هۆشیاری زێباری له به‌رده‌م پرسیاره‌که‌ی کوێستانی‌دا..
14/01/2011, 12:00 (GMT+1)

تا ئێره هه‌واڵه‌که بوو..
یه‌که‌مینجاره له نێو هۆڵه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقی، کوتله‌ی کوردی داکۆکی له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان بکات ، که ئه‌مه خۆی له خۆیدا گۆڕانێکی زێده گرنگه که کورد بۆ له‌مه‌ودوا خاوه‌نی کۆمه‌ڵی به‌رگریکار ده‌بێت له نێو مهحفهلیکی سیاسی وا گه‌وره.
بۆ 7 ساڵ ده‌چێت له په‌رله‌مانی عێراقیدا به قۆناخه جیاجیاکانه‌وه ، هیچ داکۆکییه‌کی ئه‌وتۆ له مافه‌کانی کوردان نه‌کراوه ، هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی مافیا ئه‌وه‌نده داکۆکیان له بودجه و هێزه مێلیشاتییهکان و پۆست و ئیمتیازات کردۆته وه هه‌رگیز بیریان له پرسه ستراتیژییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه بالاکانی خه‌ڵکی کوردستان نه‌کردۆته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌ڤاڵ کوێستانی پێشینیه‌کی زۆر گرنگه له مه‌ڕ سه‌رله‌نوێ دارشتنه‌وه‌ی پلانیکی تۆکمه بۆ داکۆکیکردن له مافه بنه‌ره‌تییه‌کانی خه‌لکی کوردستان.
فراکسێۆنی گۆران له په‌رله‌مانی عێراقی به‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌لماندیان که ئه‌وان بۆ داکۆکیکردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌وێن ، نه‌ک بۆ پۆست و ئیمتیازات. ئه‌م هه‌نگاوه دیاره کیفایه‌ت نییه ئه‌رک و ماندووبوون و داکۆکیکردنی به‌رده‌وامی ده‌وێت.
ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بدرێت که جارجاره دکتۆر مه‌حمود عوسمان بۆ راگه‌یاندنه‌کان داکۆکی له هه‌ندێ پرس ده‌کات و جێگای ده‌ستخۆشییه ، به‌ڵام هه‌رگیز تاوه‌کو ئێستا نه‌یتوانیوه به‌ره‌سمی پرسێکی وا سیاسی گرنگ بورژێنیت ، ته‌نها له چوارچێوه‌ی دیمانه و تهسریحدان تێنه‌په‌ڕیوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









