بۆ سایتی كوردستان پۆست بەرێز
05/09/2010, 12:00 (GMT+1)

بەڕێزان دواى سڵاو، وەكو زانراوەو پیادە دەكرێت لە ڕاگەیاندنەكانى سەرتاسەرى جیهان، هەر هەواڵێك دەبێت بنەماى پیشەیى وشێوازى داڕشتنى خۆى بپارێزێت پێش ئەوەى بڵاو بكرێتەوە، جا چى لە كەناڵى ڕاگەیاندنى بینراوو بێت یان بیستراوو خوێنراو، لەم بنەمایانە بەلایەنى كەم، دەبێت سەرچاوەى هەواڵەكە باوەڕپێكراو بێت و، كات و بەڵگەى پێویست، وێنەى تازەى هەواڵەكە..هتد پێشكەش بكات. لە سایتەكەتان لە بەروارى 4\9\2010 هەواڵێك دابەزیوە، جەخت لەسەر پوچەڵى ناوەڕۆكەكەى دەكەین و دوورە لە ڕاستى و، تەنها مەبەستى نێردەرى ئەو هەواڵە، شێواندنى ڕاستییەكان و ڕووى گەش و ڕۆڵى زانستى و هونەرى ڕۆشنبیرى ئەم زانكۆیەیە، كە لەژێر دروشمى(زانكۆى جیهان كوردستان ئاوەدان)كاردەكات بە هەموو توانایەكى زانستى و دارایى بۆ پێگەیاندنى نەوەیەكى نوێخواز شارەزا بە چەمكەكانى زانست و تەكنەلۆژیاى سەردەم. وە ئەو وێنەیەى لە گەڵ هەواڵەچەواشەكارییەكە بڵاو كراوەتەوە بێجگە لە كۆنى بە بەرنامەى فۆتۆشۆپ دەستكارى كراوە بۆ خەڵەتاندنى كارمەندان و خوێنەرانى سایتەكە، مەگەر نابینایە ئەو كەسەى هەواڵەكەى ناردووە، ئەى ئەم ئاڵایەى 36 مەتر بەرزەى نەبینیوە، ئایا لە سەر هیچ بینایە یان گۆڕەپانى هیچ زانكۆیەكى حكومى و كەرتى تایبەت بەم شێوە ڕێزلێنانە دەشەكێتەوە لە هەرێمى كوردستان، ئەم وێنە هاوپێچانەش گەواهی بەدرۆخستنەوەى نێردەرى هەواڵەكە دەسەلمێنن. بۆ زاینارى سایتەكەو خوێنەران، دەتوانن سەردانى مەیدانى بكەن، یان وێنە هاوپێچەكانى ئەم زانكۆیە ببینن، تا بزانن ئەم هەواڵنێرە چەندە نا ئاگایە لە ڕاستییەكان، وە دەزانن سەرچاوەى هەواڵەكە چەندە بێ ویژدان و بێ پیشەییانە هەواڵى نادروستى ئەنگوتك كردووەو ناردوویەتى بۆ سایتەكەتان، وە ئاگادار بن تا چەند سایتەكەى بە هەواڵێكى بێ بنەما تێگلاندووە، مەبەستیشى زیاتر ئەوەیە سایتەكەتان لەبەرچاوى خوێنەر سووك و چروك بكات. وە زانكۆى جیهان بە ڕاشكاوییەوە ڕایدەگەیەنێت، هەركەسێك بەڵگەى بەدەستەوەیە، با سەردانى سەرۆكایەتى زانكۆ بكات و بەڵگە پێشكەش بكات، سوپاسى دەكەین و ناوونیشانى پارێزراو دەبێت، وە بۆ زانینى هەموولایەك، زانكۆى جیهان بەوپەڕى زانستیانەو پیشەییانەو هونەرییانە وانەكان و تاقیكردنەوەكان بۆ سەرجەم قۆناغەكان ئەنجام دەدات لەهەردوو خولى ساڵانەى خوێندن. كورد دەڵێت: گەر شانیان ڕاكێش كردى لەدواوە، بزانە تۆ لە پێشەوەى بەرەو سەركەوتن.
لەگەلأ ڕێزمان...
کوردستانپۆست : ئێمه له گهڵ ههموو ههواڵێک و وهلامدانهوه و بهرپهرچدانهوهی ههواڵهکان بهو پهڕی بێ لایهنی کاردهکهین..ههرچهنده ئێمه دهسهڵاتی مافیای کوردی به دهسهڵاتێکی ناشهرعی و ساختهکار دهزانین بهڵام ئهوه ناگهیهنێت که ئێمه دژی شته جوانهکانیش بین ، رێزمان بۆ روونکردنهوهکهتان ههیه و له سۆنگهی مافی رهوای خۆتان بۆ پهرچدانهوهی ههر ههواڵێک ئهگهر پهنا بێنن بۆ ئێمه دهرگامان واڵایه تا مافی خۆتان مومارهسه بکهن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









