یادی یه‌كساڵه‌ی تیرۆركردنی نووسه‌ری قه‌ڵه‌م شه‌هید سۆران مامه حه‌مه له هۆڵه‌ندا
07/07/2009, 12:00 (GMT+1)

لێره‌وه داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین دڵیان بۆ ئازادی لێده‌دات له كوردستان و دژی سه‌ركووت و داپلۆسینی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانن به‌شداریمان بكه‌ن و ڕێز له یاداوه‌ری سۆران مامه حه‌مه بگرن.
هاوكات ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر تیرۆری كاكه سۆران مامه حه‌مه پێشكه‌ش به ئای سی سی ده‌كرێت,هیوادارین هه‌ر ده‌زگاو لایه‌نێك ڕاپۆرت و به‌یاننامه‌ی سه‌باره‌ت به‌و پرسه هه‌یه به یه‌كێك له زمانه‌كانی "ئینگلیزی,فه‌ره‌نسی,ئیسپانی" بۆمان ڕه‌وانی بكات.
هاوكات لیستی ناوی ته‌واوی ئه‌و بێسه‌روشوێنانه‌ی كوردستان كه لامان ناویان تۆمار كراوه پێشكه‌شیان ده‌كرێت.
هه‌ر ڕێكخراو و كه‌سایه‌تییه‌ك خوازیاره پشكداری بكات له ڕێكخستنی یاداوه‌رییه‌كه یان له كوردستانه‌وه ڕاپۆرتیان هه‌یه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات:
چاودێری كوردۆساید-چاك -كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا
Kurdocide Watch
7-7-2009
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









