک که به(ئیحساسی قه‌ومی) شت لێکبده‌نه‌وه ره‌تدانه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به نووسینه‌که و ئه‌مه‌ش شتێکی ئاساییه، به‌ڵام که‌س ره‌تدانه‌وه‌ی نه‌بوو. من هه‌وڵم دابوو ئیشاره‌ت به هه‌ندێک واقیع بکه‌م و ته‌نها بۆ بیرلێکردنه‌وه.
گه‌ر وشه‌یه‌ک یا ته‌عبیرێکی نه‌گونجاو له نووسینه‌که‌ی مندا هاتبێت، بۆمن جێگه‌ی نیگه‌رانییه. گه‌رچی وشه‌ی وه‌ک جاهیل له نوسینه‌که‌م به‌کارهێناوه، مه‌به‌ست له‌وه نه‌زانی بوو له زانیاری. دیاره نه‌زانی و جاهیل له زمانی کوردی هه‌ر یه‌ک قورسایی خۆی هه‌یه که من جه‌هلم له‌وه کردوه. بۆیه داوای لێبووردن ده‌که‌م که وشه‌ی جاهیل یا ته‌عبیرێکی نه گونجاو له نووسه‌نه‌که‌م به‌کارهێنابێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









