بنەماڵەی تالەبانی وەکو کوللە داویانەتە سلێمانی هیچیان پیوەنەهێشت
02/11/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەم ناموبارەکانە، هەموو شتێکیان بۆ خۆیان داگیرکردەوە، جگە لە نەخۆشی پیربوون نەبێت، هیچی تریان نییە، هەر تووشی سەرئێشەش بوون ئەوا سواری فڕۆکە دەبن و خۆیان دەگەیەننە دەرەوەی وڵات، ئێمەش هەر رۆژە نەخۆشییەکی خراپ سەرمان تێدەکات، چونکە خواردن و دەرمانەکان، هەمووی ئێکسپایەربوون، خەم و خەفەت و مەراقیش لەولاوە بوەستێت، بۆیە لاتان سەیر نەبێت کە لە سلێمانی نزیکەی ٨٠٠٠ هەزار تەنها نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، ئیتر باس لە نەخۆشییەکانی تر ناکەم، لەو ماوەیەدا وتیان دلیری سەید مەجید، شوکور توشی شیرپەنجە بووە، هەر قسەبوو، چونکە پارەی زۆری لەبەر دەستایە، بڕوام وایە چاکی دەکەنەوە، چونکە هەموو رۆژێک بە ڕێگای دەرەوەی وڵاتەوەیە.
من مەبەستم لە نووسینی ئەم وتارە ئەوەیە، کە بۆ خوێنەرە بەڕێزەکانی کوردستانپۆستی روونبکەمەوە، ئەم بەرپرس و سەرکردانە هەموو شتێکیان لەو میللەتە داگیریان کردووە، ئەوەی ماوەتەوە، کە جارێ فریا ناکەون، ئەویش ئەوەیە هەوای پاکمان پێ بفرۆشن و گومرگی بخەنە سەر، ئەوەی نەیانکردووە ئەوەیە کە بە زۆر بێنە سەرمان و ژن و کچەکانمان بەرن و بەیانی بۆمانی بهێننەوە، هەرچی خراپەیە کردوویانە، چاکە لە ویژدان و لە رەوشتیاندا نییە.
ئەوەتا لە سلێمانی نزیک باخى دایك ئەو شوێنەى كە پێشتر سجنى گەورەى سلێمانى بوو، ئەگەر ئاوڕێ لە دوای خۆت بدەینەوە، لەو زەوییەی کە کاتی خۆی یانەی ئەزمڕی وەرزش بوو، پێشریش فەرمانگایەكى حكومى بوو، وا لاهوری ملهوری بنەماڵەی تالەبانی داگیری کردووە، گوایە لە بەركۆنى بیناكەی پێشووتر کە حکومی بووە و دیزاینى ئەو شەقامەى پێ چاك دەکەن. لاهور تالەبانی بینایەكى بەرزى مۆدێرنى لە سەر دروست دەكات، بیناکە بریتیەە لە ژمارەیەکی زۆر لە فلات، واتە شوقە، هەر لە ئیستاوە بە سەوزی فرۆشراوە، کاک لاهوری دژە تیرۆر پارەکەی وەرگرتووە.
ئەم زانیارییەم لە یەکێک لەوانە وەرگرت کە لەوێ کرێکارە، پێم وت دەتوانم وێنەیەکی ئێرە بگرم: وتی بڕۆرە ئەوبەرەوە، با لێرە نەتبینن، دەنا تووشی گێچەڵمان دەکەن، هەر ئەو کرێکارە بۆی گێڕامەوە، ئامۆژنی، کە هێرۆ خانی برایم ئەحمەدە ئێستا هەرەشە لە خاوەن پرۆژەكانی تر دەكات پێش ماوەیەك کردبوویە سەر كۆمپانیاى نالیا بۆ پرۆژەى جافى گە شتیارى و داواى كرد، كە دەبێتە بیكاتە شەریك، ئەوانیش کەمێک منجەمنجیان کردبوو و رازى نەبوون، وا ئێستا كەوتۆتە دژایەتى كردنیان، دەڵیت چیمەنتۆ و بەرد و ئاو و هەموو شتێکتان لێدەبڕم یان ئەوەتا دەبێت منیش بەشم لەمەدا هەبێت.
خوێنەری خۆشەویست ئەمە دوو نمونەی بچوکە کە لەو شارەدا دەقەومێت، رۆژانە شتی زۆر روو دەدات، سلێمانی بۆتە شاری مافیا، هەرچی سەر بەو گروپە مافیایانە نەبێت، بەشی خوراوە و هیچی بۆ نابێت، ناشتوانێت بژی.
میللەتێک ئەگەر بە دوای خۆشگوزەرانی و ئازادییەوە بێت، بیەوێت بە سەربەرزی بژی، راست و رەوان دەڵێم دەبێت سەری ئەم ناپاکانە پان بکاتەوە، هیچ چارەیەک، لە بەر دەم هاوڵاتیاندا نەماوە. سەرپانکردنەوە، یان سەری خۆهەڵگرتن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









