پەیامێك بۆ عیراقچیەكان
30/12/2011, 12:00 (GMT+1)

چەرمى رووى هەند قایمە شمشیرى میسرى نایبرێ
گەر بە كەوشیكەى ئەمینێ ، تا قیامەت نادڕێ
لەم روژانەدا ، وەك شاخیك ژان بیگرى و مشكیكى ببێ ، 125 كەس كە زوربەیان لەو پەراگەندە شیوعیانەن كە دەستیان لەبنی هەموو هەمانەیەكەوە دەرچوە ، ژان گرتنی و بۆ خۆدەرخستن ورینەیەكیان لەژیر ناوى (الشعب قلعتناالاخیرە)دا بلاوكردەوە كە تەنیا بۆ پیكەنین باشەو هیچیتر .
ئەمانە وەك لە پەنجاكانى چەرخى بیستەوە لە ئەِشكەوتیكدا خەوتبن و ئیستا خەبەریان بیتەوە، تازە بە تازە بۆ یەكیتى خەرەكە شكاوەكەى ئەو عیراقە ئەگرین كە ئەمریكاش پێیرازی نەبوو و بەجێیهیشت .
كام عیراق !؟
ئەوەى ئنگلیز بۆ بەرژەوەندى خۆى لە تیكەڵەیەكى سەیروسەمەرەى ناسروشتى دروستیكردو تەوقى دیلیتیی كردە ملى كورد!؟
ئەوە ئیوە خۆتان هەلئەخەلەتینن یا خەلكى، كە لە سەرەتای بەیانەكەتاندا ئە لین(دواى خەباتیكى پالەوانانەى گەلى عیراقمان و بزوتنەوە دیموكراتیە نیشتمانیەكەى و لەئەنجامى پیداگرتنى عیراقیەكان لەسەر بەدیهینانى خەونەكەیان بۆ سبەینێیەكى باشتر ،فاشیتى لە 9/نیسانى 2003دا رووخا) !؟
رووى درۆزن رەشبێ . كەریش ئەزانێ ئەمریكا رووخانى، نەك بزوتنەوە دیموكراتیە نیشتمانیەكەى ئێوە . ئیوە هەمیشە هیچلەبارانەبووبوون .ئەگەر ئەو چەپۆكەى بووش نەبوایە ، ئیستاش ، كەسى دوەم و یەكەمى ئەو بەیانەتان، هەر لە دەربارى سید الرئیسدا ئەبوون و وەك ئەوسا نووسینەكانیتان بۆ وەرئەگیرایە سەر زمانى روسى و كوردى و چشتیتریش !!
ئنجا كەى ئیوە دیموكراتین؟ كام لە دەولەتە شیوعیەكانتان فاشى نەبوو ؟ ئیوە نەبوون بەگوریسى دیموكراتى خەلكى سڤیلتان سەحل دەكرد !؟ ئیوە نیشتمانیش نین . چونكە كەسیكى نیشتمانى ئەگەر عەرەب بێتن دەبێ عەرەبستان بەنیشتمانى خۆى بزانێ و ئەگەر كوردیش بیتن دەبێ كوردستان ، نەك عیراقەكەى (مام سام)تان .
ئیوە هیچ شەرم ناكەن لەدواى ئەو هەموو مەرگەساتەى عیراقەوە , جاریكىكەش داواى هەمان عیراقى یەكگرتوو دەكەنەوە !؟ ئەى بۆچى داواى كوردستانى یەكگرتوو و عەرەبستانى یەكگرتوو ناكەن ئەگەر ئیوە نیشتمانین !؟ كەى ئیوە نیشتمانتان هەیە !؟
ناهینێ زۆر لەسەر ئەو بەیانە شەرمئامیزە بنووسم . وازبێنن با قسە نەستەقەكانى مامەم مەلا جەمیلی روژبەیانى دووبارە نەكەمەوە بۆ نووسەرى ئەو بەیانە ، هەرچەندە ئەشزانم ، وەك خالۆ شیخ رەزام دەفەرمویت : (چەرمى رووى هەند قایمە شمشیرى میسرى نایبڕێ گەر بەكەوشیكەى ئەمینێ تا قیامەت نادڕێ) . درێغ بۆ ئەو كەسانەتان كە كویرانە ئەو بەیانەیان واژو كردوە . چارەسەرى عیراقەكەتان تەنیاو تەنیا دابەشكردنە بە كوێرایی چاوی عیراقچیەكان .
كۆتایی قسەم بەم هونراوەیەى د ئیحسان فوئاد دەهینم كە سالى 1964 لە موسكو بۆ دوەم كەسى بەیانەكەتان عیزەدین مستەفا رەسولی وتوە :
عیراقچیتى لەناو خوێنتا ، هەتاكەى قوڵپ دەدا ، تاكەى ؟
بەخۆت و قەومەكەت كەیبێ بەخێرێ نەختێ بڕواكەى ؟
قورمساغ! كەى چەقەڵ چەلتووك ئەخوا ؟ جیاوازى بۆناكەى:
لەبەینى حوشترو قەلدا ، قورى كام شوین بەسەرتاكەى
بەناو چۆل و لما تاكەى بە پرتاو هەر ئەبێ راكەى
نەسووتا كالەكەت هیشتا ! مە گەر كالەت لە پۆلا كەى
ئەشێ جێی بەفرو قەزوانت بەچەلتووك و بەخورماكەى
لەخاكى بەفرو كەودا كۆمەلێ وشتر بەرەللا كەى
بەدوویانا بەبێ دەرپێ بەیابەو یوممە بۆی راكەى
لەمیژوو عیبرەتێ گەر تۆ بەئاموژگارى من ناكەى
بەمەرجێ هۆش بەكاربینى ، بە تیزاب پیسى دل پاكەى
پرۆلیتارى ئەوەل باب ! قبوولى خۆرو سواڵى مەى
بەخۆت و قەومەكەت كەیبێ بەخێرێ نەختێ بڕواكەى ؟
قورمساغ! كەى چەقەڵ چەلتووك ئەخوا ؟ جیاوازى بۆناكەى:
لەبەینى حوشترو قەلدا ، قورى كام شوین بەسەرتاكەى
بەناو چۆل و لما تاكەى بە پرتاو هەر ئەبێ راكەى
نەسووتا كالەكەت هیشتا ! مە گەر كالەت لە پۆلا كەى
ئەشێ جێی بەفرو قەزوانت بەچەلتووك و بەخورماكەى
لەخاكى بەفرو كەودا كۆمەلێ وشتر بەرەللا كەى
بەدوویانا بەبێ دەرپێ بەیابەو یوممە بۆی راكەى
لەمیژوو عیبرەتێ گەر تۆ بەئاموژگارى من ناكەى
بەمەرجێ هۆش بەكاربینى ، بە تیزاب پیسى دل پاكەى
پرۆلیتارى ئەوەل باب ! قبوولى خۆرو سواڵى مەى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









