خیانەتى 31 ى تەمموز
28/07/2012, 12:00 (GMT+1)

باپێكەوە دەست لەناودەست میللەتەكەمان ووشیاركەینەوە لە خیانەتى نیشتمانى ، ئەگەر مێژووى كورد دەوڵەمەند بێت بە خیانەت ئەوا پشكى گەورە بەر بنەماڵەى بارزانى دەكەوێت و تائێستاش وەك بەرزەكى بانان بۆى دەردەچن و خیانەتەكانیان بە نیشتمان پەروەرى بە سەر میللەتە رەش و رووتەكەمان دادەدەنەوە .
با هەموومان پێش لەخیانەت بگرین لە وڵات، چونكە هەرچەندە بیروبۆچوونمان جیاوازبێت لەگەلأ یەكترى و لەململانێ فیكرى دابین ، ئەوا كاتێك دەزانین كە خیانەت نەك باراشەكانمان بەڵكو سەرەكانیشمانى لە ئاش هاریووە .
هەموومان دەزانین كە مسعود دواى ئەوەى لە ئەمەریكا هاتەوە یەكسەر چووە توركیا و تا ئێستاش دیارنەبوو بۆ چى یە ؟دواى ئەوەش بەلایەنى كەم نێچیر دووجار چۆتە توركیا بێ ئەوەى بزانرێت بۆ چى یە؟ بەڵام دواى ئەوەى بەڵگەنامەیەك لە قونێوڵى توركیا لە هەولێر بڵاوبۆوە خۆشبەختانە زانیمان بۆ چى یە؟ بارزانیەكان و پارتیمان بوونەتە جاشى 2012 بەڵام ئەم جارەیان جاشى مالیكى نا بەڵكو جاشى تووركەكان و فرۆشتنى كوردانى رۆژئاوا لەبەرانبەر چەند تەنكەرێك نەوت وەك كاك ئاشتى ووتەنى تەنها پێنج تەنكەر چووە بۆتوركیاو كاك نێچیریش خۆى دێتە پەرلەمان و ئەم بابەتە روون دەكەنەوە ... كاكم مەسعودیش دەڵێ مەشقمان بەم پێشمەرگانە كردووە و........ Ktv یش وەك ئەوەى خواردنە ئێكسپایەرەكانى توركیاو ئێرانى دەست چەتەكانى بارزانى خواردبێت دەرشێتەوە و باسى كوژراوانى دەست رژێم دەكەن و خەریكن قورئانیش لێ دەدەن دیارە تۆبەیان كردووە چیتر درۆ ناكەن و بەڵێنیان لە بارزانى وەرگرتووە كە چیتر باشوورى كوردستان نافرۆشێت و لە 31 ى ئابیش پەشیمانن ....ئەردۆغانیش دەڵى بەغدا مافى كوردەكانى هەرێم نادات و غەدریان لێ دەكات دەزانن بۆ ئەم قسەیەى كرد چونكە ئێستا هەرێمى كوردستان شارێكى توركیایە و محافیزەكەشى كاك مەسعودە .......... ئەم شتانەتان بروا كردووە ؟ ..... بەراستى بۆ كەر باشە ، ئەوان خەڵك بەكەر دەزانن ... بەڵام نەك ئێمە بەڵكو ئەو خەڵكەى كە دەنگى پێداون وتائێستاش بنەماڵەیان خۆشدەوێت دەزانن بۆچى ؟
1-تائێستا نوێنەرى بارزانى و تاڵەبانى و یەكێتى و پارتى لە دیمەشقن .
2-ئایا دەچێتە عەقلأ توركیا داواى مافى كوردى هەرێم بكات لەبەغدا ؟
3-دواى ئەوەى ئەم پرۆژەیە شكستى خواردو ئێستا توركیا نیگەرانەو چەند كەسێك دەنێرێت بۆلاى بارزانى كە لەوانەیە وەزیرى دەرەوەى لەگەڵ بێت دەزانن بۆچى؟ : پەیوەندى ئابووریان تاوتووكرد ،....... بۆتوندوتۆلأ كردنى پەیوەندیەكانى هەولێر و ئەنقەرەیە ....نا بەڵكو بۆ گوێ راكێشانى بارزانى یە و كەنەیتوانى كوردەكان بفرۆشێت
ئەى ئێستا پرۆژەى بارزانى چى یە بۆ فرۆشتنى نەوت ؟ ئاخر ئەگەر نەوت نەفرۆشن بەدزى وتاڵانى ئەوا كاك مەنێور پارەى قومارى لێ دەبرێت .......بۆیە وابریارەو ئەوەى كەروونە ئەوەیە توركیا بەسەرپەرشتى كاك مەسعود یارمەتى ئەو حیزبانەى رۆژئاوا بدەن بۆلێدانى PKK و ئەوانەى كە لەو نزیكن و ئەوانەشى كەماندووبووینەو دڵسۆزانە راپەریون و نایانەوێت خۆیان بە توركیا بفرۆشن ...بەكورتى و بەپوختى شەرى ناوخۆ دروست بكەن بەو رەمەزانە و هەم توركیا بحەسێتەوە و هەم پارتى و بارزانیشمان نەوت بفرۆشن ......
كە شەریش هەڵگیرسا كاك مەسعود كوردستان بەجێ دێڵێ چونكە وەعدى داوە ئەگەر شەرى براكوژى بكات ئەوا كوردستان بەجێ دێڵێ ...... وەڵاهى لەوانەشە بەجێ ى نەهێڵى! چونكە ئەو كوردانى رۆژئاوا بەبرا نازانێ !!!!!!!!!
ئیتر خەڵكى پارتى سەركردەكەیان بەشۆرشگێر و یارمەتى دەرى كوردان دەزانن ،بەڵام ئێمە بەخیانەت ، بۆیە واباشە ئەم خیانەتەش بچێتە سەر 31 ى ئاب و ناوبنرێت 31 ى تەمموز .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









