کەمپینی ئازادی بۆ ڕۆشنبیری ناسراوی شاری هەولێر مامۆستا موخلیس یونس ڕاگەیەنرا
29/06/2011, 12:00 (GMT+1)

شەوی چوارشەممە ٢٨/٢٩-٦-٢٠١١ چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به بیانووی كڕینی قاموس و كتێب ده‌چنه كتێبخانه‌ی ته‌فسیر و پاشان له‌ناكاو حاجی موخلیس یونس رۆشنبیری دیار و کەسایەتی ناسراوی شاری هەولێر و خاوه‌نی نوسینگه‌ی ته‌فسیر و ده‌زگای چاپكردنی ته‌فسیر ده‌ڕفێنن ، تا ئێستا شوێنی حاجی مخلیس دیار نییه.
شایتحاڵێکی ڕوداوەکەش ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو چەند کەسە خۆیان وەک موکافەحە ناساندووە بەڵام موکافەحە دەڵێت ئاگامان لێ نیە و سەر بە ئێمە نین و تا ئێستاش حاجی موخلس بێسەروشوێنە.
ئێمە وەک کۆمەڵێک رۆشنبیر و رۆژنامەنوسی کوردستان داوای بەدواداچوونی خێرا بۆ ئەم ڕووداوە لە هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەین و پێویستە بە زووترین کات چارەنوسی حاجی موخلیس ئاشکرا بکرێت.
ئەم ڕووداوە لە درێژەی ئەو هەڵمەتەدایە کە وەک دیارده‌یه‌كی نامۆ سه‌ریهه‌ڵداوه كه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ڕوناكبیران و ڕۆشنبیران كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كان ده‌ڕفێنرێن و برینداریان ده‌كه‌ن.
<[email protected]>
--
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









